کوردستانپۆست تکایه سانسۆڕ له‌و شێوه ده‌ڕبرینه زمانه‌وانییه بکرێت باشه
Friday, 20/08/2010, 12:00
ده‌مێکه ماڵپه‌ڕێك که‌ته‌نها سه‌نگه‌ر بێت که‌خۆی وه‌کو ئۆپۆزسیۆن ڕاگه‌یاندوه‌و بڕیاڕی داوه، که‌ئیتر له‌سه‌نگه‌ری به‌رنگار بوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی سیاسی کوردستان بدۆزێته‌وه، به‌وشێوه‌یه‌ش ده‌رده‌که‌وێت که‌ئیتر وه‌کو درێژپێده‌ری به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی نه‌هاتنه‌پێش خۆێ به‌هێز ده‌کات، په‌یتا په‌یتا خه‌ڵکی نوسه‌ر و چالاکه‌وان وسیاسه‌تمه‌دار خۆیان له‌م ڕه‌وته ده‌دۆزنه‌وه ،له‌هه‌مان کاتیش‌دا له‌چه‌ند رۆژی ڕابڕدوودا ووتارێکی هاوڕێم کاك (موسته‌فای حه‌سه‌نه‌گه‌وره)خوێنده‌وه که‌ئیتر ئه‌م ماڵپه‌ڕه وه‌کو جوڵانه‌وه‌یه‌کی زیاتر ڕێکخڕاو خۆی ڕێکده‌خات ، هه‌روه‌ها نیشانی‌دا ئیتر که‌خۆیان بۆ موئه‌سه‌سه‌یه‌ک کۆبکه‌نه‌وه .که‌ئه‌مه‌ش من زۆر به‌کارێكی پێویستی ده‌زانم، به‌تایبه‌ت واخه‌ریکه تۆزه ساردییه‌ك له‌جه‌ماوه‌ری لیستی گۆڕاندا سه‌ر هه‌ڵده‌دات ، شێوازێكی بێ ئومێدی کۆمه‌ڵێك خه‌ڵکی سارد کردۆته‌وه له‌و لیسته‌ی که‌خۆمان زۆربه‌مان به‌سه‌نگه‌ر له‌به‌دیهێنانی زیاتر له‌ئازادی و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌هێشتنی تاقم و کوتله‌و کوتله‌کاری و خزم خزمانێ ده‌بینییه‌وه ، که‌به‌داخه‌وه هه‌موو ئه‌وشتانه به‌رۆکی براده‌رانی گۆڕانی گرتووه . ئه‌مه‌ش هه‌لێکه ده‌بێت کوردستانپۆست و نووسه‌ره‌کانی بیقۆزنه‌وه، هه‌وڵ بدرێت مه‌عاره‌زه له‌کوردستان به‌جلێکی تر خۆی رێکبخاته‌وه، ئێوه‌ش ده‌ورێك ببین له‌کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌م له‌شکره سوودبه‌خشه‌ی که‌له‌ده‌سته‌ڵات بێزار بوون، ئیتر خۆشیان له‌گۆڕاندا نادۆزنه‌وه، ئه‌گه‌ر کوردستانپۆست له‌ئامانجی ئه‌وه‌ش نه‌بێت ئه‌م شێوه‌کاره به‌ڵام ده‌شکرێت ئیتر ڤیژنی داهاتووی دیاری بکات و شێوازی داڕشتن و دابه‌زاندنی دروستکا‌رانه‌ی ئاڕاسته‌کانی مه‌عاره‌زه‌بوون بکاته به‌رنامه‌ی کاری . هه‌ندێك پێوه‌ر هه‌ن له‌دابه‌زاندنی نووسینه‌کان ڕه‌چاوی بکه‌ن ،چونکه من له‌نزیکه‌وه‌ئاگادارم که‌ئه‌م ماڵپه‌ڕه له‌زۆر شوێن و زمانی جیا له‌کوردی وه‌رگێڕان بۆ بابه‌ته‌کانی ده‌کرێت و ئاراسته‌کانی کوردستانپۆستیش به‌هه‌ند وه‌ر ده‌گیرێت به‌ڵام نابێت شیوه ده‌سته‌واژه‌ی ئاواتان لێ ده‌ربازبێت وه‌کو (ل
هسلێمانیی له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌قاره‌مانه‌کانی ناو شاره‌وه‌وه‌کو سه‌گ تۆپێنرا)، که‌شێوازی ئه‌و نووسینه‌نابێت له‌فه‌رهه‌نگی داهاتووی کوردستانپۆست دا ببینرێت چونکه‌ناوهێنانی (وه‌کو سه‌گ تۆپێنرا) ئه‌مه‌به‌ڕاستی زۆر دوا که‌وتووی تێدا ده‌بینرێت. له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ هاوڕێم کاك سیروان که‌ئیتر ئه‌ویش ده‌بێت سه‌رده‌می ناو شار و چالاکییه‌کانی نه‌هێنێته‌ناو نووسینێکه‌وه‌هه‌روه‌ها ده‌بێت شێوازێك له‌ڕێزگرتنی تێدا هه‌بێت هه‌م بۆ مرۆڤێك که‌له‌ژیاندا نه‌ماوه،هه‌روه‌ها بۆ سه‌گیش چونکه به‌وه پێیه‌ی که خۆی چه‌ند ساڵێکه له‌ده‌ره‌وه ده‌ژی ده‌زانێت که‌سه‌گێکش وه‌کو بوونه‌وه‌رێك ده‌بێت ئێمه‌مانان رێزی لێ بگرین.
من زیاتر پێم خۆشه نووسه‌ره‌کانی تری کوردستانپۆست هه‌وڵبده‌ن شێوازی داهاتووی کوردستانپۆست له‌قۆناغێکه‌وه‌بۆ قۆناغێکی ترببه‌نه پێش،به‌شێوه‌ک که کوردستانپۆست ببێته به‌شێك له‌گفتوگۆیه‌کی واڵا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکێکی زۆر بتوانن بیروڕاو تێبینییه‌کانیان له کوردستانپۆسته‌وه بخه‌نه ڕوو. داهاتوویه‌کی گه‌ش بۆ نووسینه‌کان و درووست کردنی کوردستانێك بۆ هه‌موومان
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست