پارتیی به نیازه ته‌قینه‌وه و کاری تیرۆریستی له سلێمانیی و ناوچه‌کانی هه‌رێم ئه‌نجام بدات
Sunday, 19/05/2013, 12:00
په‌یامنیری کوردستانپۆست/ سلێمانی
سه‌رچاوه‌يه‌كی به‌رپرس له پاراستنی پارتی به كوردستانپۆستی راگه‌ياند، كه پارتی بۆی ده‌ركه‌وتووه، که له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا رێژه‌ی لایه‌نگر و ده‌نگه‌كان دابه‌زينی زۆر به‌خۆیه‌وه ده‌بينێت، بۆيه پاراستن ماوه‌يه‌كی زۆره پلانێكی تۆكمه‌ی دارشتووه، ئه‌وه‌یش بریتییه، که كارێك بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له كوردستان ئه‌نجام نه‌درێت، سه‌رچاوه‌كه وتيشی پاراستنی پارتي ماوه‌يه‌كی زۆره ره‌وتێكی سه‌له‌فی ئيسلامی له كوردستان دروست كردووه و له ژێره‌وه پشتيوانيان ده‌كات.
سێ رۆژپێش ئێستاش كه‌سێك به ناوی، باوکی حارس، سەلەفیی: هەوڵی گۆڕینی سەرۆکی هەرێم پێچەوانەی شەرعی ئیسلامە.
ئه‌مه‌ش قسه‌كانی باوكی حارس:
له پلانه‌که‌ی ده‌زگای پاراستن وا هاتووه، ئه‌گه‌ر له‌و کاره‌دا سه‌رکه‌وتن به‌جێ بهێنن، ئه‌وا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له پاراستنی پارتی ئيشيان پێییان نه‌ماوه و نهێنی زۆريان له‌لايه ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كه‌نه ئامانجی تهقينهوهكانی خۆيان، دواتريش به درۆوه له ته‌له‌فزيۆن شين و شهپۆڕيان بۆ ده‌گێڕن و كهسوكارهكانيان به‌و جۆره تێده‌گه‌یه‌نن، که گوایه تیرۆریسته‌کان ئه‌مه‌یان کردووه، يان له بارهگايهكی پارتی ته‌قينه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵك باوه‌ڕ بكات، هه‌ڵبه‌ته هه‌روه‌ک به گاڵته‌وه وتی: پارتی نه‌قسی شههيدیشی هه‌يه ئهيهوێت به‌وشێوه پڕی بكاته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه باسی له‌وه كرد چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا پارتی ويستويانه له سلێمانی يه‌كه‌م تهقينهوهيان ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام چه‌ند هۆکارێک ریگای له ئه‌نجامدانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه گرتووه و دوايان خستووه.
كوردستانپۆست له‌و سهرچاوهييهی پرسی ئايا پارتی ده‌توانێت هه‌روا به ئاسانی ئه‌و كرده‌وه تيرۆريستيانه ئه‌نجام بدات؟
ئامانجی پارتی له‌و ته‌قينه‌وانه‌دا چییه؟
له وه‌ڵامدا سه‌رچاوه‌كه وتی: ئێوه بۆ خۆتان ده‌زانن پارتی له پێناوی ده‌سه‌ڵاتدا به به‌رچاوی دوونياوه خيانه‌تی 31ی ئابی كرد، ده‌ستی له تهقينهوهكهی زاخۆدا هه‌بوو، كه سه‌دان هاوڵاتی كرده قوربانی، بۆيه ئه‌و كاره‌ش به‌لايه‌وه شتێكی ئاسايیه. ئامانجی پارتی و پاراستن له‌و کاره ئه‌وه‌يه، که به خه‌ڵكی كوردستان بڵێن: ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌بين دۆخی ئاسايشی كوردستان تێك ده‌چێت و كوردستانيش وه‌ك ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراقی لێدێت، ئامانجێك تريش ئه‌وه‌يه، که هه‌لبژاردن له كوردستان دوابخه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن هاوشێوه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی كوردستان ساڵانه هه‌لبژاردن دوابخرێت،
منيش له پهرۆشيم بۆ خه‌ڵكی كوردستان به پێويستم زانی له ڕێگای ئێوه‌وه خه‌ڵكی کوردستان، به‌تایبه‌تیی سلێمانی و گه‌رمیان ئاگادار بكه‌مه‌وه، چونکه پارتیی به‌ته‌مایه سه‌ره‌تا له‌و دوو شاره و ناوچانه ئه‌و کاره تیرۆریستیانه ئه‌نجام بدات و به‌سه‌ر ئیسلامییه توندڕهوهکانییدا بهێنێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست