کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هێرۆی برایم ئه‌حمه‌د تاوتوێ په‌یوه‌ندییه‌ ئابورییه‌کان ده‌کات!!

Tuesday, 07/05/2013, 12:00







ماڵپه‌ری‌ پیوکه‌یPUK Media میدیا زمانحاڵی‌ یه‌كێتی‌ بڵاویكردوه‌ته‌ته‌وه‌، ڕۆژی سێ‌ شه‌ممه‌ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هاوسه‌ری‌ تاڵه‌بانی‌ له‌گه‌ڵ مه‌حمود ئه‌حمه‌دی ‌نه‌ژاد سه‌رۆک کۆماری ئێران کۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا ته‌ئکیدیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه دۆستانه‌کانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی کوردستان و عیراق کرده‌وه.
بە شێكی تری كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کان نێوان هه‌ردوولا و جەخت لەسەر زیاتر گه‌شه‌پێدانی ئەو پەیوەندییانە كرایەوە.





خه‌ڵکینه‌ ئه‌ی هاوار تۆ سه‌یری ئه‌م گاڵته‌جاری و کاره‌ساته‌که‌ن ، هێرۆی برایم ئه‌حمه‌د به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ وه‌زیفه‌یه‌کی حکومی هه‌بێت ده‌چێت بۆ ئێران و له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆک کۆماری ئێران دا کۆبوونه‌وه‌ ده‌کات و په‌یوه‌ندیه‌ ئابوریه‌کان تاووتوێده‌کات.
ئاخر هێرۆ تۆ چی له‌ ئابوری و په‌یوه‌ندی ئابوری ده‌زانی هه‌تا تاووتوێی بکه‌یت، ئه‌ی که‌واته‌ حکومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و وه‌زیری ئابوریتان بۆ هه‌یه‌؟
به‌ڕاستی که‌ هێرۆم بینی به‌و له‌چکه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی ئێران و ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد دا کۆبوونه‌وه‌ ده‌کات ، له‌ڕووه‌وه‌ ده‌ستم کرد به‌ قاقای پێکه‌نین ونه‌مزانی چی بڵێم ، و له‌ناخیشه‌وه‌ گریانم ده‌هات بۆ خه‌ڵکی کوردستان.
دوو بنه‌ماڵه‌ی چه‌ته‌ و مافیا هه‌ر یه‌که‌یان له‌ ناوچه‌ی ژێرده‌سته‌ڵاتی خۆیاندا له‌ ململانێن بۆ خزمه‌تکردنی دوژمنان و داگیرکه‌رانی کوردستان...ئه‌مان له‌گه‌ڵ ئێران و شیعه‌کانی عێراق و ئه‌وه‌نیه‌ مه‌لا به‌ختیاریش به‌په‌له‌ خۆی گه‌یانده‌ لای به‌نی سه‌در له‌نه‌جه‌ف و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی خائینیش له‌گه‌ڵ تورکیاو سونه‌کانی عێراق خه‌ریکی کۆبوونه‌وه‌ وپه‌یوندی ئابورین...هه‌ر یه‌که‌یان له‌دژی ئه‌وی تر سڵ له‌ هیچ ناکه‌نه‌وه‌ بۆ مانه‌وه‌ وبه‌رژه‌وندیه‌کانی بنه‌ماڵه‌کایان و چه‌ته‌ شۆڕشگره‌کانیان....



به‌ڕاستی هه‌رێمی کوردستان وه‌ک ئاشێک وایه‌ و که‌س نازانێت چۆن ده‌گێڕرێت....ئاخر ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر مه‌هزه‌له‌ و له‌هه‌ماندا کاره‌سات نه‌بێت ده‌بێ چی تر بێت ، جا سه‌یری ئه‌م وێنانه‌ به‌ و خۆت حوکم بده‌...













نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە