کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەگەر سەرۆك خۆى دز نەبێت وەزیر چۆن دز ئەبێت

Tuesday, 29/09/2009, 12:00


كەى ئەو ڕۆژە دێت ئەم لەشكرە دزەى ئەم ووڵاتە داماوە بدرێن بە دادگاو بە سزاى خۆیان بگەن , پێش هەموشیان هەردوو سەرە مافیاكەى كورد كە هەمومانیان فێرى دزى و بەد ڕەوشتى كردوە , یەك یەك دزەكان ئاشكرا دەبن , بەڵام یەك یەكیش بۆیان ئەپۆشرێ و بە ئاسانى وەكو ئەوەى هیچ نەبوبێت لێى دەرئەچن , چونكە ئەمانە دزى بۆ سەرۆك و حیزبەكان ئەكەن , لەیاساى هەموو ووڵاتاندا بڕیارێك هەیە هەركەسێك پۆستێكى وەرگرت , نابێت پۆستەكەى بەكار بهێنێ بۆ هیچ كارێكى تایبەتى خۆى تەنها ئەتوانێ خزمەتى خەڵكى پێ بكات بەڵام لێرە تەواوپێچەوانەیە , ئەو كاتەى كەسێك پۆستێكى وەرگرت ئەبێت پۆستەكە بۆ مەرامە گڵاوەكانى شەخسى لێپرسراو بەكار بێت بۆئەوەى زوو دەوڵەمەند بێت , هەموو كاربە دەست و لێپرسراوەكانى ئەم ووڵاتەى ئێمە بێجگە لە پۆستە حكومى و حیزبیەكانى كارى بازرگانیش ئەكات , وەكو ئەوەى داماوانە موچەكەیان كەم بێت و بەشى ماڵ و منداڵیان نەكات , هەموو یەكێكیان لەو ڕۆژەوە دەبنە كاربەدەست هەتا ئەمرن یان واز ئەهێنن مەسرەفى لەسەر حكومەت یان حیزبە هەر لە نانێكەوە بیگرە تا سەر سەیارە و ڤێلاو كۆمپانیاكانى , كەچى بێجگە لەمەش لەپاڵەوە دزیشمان لێ ئەكەن , كەچى كەسێك نیە لە و دزییانە بپرسێتەوە , بگرە سەرۆكەكان بۆشیان ئەپۆشن , تەنها لەبەر ئەوەى كاربەدەستەبچوكەكان دزى بۆسەرۆكەكان ئەكەن ,ئەگەر بۆ مەسعودو نێچیر نەبێت ئاشتى هەورامى لەكوێ ئەتوانێ ئەو فەزیحەتە گەورەیە بكات , ئەگەر بۆ تاڵەبانى نەبێت عومەر فەتاحیش ناتوانێ 18 ملێون دۆلار بدزێ , لە دنیادا كارى لەم جۆرە دەیان جار ئەگەر سەرۆكى ووڵاتەكە ش بێت ئەبرێتە بەردەم دادگا , كەچى لێرە لەبەر ئەوەى سەرۆكەكان لە سەروو دادگا و یاساوەن خۆیان سزاى ئەدەن ئەویش بە لێ خۆش بوون لەبەر ئەوەى دزیەكە بۆ خۆیانە و بۆ ئەوەى ئاشكرا نەبن لەو كاربەدەستە بچوكانەخۆش ئەبن , ئەم فەزیحەتەى ئاشتى و مەسعودو نێچیر كردویانە گەورەترین كارى ئابڕوو بەرانەیە بەڵام كەسێك نیە وورتە بكات , ئەگەر ئەو یەك دوو سایتە نەبوایە ئەوەشمان نەدەزانى, ئەبێت چەند كارى ئاوا كرابێت و پێمان نەزانیبێ , نەوت نەوتى میللەتە كەچى مەسعودو جەلال ئەیدزن , ئێستا كێ بدەین دادگا ؟ مەسعود یان ئاشتى هەورامى , سەرۆكى حكومەت یان وەزیرەكەى , جەلال تاڵەبانى یان عومەر فتاحەكە , ئێستادوو ڕووى نوسەرو دەهۆڵ كوتەكانى سەر بە دەسەڵات دەركەوتن كە ئەوانیش هیچیان لەمان كەمتر نیە ئەى بۆ نایەنە دەنگ , ئەوە كەسێكى بێ پشت و پەنا بوایە دنیایان لێ پڕ ئەكرد , بەڵام بۆ ئەمە لەبەر ئەوەى ئێوە پیاوى گرگن و كورتە بنەى ئەم دەسەڵاتەن ناوێرن هەر باسیشى بكەن , كوا جەمال عبداللە بۆ ئەم بەڵگانەبڵاو ناكاتەوە ئەى ئەو بەدواى بەڵگەدا ناگەڕێ , كوا سترانى كوێخا عبداللەى كۆنە ئەمن بۆ ئەو ڕۆژنامە ڕوو زەردەكەى پڕ ناكات , كوا سایتە ڕوو زەردەكەى مەلا بەختیار , ئەوەى لە سەر پارێزگارى سلێمانى كردیان با بۆ ئەمەش بیان كردایە , بەڵام چونكە ئەوەیان مەرامێكى سیاسى لە پشتەوە بوو كردیانە هەڵڵا بەڵام بۆ ئەمە نا چونكە پرۆژە ستراتیژیەكە تێك دەچێت , لەبەر ئەوەى ئەوانیش شەریكەدزن و ئەگەر لەسەر ئەوە بنوسن نان بڕاو ئەبن , ئەگەر مەسعودى مەلا مستەفاى خائین بە باوك و كوڕەوە لەسەر خیانەتەكانى هێنانى سوپاى تورك و 31ى ئاب و دزینى گومرگى ئیبراهیم خەلیل و شەڕى ناوخۆ دادگاى نەكرابێ و شكاتى لێ نەكرابێت لەبەر ئەوەى ئەو كاتە شوێنێك نەبوو هاناى بۆبەرین , ئەوا پێویستە لەسەر ئەم فەزیحەتە گەورەیە شكاتى لێ بكرێ و ڕاپێچى دادگا بكرێ , ئێستا شوێن هەیە ,ئەمە گەورەترین كارەساتە ئەم میللەتە لەسەرى نەیەتە دەنگ , ئەبێت دكتۆربەرهەم ئەم دزە بخاتە ناو كابینەكەى خۆیەوە ؟ لەوانەیە بیشیخات چونكە ئەو ئەمر جێ بەجێ ئەكات و بەس بەناو سەرۆكە ,

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە