بسمیل
Thursday, 03/07/2014, 12:00
1676 بینراوە
لای زۆری
خەڵکی خۆمان
گەر شوێنیکت بەر لەشی
سەگێ بکەوێ
ئەبێ حەوتجار
بەقووڕە سووە
بسمیل بکرێ
منیش ئەڵێم ئەگەر وابێ
ئەبێ ئەو کەسانەی
دەستیان لەناو دەستی
بەعسێ
سەگەکانی نووگەرە سەلمان
گەماڵەکانی قەسابخانەی زیندانەکان
دەڵەبەباکانی ئەنفال و کیماباران
نابێ !
نە قوڕی سوور
نە مۆر نە ڕەش
بسمیلیان ناکات
دەبێ
لەگەڵ سەریاندا
لەبنەوە
ببڕدرێ
٣/٧/٢٠١٤