کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌به‌ر ئه‌ندامنه‌بوونی له‌ حیزبی ده‌سه‌ڵاتدا، سه‌رۆك به‌شێكی په‌یمانگا له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی لاده‌برێت

Friday, 08/01/2010, 12:00


له‌وباره‌وه‌ ناوبراو له‌میانه‌ی دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی یه‌كگرتوو ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ (له‌لایه‌ن راگری په‌یمانگاوه‌ بانگ كرام، پێی وتم: له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت لاده‌برێیت، باشتر وایه‌ خۆت ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ پێشكه‌ش بكه‌یت! به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوبراو ده‌ستی له‌ كار نه‌كێشاوه‌ته‌وه‌، به‌ فه‌رمانێك له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی لاده‌برێت. ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ته‌نها مامۆستای به‌شه‌كه‌یه‌، كه‌ هه‌ڵگری برِوانامه‌ی دكتۆرایه‌ و ناونیشانی (مامۆستا)ی هه‌یه‌، به‌ڵام به‌بێ بیانوو له‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌شه‌كه‌ لابراوه‌ و هیچ به‌دیلێكیش نییه‌ له‌ به‌شه‌كه‌دا، بۆیه‌ یاریده‌ده‌ری راگر كراوه‌ته‌ سه‌رۆكی به‌شه‌كه‌! وه‌ك ده‌ڵێت \"كه‌ پرسیم بۆچی لابراوم، راگری په‌یمانگا پێی وتم: له‌وباره‌وه‌ هیچ پرسیارم لێ مه‌كه‌\". مامۆستا بورهان باڵه‌كی ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت كه‌ وه‌ك ئاگاداره‌، ته‌نها له‌به‌ر حیزبى نه‌بوونی لابراوه‌ و ئێستاش دۆسیه‌كه‌ی لای دادگای كارگێرِییه‌ و دوو دانیشتنی له‌وباره‌وه‌ ئه‌نجام داوه‌.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە