کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


مقه‌ده‌م سه‌ران گه‌نده‌لیه‌كانی مقده‌م قه‌هار ئاشكرا ده‌كا

Friday, 27/07/2012, 12:00


دوای ئه‌وه‌ی بابه‌تی گه‌نده‌لیه‌كان له‌سه‌ر مقده‌م سه‌ران به‌ریوه‌به‌ری پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولیر بلاو كرایه‌وه‌، كیشه‌ی لێكه‌وته‌وه‌و" پاش دوو رۆژ مقه‌دم سه‌ران له‌به‌ر ده‌م زۆربه‌ی ئه‌فه‌سراندا، نهینیه‌كانی گه‌نده‌ڵی و بندیوارو پاره‌و ره‌شوه‌كانی مقده‌م قه‌هاری به‌ریوبه‌ری پۆلیسی ناوشاری ئاشكرا كرد" كه ‌نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر ده‌یان سكاڵای هاوڵاتیانی به‌ده‌ست گه‌یشتبوو، كه‌مقه‌ده‌م قه‌هار ئه‌و كات به‌ڕیوه‌به‌ری شاره‌وانییه‌كان بوو، هه‌موو ڕۆژێك سه‌رانه ‌و پاره‌و به‌رتیل بوبووه‌پیشه‌ی رۆژانه‌ی و ناو ناوبانگی پۆلیسی شاره‌وانی ئه‌وه‌نده‌سوك كردبوو، تا ئه‌وه‌ی لیوا عه‌بدوللا خه‌یلانی هه‌زار سوكایه‌تی و جنێوی به‌ملازم یونس ڕۆژبه‌یانی دابوو، كه‌پۆلیسێكی سۆسیالیستی وه‌ك قه‌هار كه‌ده‌یان گه‌نده‌ڵی و تاوانی جۆراو جۆری له‌ناو سۆسیالیست ئه‌نجامدابوو، قه‌هاری كرده‌مفه‌وه‌زو پاشانیش ئه‌فسه‌ر كه‌له‌یه‌كه‌مین رۆژه‌وه‌قه‌هار كه‌وته‌ناو باره‌وه‌رگرتن و به‌رتیل تا پاره‌ی دوو له‌فه‌گه‌سی له‌هاوڵاتیان وه‌رده‌گرت و، ئه‌وه‌شی باسكردبوو له‌به‌رپرسی پۆلیسی شاره‌وانی زیاتر له‌40 هاوڵاتی سكالایان بۆ نه‌وزاد هادی و به‌رێوه‌بری پۆلیسی گشتی بردبوو تا له‌و ماڤیایه‌ده‌ربازی بكه‌ن.
پاش ئه‌وه‌ی لایاندا و كردیانه ‌به‌ڕیوبه‌ری پۆلیسی ریكاری له‌ویش هه‌ر خه‌ریكی گه‌نده‌ڵی و بندیوارو پاره‌وه‌رگرتن بوو له‌تۆمه‌تباران و تاوانباران و له‌جیاتی چاره‌سه‌ر كردنی كیشه‌كان كیشه‌ی زیاتر به‌پاره‌بۆ خه‌ڵكی و پۆلیس دروست ده‌كردوو، بۆ جاری دووه‌م ئه‌م قه‌هاره‌له‌وینده‌ریش لادرا هه‌ر له‌سه‌ر بریاری نه‌وزاد هادی و، پاش ئه‌وه‌ی به‌لێنی دابوو ببێته ‌ئه‌فسه‌ریكی باش و تۆبه ‌بكات، ناردیانه ‌ناو به‌ڕێوه‌برایه‌تی گشتی پۆلیس و له‌ویش به‌هۆی واسته‌ چه‌ند به‌رپرسێك به‌تایبه‌تی ستار ناوچه‌ی ناوخۆ، ناردینانه ‌به‌ریوبه‌رایه‌تی پۆلیسی ناو شارو چه‌ند بنه‌كه‌یه‌كی خرایه‌ژێر ده‌سته‌لاتی یه‌وه‌، به‌ڵام له‌جیاتی تۆبه‌كردن به‌هه‌مان شێوه‌كه‌وته‌ به‌رتیل وه‌رگرتن و ده‌رباز كردنی تاوانباران و ده‌ستگیركردنی بێ تاوان و تا هه‌نوكه‌دوو پۆلیسی بندیواری هه‌یه‌و، له‌زۆربه‌ی ئه‌و میزانیانه‌ی هه‌یتی بۆ خۆی ده‌بات،
مقه‌ده‌م سه‌ران ئه‌وه‌شی گۆت: كه‌مقه‌ده‌م قه‌هار چه‌ندین راپۆرتی له‌نه‌وزاد هادی دابوو، به‌وه‌ی ده‌یان پارچه‌زه‌وی و دوكانی پیریژنان و له‌نگه‌و شێخه‌لڵای لۆ خۆی و براو كه‌سوكارو پاسه‌وانه‌كانی وه‌رگرتیه‌، ئه‌وه‌شی باسكردبوو كه‌نه‌وزاد هادی به‌قه‌ده‌ر هه‌موو وه‌زیره‌كان گه‌نده‌ڵی كردیه‌و، باسی زۆرشتی دیكه‌شی كردیه‌.
مقه‌ده‌م سه‌ران گۆتی: مقه‌ده‌م قه‌هار به‌هۆی ئه‌و گه‌نده‌لیانه‌وه‌ نه‌كرایه ‌به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی فریاكه‌وتن و ئاماده‌ و شوێنه‌كانی دیكه‌و، ئه‌وه‌شی باسكردیه‌قه‌هار لۆ په‌یداكردنی پاره‌ئامانی نیه‌، مه‌ناعه‌تی نیه‌ ده‌یان تاوانبار ئازاد بكات ، ته‌نها لۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ خاوه‌نی موڵك و سامانی زۆر.
ئه‌فسه‌رێكی دیكه ‌گۆتی: كه‌ی مقه‌ده‌م قه‌هار ده‌می كردیه‌وه‌ ئه‌وا ده‌یان نمونه‌ی گه‌نده‌لی دیكه‌ی لۆ ده‌ژمیرین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە