گۆڕان لە نێوان دۆستایەتى و دوژمنایەتیدا
Tuesday, 01/01/2013, 12:00
لێرەو لەوێ باس لە دۆستایەتى گۆڕان دەكرێت لە چوار چێوەیەكى بێ بنەمادا دەردەكەون ئەمەوێت لێرەدا باس لە خاڵێك بكەم كە ئایا ستراتیژى گۆڕان هیچ كاتێك خۆى لەم كێشەیەدا بینیوەتەوە تاكو ئێستا مامەڵەى سەرزارەكى لەگەڵدا بكرێت , یاخود گۆڕان پێشینەیەكى هێندە ناوازە و نابەرپرسیاریەتى هەبوە تا ببێتە بەشێك لەم لەمپەرى هەڵوێستە كە رون و ئاشكراش نیە داواكاریەكان چین و بۆ كێن و لە خزمەت كێدان.
شتێكى ئاشكراو رونە كە گۆڕان ستراتیژیەكى بەرچاو بەرپرسانە و كار لەسەر بە سستمكردنى كۆى جومگەكانى دەسەڵات دەكات و ئەیەوێت لە سایەیدا كۆمەڵگایەكى تەندروست و دەسەڵاتیكى بە سستم كراو بەرهەم بهێنێ كە ئەمەش لەگەڵ داواكارى گشتیدا گونجاوە و لەسەر بنەماى بەرژەوەندیەكانى هەموو تاكیكى ئەم كۆمەڵگایەدا دێتەوە نەك حیزبایەتى تەسك و تاكڕەویەتى و خێڵ و بنەماڵە.
ئا لێرەوە هەر تاكێك یان بەربرسێك خۆى ببینێتەوە لە نێو ئەم پرانسیپ و بەرزەوەندیەى كۆمەڵانى خەڵكدا بێ پرس و ڕا پشتگیرى لێدەكرێ.
گۆڕان بەدەر لەو بەرنامانەى كە لە نوسراوەكانیدا هەیە كە كۆى را و بۆچونى ڕۆشنبیران و سیاسەتمەدارانى وەك هەڵسوڕاوانى گۆڕان و كەسایەتیە وشیارەكانەوە نوسراوە هەموو خاڵەكانى لە بەرژەوەندى گشتیدا نوسراون چونكە كۆى خاڵەكانى خراونەتە بەردەم پەرلەمان و سەرۆكایەتى هەرێمى كوردستان هیچ شتێكى شاراوەى نیە , جا چى نەنگیەكە خۆت لە راستى لادەى و گێلانە ڕەفتار بكەى لە كاتێكدا كۆمەڵگا بەرە و وشیار بونەوە دەروات و هاوكێشەكان لەبەر چاون قبوڵ كردنیان جێگەى هەڵویست وەرگرتنە .
لێرەوە دەڵێم ئەو خاڵ و بیر و بۆچونانەى گوِرَان پڕن لە ئەقلانیەت و دنیاى جیهانگیرى و مۆدیرنە و پیادەكردنى ئەو بیر و ڕایانەیە كە نوێخوازیان تێدایە كە بگونجێت لەگەڵ هزرى تاك و كۆمەڵدا و بەرژەوەندیەكانیان بێەوە لە نێو كایە سیساسى و ئەقلانیدا و هەموو ئەو بەرهەمانەى كە دروستكەرى بازنەیەكى كراوەن لە بەڕێوەبردن و دروست بونى شەقام بۆ هەرێم و هەرێم بۆ دەوڵەت كە خۆت بینیوە لەم خاڵانەدا گۆڕانیش پشتگیرى تۆیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست