با ئاڵای ره‌ش له‌سه‌ر ما ڵه‌كانمان به‌رزبكه‌ینه‌وه..
Sunday, 05/04/2009, 12:00
1374 بینراوە
له مێِژووی هه‌موو گه‌لێك كۆمه‌ڵیك بۆنه‌و یاده‌وه‌ری هه‌یه، كه هه‌ندێكیان بۆنه‌ی ئازادی و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یه‌و هه‌یانه بۆنه‌ی قڕكردن و له ناو بردنه، ئیمه‌ش وه‌ك گه‌لی كورد به‌حوكمی مێژووی سه‌دان ساڵه‌ی رابردوومان كه به‌رده‌وام له سه‌نگه‌ردا بوینه له‌گه‌ڵ دوژمنانی ئه‌م خاكه بۆنه ناخۆشه‌كانمان زۆرترن لە خۆشەكان ، له هه‌رهه‌موویان ره‌شتر له‌هه‌موویان ویژدان هه‌ژێن تر‌و رق بوژێن تر تاوانی (ئه‌نفاله) كه كورد له‌سه‌رده‌می سه‌فه‌وی و عوسمانیه‌وه ئه‌نفال ده‌كری، ئه‌نفالی ساڵی 1988 له هه‌مووی زیاتر گورچك بڕتر بووه بۆگه‌لی كورد ئه‌م پرۆسه‌یه له‌و رۆژه‌وه‌ی ده‌ستی پی كردووه بۆ هه‌تاهه‌تایه به‌رده‌وام ده‌یێت، پرۆسه‌ی تاوانی ئه‌نفال كاریگه‌ری ده‌روونی زۆری هه‌بووه بۆ ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رده‌می پرۆسه‌كه‌یا ژیاون و ئه‌مه‌ش بۆنه‌وه‌كانی دواتریش به‌هه‌مان شێوه كاریگه‌ری و ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌رونی زیاتریشی ده‌بێت، چونكه بوه به كه لتوری نه‌ته‌وه‌ی كورد، قوربانیانی ئه‌نفال به‌ته‌نها هی حیزبێك و گروپێك و ناوچه‌یه‌كی دیاری كرا‌و نیه، له‌ئه‌نفالكردنی برا فه‌یلیه‌كانه‌وه بیگره، له‌زاخۆوه تا خانه‌قین به گه‌رمیان و كوێستانه‌وه، هه‌موو چین و توێژ‌و ئاین و هۆزو بنه‌ماڵه‌یه‌كی گرته‌وه، كه‌سێك ماڵێك نیه یان نابینرێت خزمێك یان برایه‌ك یان خوشكێك یان باوك دایك یان دۆستێك یان دراوسێیه‌كی به‌رنه‌كه‌وتبێت، بۆیه ئه‌نفال هی هه‌موومانه، بۆیه بۆ به‌رز راگرتنی ئه‌و یاده‌وه‌ریه تاڵه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ماڵ و خێزان و شوێنێك به‌شداربن له‌و یاده‌وه‌ریه وه‌ك چۆن رۆژی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، پێشنیار ده‌كه‌م له به‌یانیی ئه‌و بۆنه‌یه هه‌ر ماڵێكی كورد له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م سه‌ر زه‌وییه هه‌یه، ئاڵایه‌كی ره‌ش له‌سه‌ر ماڵ و دوكان و شوێنه گشتیه‌كان به‌رز بكرێته‌وه‌و هه‌ڵبدرێت، بۆ پیشاندان و ناساندنی ئه‌و تاوانه ره‌شه و یادكردنه‌وه‌ی وه‌ك ماته‌مێك و هه‌ستێكی نه‌ته‌وه‌یی.
تێبینی : ئەم بابەتە ساڵی رابردوو لەچەند ماڵپەرٍو رۆژنامەیەك بڵاوكرایەوە ئەمساڵیش بە دەست كاریەوە وەكو وەبیرهێنانەوەیەك پێم خۆش بوو بڵاوبكرێتەوە .
[email protected]