کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بۆچى دەنگ بە لیستى هیوا دەدەم

Wednesday, 29/04/2009, 12:00

1981 بینراوە


وەكو هاوڵاتییەكى ئەم كوردستانە لەو باوەڕەدام كە هەڵبژاردن بەشێكە لە پرۆسەى دیموكراتى و ئەگەر كەشێكى لەبار بۆ دەنگدان بڕەخسێ و دەنگدەریش هۆشیار بێت و هۆشیارانە دەنگى بەكار بهێنێ ئەوا هەڵبژاردن دەتوانێت رەوتى رووداوەكان بگۆڕێت و گۆڕانكارى لە سیستەمى سیاسى و بەڕێوەبردندا بكات. دواى 17 ساڵ لە یەكەمین پرۆسەى دەنگدان پێم وایە ئیتر بەشێكى زۆرى جەماوەر گەیشتوونەتە ئەو قەناعەتەى كە ئەو سیستەم و عەقڵییەتەى كە 18 ساڵە لە دواى راپەڕینەوە جەماوەرى كوردستان بەڕێوە دەبەن ناتوانن گۆڕان ئەنجام بدەن و مۆدێلێكى نوێى بەڕێوەبردن پێشكەشى جەماوەر بكەن و لەبەر ئەمە پێیان وایە دەبێت گۆڕانكارى ئەنجام بدرێت. گومانى تێدا نییە ئەم جەماوەرەش بەشێكى زۆرى دەنگدەران پێكدێنن. منیش یەكێكم لەو بەشەى جەماوەر هەر بۆیە بە ئەركى خۆمى دەزانم كە هۆكارى دەنگدانم بە لیستى هیوا كە لیستى پارتى چارەسەرى دیموكراتى كوردستان و چەند رێكخراوى مەدەنى و كەسێتى سەربەخۆیە روون بكەمەوە. ئەم روونكردنەوەیەش لە پێناوى ئەوەدایە كە ئەم پرۆسەى دەنگدانەش نەبێتە دووبارەبوونەوەى پرۆسەى 2005 یاخود بە شێوەیەك لە شێوەكان دەموچاوەكان نەگۆڕین بەڵكو سیستەم عەقڵیەت بگۆڕین، بۆ ئەوەیە كە دەنگەكان بە ئاراستەیەكدا نەبەین لێى پەشیمان بینەوە.
1- پێم وایە كە عەقڵیەتى پارتەكانى دەسەڵات و پارتە باوەكانى كوردستان نەیانتوانیوە مۆدێلى پارتى گشتگیر تێپەڕ بكەن و پێیان وایە پێویستە هەر لە دەسەڵاتدا بن و یاخود شەریكى دەسەڵات بن واتە ناتوان پێگەى ئۆپۆزسیۆن بۆ خۆیان یاخود بەرامبەرەكەیان پەسەند بكەن و ماوەى رابردوو گەواهیدەرى ئەم بارودۆخەیە. لەبەر ئەمە ئەم پارتیانە یاخود ئەم كەسێتیانە كە بەمرەنگە بەشداربوون لە پرۆسەى سیاسیدا ناتوانن گۆڕانكارى بكەن ئیتر ئەوانە ئەمڕۆ لە دەسەڵاتدابن یاخود نا. ئەمەش وەها دەكات كە ئەگەر پێمان وابێت بە گۆڕینەوەى ئەم پارتانە دەتوانین گۆڕانكارى بكەین ئەوا دەكەوینە هەڵەوە. لەبەر ئەمە دەنگدان بەو پارت و گروپ و كەسێتیانەى كە تا ئێستا لەدەسەڵاتدان یاخود ماوەیەكى درێژ شەریكى ئەم دەسەڵاتە بوون ئەوا ئەو دەنگدانە ناتوانێت هیچ گۆڕانكارى لەگەڵ خۆیدا بێنێ.
2 كێشەى كورد تەنیا كێشەى هەرێمى كوردستان نییە، بەڵكو بەشێكە لە كێشەى نەتەوەیەك لە رابردووشدا ئەم راستییە سەلمێنراوە لەبەر ئەوەى كە نەدەسەڵات و نە پارتە هاوبەشەكانى دەسەڵات لە رابردوو وئێستا سیاسەتێكى نەتەوەیى دیاریان نەبووەو خۆیان لە سنوورى هەرێمى كوردستاندا قەتیس كردووە بۆ چارەسەرى ئەم كێشەیەش بە پلەى یەكەم چاویان لە هێزە نێو دەوڵەتییەكانە لەبەر ئەمە ئەم لایەنانە لەم بوارەشدا ناتوانن گۆڕانكارى ئەنجام بدەن.
3- ئەو پارت و رێكخستنانەى كە لە دەسەڵاتدا بوون هەتا ئێستا بە عەقڵى باووى كۆمەڵگا بیر دەكەنەوە نەبوونەتە پێشەنگ و كۆمەڵگا بەرەو گۆڕان لە رووى عەقڵیەت و كلتوورەوە بەرن، بەتایبەت لە تێڕوانیندا بۆ ژن و بۆ لاو ئێمە دەبینین تا ئێستاش پێوانە باوەكانیان تێپەڕ نەكردووە.
ئەمانە رێكخراوو كەسێتیانەى كە لەناو ئەو سیستەمەدا گەشەیان كردووە رۆڵیان بینیوە ناتوانن نە لە بوارى دیموكراتى نە لە بوارى نەتەوەیى نە لە بوارى كێشە كۆمەڵایەتییەكاندا داهێنان بكەن. دیارە لایەنێكیش لەم بوارانە نەتوانێت داهێنەر بێت ناتوانێت گۆڕانكارى چۆنایەتى ئەنجام بدات. بەڵكو دەم و چاوەكان یاخود پارتەكانى دەسەڵات بگۆڕین بەڵام عەقڵیەت كە هەمان عەقڵیەت بوو ئەوا لە ناوەرۆكدا گۆڕانكارى روو نادات.
پێكهاتەكانی لیستی هیوا لە رابردوودا داهێنانیان كردووە لەم بوارانەدا ئەوەتا سەرەڕاى فشارو هەڕەشەى دەسەڵات لە پارتى چارەسەرى دیموكراتى كوردستان و داخستنى بارەگاكانى یاخود جار جار هەوڵدان بۆ ئەوەى لە رێگەى ئیمتیازەوە دەست لە خەباتى ئۆپۆزسیۆنى نەتەوەیى بەربدات بەڵام هەر سوور بووە لەسەر ئەم تێكۆشانەو ئەمەش ئەو هیوایە دروست دەكات كە ئەم لیستە لە رووى عەقڵیەت و سیستەمەوە دەتوانێت گۆڕانكارى ئەنجام بدات و ئەو گۆڕانەى ئەم لیستە ئەنجامى بدان رووكەشانە نابێت بەڵكو بە ناوەرۆك دەبێت. بەتایبەتى كە سەرۆكى لیستەكەش خەباتگێڕێكى ژنە.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)