ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ووشکه که‌ڵه‌کیش بێ پاڵێکی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی بڕووخێت
Wednesday, 23/03/2011, 12:00
(هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی دکتاتۆری له جیهاندا به گوڵ باران ده‌ست به‌رداری کورسی ده‌سه‌ڵات نه‌بووه)
(په‌یامی ده‌سه‌ڵات زۆر ڕوون و ئاشکرایه بۆ جه‌ماوه‌ری مه‌یدانی ئازادی که ناتوانێت داواکاریه‌کانی ئه‌وان جێ به‌جێ بکات به‌ڵام به‌داخه‌وه نه ئه‌نجومه‌نی کاتی وه‌نه ئۆپۆزیسیۆن له و په‌یامه‌ی ده‌سه‌ڵات تێ ناگه‌ن)
ده‌سه‌ڵات وه‌کو ئه‌و نه‌خۆشه شێرپه‌نجه وایه که دکتۆر ئیزنی داوه تا له ماڵه‌وه بمرێت به‌ڵام که‌س و کاری دوعا ده‌که‌ن خوا ئیمانی بداتێ تاکو له‌ده‌ستی ڕزگاریان بێت.ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتی به‌دڵنیایی یه‌وه که‌ناتوانن چاکسازی بکه‌ن چونکه چاکسازی یانی جاڕی مه‌رگی خۆیان ده‌ده‌ن، که‌چی
جه‌ماوه‌ری مه‌یدانی ئازادی به‌ته‌مان به به‌شیعرو مۆسیقا‌و ووتار خوێندنه‌وه ده‌سه‌ڵات داواکاریه‌کانیان جێ به‌جێ بکه‌ن.من تا ئه‌وپه‌ڕی ڕاده بڕوام به شۆڕشی سپی و ڕه‌په‌ڕینی هێمنانه هه‌یه به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتی کوردی هێنده خێڵه‌کی و هه‌مه‌جی یه بڕوای به‌م جۆره وهرجهرخانه نوێ یه نیه‌و هه‌ر به‌که‌لتوری کۆن لێ سهخوڕێ له خێڵه‌کی یه تیدا قه‌زافی تێپه‌ڕاندووه.
به‌ڕای من هه‌ڵه تێگه‌یشتنێك هه‌یه له میکانیزمی به‌ڕێوه‌بردنی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیودا
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه شوبهاندنی ڕاپه‌ڕینی کوردستان به‌ڕاپه‌ڕینی میسر. ئه‌وحاڵه‌ته‌ی له مه‌یدانی ئازادی میسر ڕووی دا هه‌ل و مه‌رجی زۆر جیاوازه له‌وه‌ی که له مه‌یدانی ئازادی سلێمانی ڕووده‌دات.له‌ڕووی جه‌ماوه‌ره‌وه له‌یه‌ك چوون هه‌یه به‌ڵام له‌ڕوانگه‌ی هێزی ئه‌منی و سوپا‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه وه‌هه‌روه‌ها دروشم وداواکاریهکانهوهجیاوازی زۆر هه‌یه جه‌ماوه‌ری میسر یه‌ك دروشم و یه‌ك داواکاریان هه‌بوو ئه‌ویش ئه‌مه‌بوو(الشعب یرید اسقاگ النڤام) واته گه‌ل ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وێت و به‌س دواتر که‌سایه‌تی و
ئاستی ڕۆشنبیری و نیشتمان په‌روه‌ری سه‌رۆکی میسر له گه‌ڵ سه‌رۆکه‌کانی کورد به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌راورد ناکرێت. بێلایه‌نی سوپا و پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی فاکته‌رێکی تری ئیجابی بوو له پیرۆز بوونی ڕاپه‌ڕینی مه‌یدانی میسر. ئۆپۆزیسیۆن و ئه‌نجومه‌نی کاتی مه‌یدانی ئازادی داوای کارێکی موسته‌حیل له‌ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن ئه‌ویش چه‌ك کردنیه‌تی له هێزو له سوپا‌و له‌پاره‌و له‌هێزی ئه‌منی له‌ڕاستیشدا ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی تاکو ئێستا هێشتۆته‌وه وته‌مه‌نی درێژ کردووه ئه‌و فاکته‌رانه بوون ،ئه‌گه‌ر بێت و له‌ده‌ستیان بدات وه‌کو حسک و زه‌حمه‌تکێشانیان لێ دێت ئه‌وحاڵه‌ته‌ش به‌ودوو حیزبه‌ی ده‌سه‌ڵات قه‌بوڵ ناکرێت.که‌واته ده‌سه‌ڵات به ئاشکرا پێمان ده‌ڵێت من به ڕاپه‌ڕینی هێمنانه‌و گوڵ باران و مانگرتن ناڕۆم چونکه به‌رامبه‌ر به‌م دیاردانه مه‌ناعه‌م په‌یدا کردووه ئه‌گه‌ر
بێت و نه‌ك چل شه‌و به‌ڵکو ده‌ساڵی تر هه‌رسێ شاره‌که‌ی کوردستان به هه‌موو جه‌ماوه‌ره‌که‌یه‌وه نه‌ك له‌به‌رده‌رکی سه‌را به‌ڵکو له‌به‌رده‌م ماڵی هه‌ردوو سه‌رۆکدا مانبگرێت ئه‌وان خۆیان ناخورێنن.
من ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنانه به هه‌ڕه‌مه‌کی ناکه‌م به‌ڵکو ئه‌زمونم له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا هه‌یه ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆدا وهکوچاودێرێکی سیاسی کاری کردبێت ماهیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م دوو حیزبه‌ی بۆ ده‌رکه‌وتووه. واخه‌ریکه چل شه‌و به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینی 17 ی شوباتدا تێ ده‌په‌ڕێت تاکو ئێستا ده‌سه‌ڵاتی کورد نه‌ك ههرنهیتوانیوه یه‌ك داواکاری جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو جێ به‌جێ بکات به‌ڵکو ڕۆژانه سیناریۆی جودا جودا بۆ کپ کردنه‌وه وشکست پێ هێنانی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه دروست ده‌کات. تاکو ئێستاش به پێچه‌وانه‌ی ته‌نانه‌ت لیبیا‌و یه‌مه‌نیشه‌وه یه‌ك پۆلیسی سنوریش ده‌ستی له‌کار نه‌کێشایه‌وه.
ڕاستیه‌ك هه‌یه هه‌موومان ده‌یشارینه‌وه به‌ڵام له‌ناخماندا هه‌ر ئازارمان ده‌دات نامانه‌وێت بیدرکێنین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دووحیزبه وه‌کو حیزب نه‌ماون ئه‌وه‌ی که هه‌یه شه‌ڕی نێوان جه‌ماوه‌ری کوردستانه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و به‌س. جه‌ماوه‌ری کوردستان پشتی به ئیراده‌ی خۆی به‌ستووه له‌گه‌ڵ ئامانجێکی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی که خه‌ونی سه‌ده‌یه‌ك له خه‌باتیه‌تی ، بنه‌ماڵه‌ی بارزانیش پشت و په‌نایان به هێزی چه‌کدارو پاره‌ی دزراوی ئه‌م میلله‌ته به‌ستووه وه‌کو ناوخۆ وه‌کو هێزی ده‌ره‌کیش پشتیان به هێزی تورکیا‌و پشتگیری سیاسی ئیسرائیل وئه‌مه‌ریکا به‌ستووه. پشتگیری تورکیا بۆ پارتی دوو لایه‌نی هه‌یه لایه‌نی سه‌ربازی و سیاسی موخابه‌راتی که په‌یوه‌سته به هاوکاری پارتی بۆتورکیا له سه‌رکوتکردنی په‌که‌که و لاواز کردنی.
له‌ڕووی ئابووریه‌وه تورکیا ساڵانه ملیاره‌ها دۆلار له کوردستان له‌ڕێگه‌ی کومپاناکانیهوه قازانج به‌ده‌ست ده‌هێنێت. کۆمپانیاکانی ئه‌مه‌ریکاو ڕۆژئاواش هه‌رچی نه‌وتی ژێر زه‌وی کوردستانه له‌پارتی و یه‌کێتی یان کڕیوه بۆیه له ئێستادا حه‌ز ناکه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان بکه‌وێته مه‌ترسی یه‌وه.
به‌ڵام من ده‌ڵێم هێزی جه‌ماوه‌ر له هێزی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و دوژمنانی کورد گه‌ره‌تره ئه‌گه‌ر میلله‌ت خۆی بڕیاری ئازادی خۆی بدات هێز نیه بتوانێت ڕێگه‌ی پێ بگرێت.
بۆیه به‌بۆچونی من ده‌سه‌ڵاتی کوردی هه‌رگیز به گوڵ باران کردنی هێزه‌کانی وبه مانگرتن و وه‌ستانی هێمنانه خۆی به ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر ته‌سلیم ناکات.درێژه دان به ڕاپه‌ڕین به‌م میکانیزمه‌ی ئێستا جگه له ماندوو بون و بێ ئومێدی جه‌ماوه‌ر هیچ ده‌ستکه‌وتێکی تری نابێت بۆیه پێویسته به په‌له سه‌قفی داواکاریهکن به‌رز بکرێنه‌وه له چاکسازیه‌وه بۆ (ارحل) واته بڕۆن جا بزانه له ماوه‌ی ته‌نها یه‌ك ڕۆژدا هه‌ردوو سه‌رۆک کاغه‌زی سپی بۆ جه‌ماوه‌ری ڕاپهڕیوئیمزا ناکه‌ن .
ده‌سه‌ڵاتی کوردی وسه‌رکرده‌کانی خاوه‌نی هیچ ڕۆشنبیری یه‌کی سیاسی نین سه‌لماندیان ته‌نانه‌ت له عه‌لی عبدلله ساڵحیش دواکه‌وتووترن بۆیه به بۆچونی من له کۆتایی دا ئه‌و ڕێگه چاره‌یه‌ی که ئێستا خۆمانی لێ لا ده‌ده‌ین به ناچاری په‌نای بۆ ده‌به‌ین به‌ڵام ئه‌وه‌ی که زیانی تێدا ده‌که‌ین به فیڕۆدانی کات و درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵات و زیاتر ماندوو کردنی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست