جارێکی تر نه‌فره‌ته‌کان ڕوویان له‌سلێمانی کرد !
Friday, 03/06/2011, 12:00
جارێکی تر نه‌فره‌ته‌کان ڕوویان له سلێمانی کرده‌وه !
دوێنێ ئێواره نه‌فره‌تێکی ناشرین ڕووی له سلێمانی کرد ئه‌ویش (مه‌سعود بارزانی) بوو!
مه‌رگی تاڵه‌بانی ئاسوده‌بوونی سلێمانییه و ته‌فروتونابوونی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی په‌یامی ڕزگاری کوردستانی گه‌وره‌یه .
هه‌فته‌یه‌که خۆڵبارین چاوانی سلێمانی کوێر ده‌کاته‌وه، شار هێنده قه‌ره‌باڵغ بووه که‌سێک ناتوانێ هه‌ناسه‌یه‌کی پاک‌و خاوێن بۆ سیه‌کانی فه‌راهه‌م بکات ، شار له‌به‌ر خۆڵ بارین زه‌رده‌چێته‌وه و دووکه‌ڵ وپیسای بواری ژیانی نه‌هێشتۆته‌وه ، ژینگه‌ی سلێمانی واپیس بوه له‌پارچه‌یه‌ک ئاسنی ژه‌نگاوی ده‌چێت، سه‌رسه‌رێکانی ده‌سه‌ڵات به‌خۆیانه‌وه نه‌وه‌ستاون وه‌چه‌کانیشیان خستۆته سه‌ر شه‌قامه‌کان ، سلێمانی به‌درێژای مێژووی خۆی فس فس پاڵه‌وانی لێ نه‌بڕاوه! هه‌رتورکه داگیرکه‌ره‌کانه‌وه تا له‌مێجه‌ره سه‌رسه‌رێکانی ئنگلیزو تا ده‌گات به داگیر که‌رانی حوکمه‌ته شۆڤێنێکانی عه‌ره‌ب و به‌عسێکان و ئیستاش جه‌نه‌راڵه بێ ئه‌ستێره‌کانی کور د هه‌مان په‌یام و هه‌مان کرداریان هه‌یه، ئاخر عیماد ئه‌حمه‌د و ئاسۆی شێخ نوری دانای ئه‌حمه‌د مه‌جید و به‌رزانی ئه‌حه‌سمێڵ و مه‌لاحیکمه‌ت حامی فایل دار و شێخ جه‌نگی جاش خۆیان چین و چی بوون؟ که‌چی ئیستا نه‌وه‌کانیان ده‌ستدرێژی له‌خه‌ڵک بکه‌ن و خه‌ڵک بکوژن و بریندار بکه‌ن. بڕواننه ئه‌م لینکه ئه‌مه مشتێکه له‌خه‌روارێک.
http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hemereng&jimare=1675 تاڵه‌بانی به‌قینچکانه‌وه له‌سه‌ر دۆشه‌که‌ڵه‌که‌ی پورمه‌نیج دانیشت وله‌پارکی ئازادی خیتابێکی دا چه‌ند پیاوێکی پوتی لێ کردینه پاڵه‌وان ،که‌چی ئاماژه‌ی به قاره‌مانه‌کانی کۆمه‌ڵه نه‌دا ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌ی خاوه‌نی هه‌موو سه‌روه‌رێکانی یه‌کێتی یه ، ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌ی هه‌زاران لاو هه‌زاران مرۆڤی مه‌زن گیانی به‌خشی بۆی و ماندوو بوون و که‌س و کاریان له‌پێناویدا له‌ده‌ست دا‌و ته‌مه‌نی گه‌نجیان کرده قوربانی باوه‌ڕه‌که‌ی ، بڕۆن سه‌رێک له‌قه‌سابخانه‌کانی موسڵ و ئه‌بو غرێب و ئه‌منی عام بده‌ن ،دیواره‌کانی ئه‌وێ گه‌واهی ده‌ده‌ن کێ یه‌کێتی و سه‌روه‌رێکه‌یه‌تی ، بڕۆن له‌چالاکێکانی پێشمه‌رگه کانی کۆمه‌ڵه بڕوانن بزانن کێ سه‌روه‌ری یه‌کێتی یه و کێ بوو به‌عسی هێنابۆ سه‌ر چۆک و بڕۆن له‌شه‌ڕه‌گاکانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات بپرسن کوڕه‌کانی کۆمه‌ڵه ئه‌وده‌می له‌کونه‌مشکه‌و ئه‌ڵوه‌تان چیان به‌کۆماری ئیسلامی کرد و چۆن به‌هانای گه‌له‌که‌یانه‌وه له‌و به‌شه‌دا چوون . که‌چی ئیستا نه‌فره‌تێکی تر هاتوه بۆسلێمانی به‌بۆنه‌ی تاڵه‌بانی خائینه‌وه ئه‌ویش یادی ئاخوندێکی کورد کوژه (خومه‌ینی)یه که تاڵه‌بانی به‌پلان ده‌یه‌وێ له دوا هه‌مین ڕۆژه‌کانی ژیانیدا ئه‌و ئاواته‌شی بێنێته‌دی و سلێمانیمان لێ بکاته قوم و نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا به‌س بۆ ئه‌وه‌ی ڕسوا تر جێ‌مان بێڵێت و به‌کۆماری ئیسلامیش بڵێت ئاوا خزمه‌تان ده‌که‌م من وه‌ک ڕه‌فسنجانی گڤتی (فاحیشی سیاسیم) سلێمانی ده‌که‌مه شارێک له‌ئێران . بۆیه ده‌ڵێم شتێک نی یه له‌لای جه‌لالێکان ناوی ئایدۆلۆژیا بێت ، ئه‌وکاتانه‌ی ئێمه له‌چیابووین ، لاماننه‌نگی بوو یه‌کێتی بین ، له‌تیپه‌که‌ی ئێمه‌دا شۆڕشگێڕانێک هه‌بوو وه‌ک هه‌ژارو داماو لێمان ده‌ڕوانی و به‌زه‌یمان پیادا ده‌هاته‌وه ، که‌چی ئێستا سوکترین مرۆڤ له‌جێگه‌ی ئێمه قسه ده‌کات (ئازاد جوندیانی ، مه‌لاحیکمه‌ت ، به‌رزانی ئه‌حه سمێڵ ، عیماد ئه‌حمه‌د ، خوله سه‌نگاوی، هتد) سه‌مه‌ره له‌وه‌دایه یه‌کێتێکان و پارتێکان هیچیان لاشه‌رم نی یه ! ئه‌وکه‌سانه‌ی له ئێواره خیتابه‌که‌ی تاڵه‌بانیدا ده‌وریان دابوو که‌سانێک بوون له‌هه‌ره پیاوه ترسنۆکه‌کانی ناو شاخ . زۆریان سه‌رئه‌نجام ده‌رکه‌وت که سیخوڕ و فایل دار بوون ، هه‌ندێکیان چه‌ندین جار هه‌وڵی جیابوونه‌وه‌یان دابوو له‌یه‌کێتی و چه‌ند ساڵیش له‌زینداندا بوون و سوکایه‌تی دنیاشتان پێ کرابوو ده‌نگیشیان تۆمار کراوه‌و ئه‌رشیف کراوه که ژوان بوونه‌ته‌وه‌و که‌چی هه‌موو له‌ده‌وری تاڵه‌بانی ئه‌وت گوڵه گه‌نمی پوچن وه‌ستاون ، په‌یامه‌که‌ی تاڵه‌بانیش جگه له‌پاڕانه‌وه هیچی تری له‌خۆی نه‌گرتبوو .
له‌دواساته‌کانی تاڵه‌بانیدا به‌پیر مه‌سعوده‌وه چوو ، ئه‌و مه‌سعوده‌ی بڕیاری داوه له‌هه‌ولێره‌وه ده‌ست به‌چاک سازی بکات ، مه‌سعود ژینگه‌ی شاری هێنده قێزه‌ون کرد بوو ئه‌م هه‌موو چه‌کداره ڕه‌زا گرانه له‌گه‌ڵیا بوون ، ئه‌م هه‌موو که‌ژاوه‌ی ئۆتۆمۆبیله وه‌ک ده‌ڵێن (زۆرن ئه‌وانه‌ی شه‌قامه‌کانیان به‌چه‌کدار بۆ ده‌گیرێت ،به‌ڵام ناتوانن دوو شه‌قاوان ئا‌زادانه پێیدا بڕۆن) ئه‌وه ڕێک و ڕه‌وان سه‌ره به‌ته‌ڵه‌کانی کورده کامه لێپرسراو ده‌بینی تاک و ته‌نها به‌شه‌قامیکدا گوزه‌ر بکات ؟ به‌تایبه‌ت زه‌به‌لاحه‌کانیان ئه‌وانه‌ی له‌سێبه‌ری خۆشیان سڵ ده‌که‌نه‌وه که‌چی دێن و پێمان ده‌ڵێن ئێمه به‌هه‌ڵبژاردن هاتوینه‌ته سه‌ر ته‌خت !
پێ مه‌که‌نن کاتێک مه‌سعودی شه‌رمن نایه‌وێت که‌س بزانێت که هاتۆ ته سلێمانی چونکه گه‌ر مه‌سعود ئازایه با به‌یه‌کێک له‌شه‌قامه‌کاندا بڕوات بزانێت چۆن به‌راستی خۆی و جامه‌دانی یه سوره‌که‌ی چاره‌نوسی به‌چی ده‌گات ؟
نه‌فره‌ته‌کان که ڕوو له‌سلێمانی ده‌که‌ن ئه‌وه تاڵه‌بانی ده‌یان هێنێ ، نه‌مانی ئه‌م پیاوه نه‌خۆشه هێمنی و ژینگه‌ی پاک و ئاسوده بوون بۆ شار ده‌هێنێته‌وه و نه‌فره‌ته‌کانی وه‌ک مه‌سعودو زاڵمای خه‌لیل زاده‌و ئاخونده‌کان نه‌ک ناتوانن بێنه ئه‌م شاره به‌ڵکو بۆیان نی یه خه‌ویشی پێوه ببینن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست