کوردستانپۆست ناوی ئەو کەسانە بڵاودەکاتەوە، کە لە ١٧ی شوباتدا بارەگای گۆڕانیان لە هەولێر سووتاند
Saturday, 12/11/2011, 12:00
دوای ئەوەی رۆژی 17شوبات ٢٠١١ لەشاری سلێمانی لەرێی رێپێوانێكی جەماوەریی كە لەلایەن تۆڕی بەرگری لە ماف و ئازادییەكانی خەڵك رێكخرابوو، كۆمەڵێك لە خۆپیشاندەران لەبەردەركی سەراوە ئاڕاستەی خۆپیشاندانەكەیان بۆ بەردەم لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان گۆڕی و بەو هۆیەوەش گرژی و ئاڵۆزی لێكەوتەوە سەرەنجام ١٠ کەس شەید بوون و ژمارەیەکی نادیار کە خۆی لە ٥٠ کەس دا بریدندار بوون، هەر ئەو رۆژەش سەر لە ئێوارەكەی چەند كەسێكی نەناسراو هێرشیان کردە سەر بارەگای بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری هەولێر و بارەگاكەیان سووتاند، لایەنی گۆڕانیش دەڵێ ئەوانەی چوونەتە سەر بارەگاكەیان لە هەولێر چەكداری پارتی بوونە، لەبەرامبەریشدا بەرپرسی لقی چواری پارتی دەڵێ ئەوانەی په‌لاماری بارەگای لقی چواری دا لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە هاندرابوون، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە پاش چەند رۆژێک نەوشیروان مستەفا هاتە سەر خەت و ئەو کەسانەی بەردەرکی سەرای بە گێرەشێوێن لە قەلەمدا.
نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، کە بكەرانی ئەو كارە كەسانی نامەسئول بوون، کە دواتر ئاگریان لە بارەگاكە بەرداوە، بە قسەی نەوزاد هادی كە رایگەیاند: پێشتریش پێشبینی دەكرا، بۆیە وەك گرتنەبەری رێوشوێنێكی گونجاو پۆلیس و ئاسایش لەو شوێنانە دانران بۆ پارێزگاریكردنی ئەو شوێنە، بەداخەوە ئەوەی روویداوە سەرەتا لەلایەن ئەو خەڵكە نا مەسئولانە كابینەكەی تەنیشت بارەگاكەیان سوتاندوەو كە دواتر بووە هۆی سوتانی بارەگایەكە بەو شێوەی ئێستا دیارە. بە ماوەیەک دوای ئەمە ئەحمەد كانی ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان قسەکانی نەوزاد هادی بەدرۆ خستەوە، ئەوەی راگەیاند، كە ئەوانەی بارەگای بزوتنەوەی گۆڕانیان لە شاری هەولێر سوتاند پارتی بوون.
***********************************************
ئەو چەند دێرەی سەرەوە هەواڵ و راپۆرتیی سوتاندنی بارەگای گۆڕان بوو لە هەولێر، کە دوایی هەردوو لایەنەکە رێککەوتنیان لە سەری کرد و چیدی باسنەکرایەوە، ئێمەش بۆ وەبیرهێنانەوە بە پێویستمان زانی بینووسینەوە.سەرچاوەیەک لە ئاسایشی هەولێر، کە لە رێگای دیتن و پەیوەندییەکی نهێنی بە پەیامنێری کوردستانپۆست، بەو شێوەیەی خوارەوە ناوی ئەو کەسانەی بۆ ئاشکراکردین:
- دوو مه‌فره‌زه‌ی دژه تێرۆر بوون، کە کاره‌که‌یان ئه‌نجام داوه، ئەویش بە فەرمانی مقه‌ده‌م عه‌باس ناسراوه به مام عه‌باس که فەرمانی دا بنکه‌ی گۆڕان بسوتێنن ناوی بوو، ئەو دوو مەفرەزەیەش، وەها دانرابوو، کە مەفرەزەیەکیان بچنە ژوورەوە و کارەکە ئەنجام بدەن، ئەویتریشیان لە دەرەوەی بارەگاکە چاوەڕێ بکات و لە کاتیی روودانی هەر شتێکی چاوەروان نەکراودا، پاریزگاری لە مەفرەزەکەی یەکەم بکات. هەردوو مەفرەزە دەمامکیان کردبوو، کەس نەیدەناسینەوە، تا ئیستاش بزووتنەوەی گوڕان و هیچ لایەنێکی تر. ناوی ئەو کەسانە نازانێت.
- ئه‌و که‌سانه‌ی بنکه‌که‌یان سوتاند 7 کەس بوون چوونه ناو بنکه‌ی گۆڕان، 12 که‌سیش له ده‌ره‌وه حیمایه‌ی ده‌کردن.
ئه‌م که‌سانه هه‌موویان سەر بە ئاسایش/ دژه‌تێرۆر بوون:لە ناو بارەگای گۆڕاندا سێ چوار کارمەندی لێ‌بوو، کە بۆیان چوونە ژوورەوە، پێیان وترابوو، کە باش لێیان بدرێت و ئازاربدرێن، بەڵام نەیانکوژن. دوای ئەوە چه‌ند ئامێرێکی ناو بارەگاکەیان شکاند. ئیتر ئاگریان به‌ردایه نێو بارەگاکە.
ئه‌و 7 که‌سه‌ی که چوونه ژووره‌وه جلی ڕه‌شیان له‌به‌ردا بوو هەموو دەماکی خۆیان کردبوو، وەک وتم سه‌ربه دژه‌تێرۆر بوون. ئه‌م جل ڕه‌شانه بۆ کۆماندۆکان به‌کار ده‌هێنرێن.
ناوی که‌سه‌کان:1- چه‌تۆ ئه‌حمه‌د خه‌ڵکی هه‌لێر
2- شوان وهاب خه‌ڵکی هه‌وڵێر
3- هیوای مه‌لا (ناسراوه به هیوای مه‌لا قادر) خه‌ڵکی هه‌ولێرە
4- حه‌مه سوور دانیشتوی گەڕەکی (حی عسکر) له هه‌ولێر
5- ته‌لعه‌ت ناوێک
6- محه‌مه‌د حریف ناسراوه به حه‌مه گوڵێ
7- ئەویتریان نەناسراو بوو.
ئه‌و مه‌فره‌زه‌ی له ده‌ره‌وه بوو لە 12 که‌س پێکهاتبوون، وەک وتمان ئه‌مانه لە دەرەوە حیمایه‌ی ئه‌و که‌سانه‌یان ده‌کرد که بنکه‌که‌یان ده‌سوتاند.
به‌رپرسی مه‌فره‌زه‌که‌ی ده‌ره‌وه ناوی به‌رزان هۆڵه‌ندی بوو، ئەم ناوەشی بۆیە بە سەردا دابڕاوە، چونکە پێشتر له هۆڵه‌ندا بووه، ئێستا بەرپرسی ئاسایشی مه‌خموره.
1- دڵشاد میرانی (ئێستا به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شه‌قلاوه‌یه).ئه‌و کات به‌ڕێوه‌به‌ری ناوشار بوو.
2- زانا ناوی سیانی نه‌زانراوه.
3- هاوکار مام نامیق
4- هیوای وه‌ستا عوله
5- ئارام دانیشتوی ته‌یراوا.
6- سامی دانیشتوی ته‌یراوا.
7- هێمن مام عەباس (کوڕی ئەو مام عەباسەی کە لە سەرەوە ناوی هاتووە)، ئیستا بۆتە حیمایەی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولیر
(بە پێی قسەی سەرچاوەکە لە دەزگای پاراستن وتی: شەش ناوەکەی ترم لە یاد نییە، لە دەرفەتێکی تردا بۆتان دەنێرم).
پاش ئه‌نجام دانی ئه‌م کاره تێرۆریستییه، ئه‌م دوو مه‌فره‌زه‌یه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ دائیره‌ی ئاسایشی هه‌ولێر.
شایانی باسە دژه تێرۆر‌و ئاسایش ئەوسا پێکه‌وه له‌ناو یه‌ک بینادا بوون. ئێستا جیا کراونه‌ته‌وه له بینا تازه‌که.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست