بۆچی ئه‌مساڵ پرۆفیسۆر فرایلینگهر، بایه‌خی پێنه‌درا؟
Monday, 11/05/2009, 12:00
پرۆفیسۆر فرایلینگهر پزیشکێکی شیرۆگی نه‌مساییه و شاره‌زا له چۆنیێتی تیمارکردنی بریندارانی چه‌کی کیمیاییه، ئه‌م پزیشکه له کاتی شه‌ڕی ئیران ـ ئێراقدا، بریندارانی ئێرانی و به‌رکه‌وتووانی کیمیایی له‌وانه‌ش چه‌ند برینداریکی هه‌ڵه‌به‌جه‌ی تیمار کردووه.
له ساڵی 2006دا ناوه‌ندی چاک ده‌یدۆزیته‌وه و په‌یوه‌ندی پێوه ده‌که‌ن و داوای لێده‌که‌ن که له تاوانبارکردنی رژێمی سه‌دام به به‌کارهینانی کیمیایی شاهیدی بدات و ئه‌ویش رازی ده‌بێت.
دوای ئه‌م ره‌زامه‌ندییه په‌یوه‌ندی به حکومه‌تی کوردستان به تایبه‌ت وه‌زاره‌تی شه‌هیدانه‌وه ده‌که‌ن و داوایان لێده‌که‌ن داوه‌تی ره‌سمی بۆ بکریت. ئه‌وانیش ئه‌م پرۆفیسۆره و وه‌فدیکی چاک داوه‌ت ده‌که‌ن، به‌ڵام چۆن هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ وه‌فده‌که کراـ ئه‌وه‌یان بابه‌تیکی تره‌و له‌م به‌شه‌دا ته‌نیا ده‌توانین که‌مێکی بخه‌ینه ڕوو، ئه‌ویش بۆ بهراوردکرنه له‌گه‌ڵ سه‌ردانی مانگی نیسانی ئه‌مساڵ.
با بزانین ڕاگه‌یاندن و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار چۆن ئه‌م هه‌وڵه به‌رزه‌ی چاکیان نرخاند،
سه‌ره‌تا نوینه‌ری سه‌رۆکی هه‌رێم و مدیری ته‌شریفاتی سه‌رۆک د. پیرۆت چوو به پیری وه‌فده‌که‌وه له فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر،
هه‌ر له‌و رۆژه‌وه تا کۆتایی کاری وه‌فده‌که راگه‌یاندنه‌کانی پارتی به هیج جۆرێک ناوی رێکخراوی چاکیان نه‌هێنا نه له ڕۆژنامه نه تهتهلهفزیۆن، به پێچه‌وانه‌وه راگه‌یاندنی یه‌کێتی وه‌ک خۆی بێ زیاد وکه‌م گواستییانه‌وه.ئه‌ندامی سه‌ره‌کی یاوه‌ری وه‌فده‌که به‌ڕیز هادی بابه‌شێخ بوو که ئه‌وسا ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕی چاک بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێکی نوێی ریکخراوه‌که که ته‌نیا بۆ ئه‌و سه‌فه‌ره بووبه ئه‌ندام و که گه‌رایه‌وه وازی هینا.
دوای ئه‌وه ڕاگه‌یاندنه‌کانی پارتی ناوی چاکیان نه‌برد و وایان نیشاندا که پارتی خۆی ئه‌م کاره‌ی کردووه و دکتۆر پیرۆت هه‌وڵی که‌رتکردنی وه‌فده‌که‌ی چاکی دا‌و سه‌رکه‌وتووش بوو،
ئه‌ویش به‌وه‌ی ته‌نیا ئه‌ندامه نوێکه‌ی چاک به‌شه‌رتێ بێده‌نگ بێت له‌به‌رانبه‌ر چه‌ند ده‌ستکه‌وتێکی کاتی و به‌ڵێنی داهاتووی دکتۆر که بیکات به کارمه‌ندی سه‌فاره‌ته‌که‌ی خۆی ئه‌گه‌ر بووبه سه‌فیر له نه‌مسا، ته‌نیا ئه‌و ئه‌ندامه نوێیه وه‌ک وه‌رگێڕ و، پرۆفیسۆر فرایلینگهر بران بۆ لای جه‌نابی سه‌رۆک، واته نیوه‌ی وه‌فده‌که، دکتۆر پیرۆت به‌مانی وتبوو، مه‌کته‌ب سه‌رۆک قه‌بوڵ ناکه‌ن هادی بابه شێخ سه‌رۆک ببینێت، چونکه ئه‌وان بنه‌ماڵه‌یه‌کی یه‌کێتین و برای شه‌هید شێخ حسێن بابه‌شێخ یه‌زیدییه، سه‌رکردایه‌تی پارتیش یهزیدییهکی ناوێت پارتی نه‌بێت،
به‌مجۆره هادی بابه شێخ په‌راوێزخرا، ته‌نانه‌ت بۆ زۆر ده‌رچوونی ده‌ره‌وه‌ش نیوه‌ی وه‌فده‌که جاری وابوو نیوه‌ی نیوه‌که‌شی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌برد ئه‌مه ئه‌گه‌ر سه‌ردانی په‌رله‌مان و هه‌ڵه‌بجه‌ی لێده‌ربکه‌ین، ته‌نانه‌ت نیوه‌ی وه‌فده‌که‌ی برد بۆ مه‌زره‌عه‌ی خۆشی، که له‌به‌رنامه‌شدا نه‌بوو.
مه‌زرعه‌ی پیرۆتی مهسعودنیوهی وهفدهکههادی بابه‌شێخ نه‌ک هه‌ر له دیداری سه‌رۆک که به‌شێک بوو لهوهفده رهسمییهکهش له 25.01.2007 په‌راوێزخرا، به‌ڵکوو به‌ڵکو له‌دانه‌وه‌ی مهسرهفهکهشی ته‌نیا کرێی ئوتیل و گه‌ڕانه‌وه‌ی تا نه‌مسا بۆ سه‌رفکرا و له نه‌مساوه بۆ ئه‌ڵمانیا که‌وته سه‌رخۆی، وه‌کو ئه‌و بۆ خۆشی خۆی چووبێت نه‌ک به وه‌فدێکی داوهتکراو، به پێچه‌وانه‌وه نیوه‌که‌ی تری وه‌فده‌که نه‌ک هه‌ر حسابی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ کرا، به‌ڵکو دکتۆر خه‌می چاره‌سه‌ری که‌سوکاریشی گرته ئه‌ستۆ و هه‌فته‌یه‌ک دوای ته‌واوبوونی کاری وه‌فده‌که و گه‌ڕانه‌وه‌ی فرایلینگهر، هه‌ر مه‌شغووڵی ئه‌وان بوو و په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام دواتر فه‌رمانی به رێکخراوێکی دیموکراتی پارتی دابوو که داوه‌تێکی تری تایبه‌تی بۆ بکه‌ن.
ئه‌ی سه‌ردانی ئه‌مساڵ:
ئه‌مساڵ له رۆژی 25.4.2009 دا ته‌نیا له لایه‌ن وه‌زیری شه‌هیدانه‌وه به یاوه‌ری دکتۆر پیرۆت
پێشوازی کرا و نه ئه‌وه‌نده تیشکی ڕاگه‌یاندن خرایه سه‌ری و نه ئه‌وه‌نده‌ش گه‌وره‌کرا.
لیره‌دا پرسیارێک دێته ئاراوه، جه‌نابی سه‌رۆک ده‌ڵێت ئه‌م ئازادییه هی هه‌موانه به‌وانه‌شه‌وه
که دژی ئێمه‌ن خۆ هادی بابه‌شێخ دژی ئه‌وان نیه ته‌نانه‌ت هادی له حیزبیشدا نییه و بێلایه‌نه. هه‌تا ئه‌گه‌ر دژی ئه‌وانیش بوایه ئه‌و وه‌فدێکی داوهتکراوبوو، ئایا سه‌رۆک به چاویکی خه‌ڵک ده‌بینێ یان مدیری دیوانه‌که‌ی د.پ، به ئاره‌زووی خۆی و سکانداڵێکی وا ئه‌نجام ده‌دات؟ئه‌مه هه‌رچییه‌کیان بووبێت ریسواییه.جێی ئاماژه‌یه هادی بابه‌شێخ له ئه‌ڵمانیا و له ئه‌نجامی هه‌وڵه مرۆڤایه‌تییه‌کانی و له خزمه‌تکردنی منالانی قوربانیانی تیرۆر، سه‌رۆکی شاره‌وانی شاری ئیبنبۆرن خه‌ڵاتی زیوینی پێده‌به‌خشێ، که چی جه‌نابی سه‌رۆکی (کوردستان) ئاماده نییه پێشوازی بکات یان ده‌ستوپێوه‌نده‌که‌ی نوینه‌ره‌که‌ی سه‌رۆک په‌راوێزی ده‌کات.
مرۆڤێکی په‌نابه‌ر له ئه‌ڵمانیا، له‌سه‌ر کاری مرۆڤایه‌تی ، خه‌ڵاتی پێببه‌خشن، که‌چی له‌وڵاته‌که‌ی خۆی به‌ناو سه‌رۆکی هه‌رێمه‌که‌ی پێێ کفره بیبینێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست