کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دزییەکەی شێخ پاڤێل تالەبانی گەیشتەوە دەم راگەیاندنە جیهانییەکان

Saturday, 05/10/2013, 12:00


سەرنج: لە کۆتایی ئەم باسەدا کوردستانپۆست لەسەر کەیسی دزییەکەی پاڤێل تالەبانی نهێنییەکی دیکە ئاشکرا دەکات.

کوردستانپۆست بە بەڵگەی یاساییەوە لەسەر دزینی ١٨٧ ملیۆن دۆلار، کە پاڤێلی کوڕی جەلال تالەبانی بڵاومان کردەوە، (کلیکی ئێرە بە بۆ بینینی داوا یاساییەکە) کە بەناوی پرۆژەی کارەبا و بەیارمەتی عومەر فەتاح،  پاڤێل توانیوێتی لە حکومەتی هەرێم ئەو بڕە پارەیە بدزێت، وا ئەمڕۆ ئەو هەواڵە بۆتە جێگای باس و قسەلەسەرکردنی راگەیاندنەکانی دەرەوەی کوردستان. مایکل رۆبن لە گۆڤاری (commentarymagazine) قسە لەسەر رەوشی ساختەکاریی و دزیی و فەسادیی دەسەلاتدارانی کورد دەکات، نمونەشی لەسەر ئەمەی پاڤێل  هێناوەتەوە، دەڵێت:

زۆربەمان بە کوردستانی عێراق وامان زانیوە هەرێمەکە لەو ناوچانەیە، کە ئاسایش تێدا بەرقەرارە، لە چەند مانگی رابردوودا کۆی هەڵبژاردنەکان لەگەڵ کەموکورتیەکانیدا، وا پیشان دەدرا، هەلبژاردنێکی ئازاد و سەربەخۆیە، سەرۆک بارزانی هەرچەندە دوو خولی خۆی تەواوکردبوو، بەڵام شێوەیەکی دیکتاتۆرانە، کەمتر جێگای بڕوابوو، بە لوتبەرزیی و شانازییەوە نوێبوونەوەی خۆی وەک سەرۆکی هەرێم بۆ خولێکی تر و بۆ دوو ساڵی داهاتوو، راگەیاندەوە.

مایکل رۆبین لە درێژەی نووسینەکەیدا دەڵێت: ئەمڕۆ لە ناوچەکەدا، کوردستان فاسیدترین ناوچەی عێراقە، تەنانەت  کوردستان هەر بۆ خۆی سەرچاوەی فەسادە.

بۆ دزینی ئەو پارەیەی کە پاڤێل لە حکومەتی هەرێمی بردووە، دەڵێت:
لە داواکەدا ناوی کۆمپانیایەکی ئەمەریکی هاتووە، بۆ ئەوەی وزەی کارەبا بە ١٨٧ ملیۆن دۆلار دابین بکات، ئەم کۆمپانیا ئەمەریکییە لە دەرەوەی ئەمەریکا گرێبەستی دووەمی لەگەڵ کۆمپانیایەکی تردا مۆرکردووە، تا وەک وەکیلێک بە بڕی ٦٠ ملیۆن دۆلار بە کاری پرۆژەکە هەڵبستێت، بەلام پاڤێل و چەند بەرپرسێکی کوردی تر لە ژێرەوە کۆمپانیا ئەمەریکییەکەیان لە پرۆژەکە هێناوەتە دەرێ و بۆ خۆیان لەگەڵ کۆمپانیاکەی تردا رێککەوتوون.

ئەو داوا یاساییە زۆر نهێنی و فەسادی دیکە باس دەکات. مایکل رۆبین دەڵێت: فەسادی گەورەترین گیروگرفتی ناوچەی هەرێمی کوردستانە، گەورەترین رێگرە لەسەر پێشکەوتن و بەرەو دیموکراتیی چوونی ناوچەکە، بەتایبەت لەسەر ئاستی پەیوەندیی واشنتۆن و هەولێر.

لە خوارەوە کلیکی ئەم لینکە بکە:

http://www.commentarymagazine.com/2013/10/02


تێبینی:
ئەو بەڵگە یاساییەی، کە بڵاومان کردەوە، توانیمان پەیوەندییەکی دیکە دروست بکەین بۆ وەرگرتنی زانیاریی و پەیمانی وەرگرتنی هەندێک زانیاریی تریان پێداین، بەلام بەداخەوە ئەو بەڵگانە دەبوو لە بەرامبەردا بە بڕی چەند دەفتەرە دۆلارێک وەرمان بگرتایە، ئێمە ئەو توانایەمان نەبوو، بۆیە پەیوەندییمان بە راگەیاندنێکی کوردییەوە کرد، تا ئەوان بەو کارە هەڵبستن و ئەو بڕە پارەیە بدەن تا دۆکۆمینت و بەڵگەکان بکڕن، بە داخەوە ئەوان ئامادە نەبوون و فەرامۆشیان کرد، بیانوویان ئەوە بوو، کە ئەو کەیسە کۆتایی پێهاتووە، ئیتر پێویست بە باسکردن و بەدواداچوون ناکات، کەیسەکەش تەنها ئەوە نەبوو، دوایی زانیمان کە بۆیە ئەمان  بۆ کڕینی ئەو بەڵگانە ناچنە ژیر بار، رەنگە ترسیان لە دەزگای دژەتیرۆر هەبێت، یان جۆرە پەیوەندییەکیان هەبێت نەتوانن کەڵک لەو بەڵگانە وەربگرن. ئێمەش ناچار پەیوەندییەکەمان بچڕاند و ئەو تاوانەی کوڕەکەی تالەبانی وەک دەیان و سەدان تاوانی تر بەرەو ونبوون چوو، چونکە عەقڵی پارەداریی کوردی، لە خەم و خزمەتی کێشە نەتەوەییەکان و نەوەکانی داهاتووماندا نییە، بەڵکو لە خزمەتی دەسەلاتدایە.

بۆ خوێندنەوەی هەواڵی پێشووی کوردستانپۆست لەسەر دزییەکەی شێخ پاڤێل تالەبانی، کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە:

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=13285400

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە