کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامه‌یێکی کراوه‌ بۆ ڕێزدار مه‌سعود بارزانی

Wednesday, 24/06/2009, 12:00


ماوه‌یێکی زۆره‌ خه‌ڵکانێکی زۆر ده‌خوازن، که‌ له‌هه‌نده‌رانن، خزمه‌تێکی زۆریان هه‌یه‌ که‌ به‌هۆی هاتنیانه‌وه،
بۆهه‌نده‌ران له‌ خزمه‌ت دابڕاون. ئێسته‌ ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر کاره‌کانیان و، خزمه‌تی گه‌لو وڵاتی خۆیان بکه‌ن، یان به‌و خزمه‌ته‌وه‌ خانه‌ نشین بکرێن، که‌ هه‌قێکی یاسای خۆیانه‌،به‌ڵام له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه ڕێگه‌یان لێده‌گیرێت و، نایان گه‌ڕێننه‌وه‌،به‌وشێوه‌ییه‌ هه‌قیان پێشێل ده‌کرێت، نازانین داد بۆکوێ ببه‌ین ،به‌ڵام ،به‌ پێچه‌وانه‌ی حکومه‌تی کوردستانه‌وه‌، حکومه‌تی مه‌رکه‌زی، ده‌یان گه‌ڕێنێته‌وه‌ و خه‌ڵاتیشیان ده‌کات، ئێوه‌ هه‌زاره‌ها ده‌روێشو شۆفی خۆتاننو ئه‌و یاساییه‌ شموولیان ده‌کاتوو، ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌و ساله‌کانیش که‌ له‌هه‌نده‌رانن به‌ خزمه‌ت بۆیان حسێب ده‌کرێت، که‌ گوایا ئه‌مانه‌ خزمه‌تی حزبیان کردووه‌، له‌ هه‌نده‌ران،نموونه‌ی زۆریشم هه‌ییه‌، به‌ڵام من نامه‌وێت ناوی که‌س بهێنم ،ته‌نها به‌ پشتگیریێکی مه‌سووله‌کانی خۆتان، ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌و به‌ ده‌ره‌جه‌یێکی به‌رزتریش قبووڵ ده‌کرێنه‌وه‌و، یان خانه‌ نشین ده‌کرێن،لێره‌دا من پرسیارێکم هه‌یه‌ له‌به‌ڕێزت؟ ئایا ئێمه‌ی که‌حیزبی نین هاووڵاتی ده‌ره‌جه‌ دووین؟!.
من یه‌کێکم له‌وانه‌ ده‌مه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه‌، خزمه‌ت به‌ گه‌نجانی ناوه‌ندیو دواناوه‌ندیه‌کان له‌قوتابخانه‌کانی کوردستانا بکه‌م، به‌ڵام رێگام پێناده‌ن، چه‌ندین جار هه‌وڵم داوه‌ به‌ڵام بێسوود بووه‌، به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی که‌ پاره‌تان نییه‌و ئێمه‌و مانان ناگه‌ڕێننه‌وه‌،ئایا ئه‌مه‌ ڕه‌وای حه‌قه‌؟ من به‌ڕێزت ئه‌که‌م به‌سه‌رپشک و وه‌ڵامیشم ده‌وێت هه‌رکاتێک فه‌رمووتان بگه‌ڕێره‌وه‌، به‌ بێ سێودوو ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌،ئه‌گه‌ر به‌هانووشتان ئه‌وه‌ییه‌ که‌ پاره‌تان نییه‌، من لێره‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م سایته‌ به‌رێزه‌> پێتان ئه‌ڵێم که‌ مه‌عاشیشم ناوێت به‌ خۆبه‌خش ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌،ته‌نها مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ییه که‌ خزمه‌تی وڵاتی خۆم بکه‌موو، ئه‌و ڕه‌نجه‌شی که‌ به‌ قوتابیانی کووردم داوه‌ به‌ زاییه‌ نه‌چێت،ئه‌وچه‌ندساله‌ی که‌ له‌ هۆڵه‌ندا ژیاوم، فێری زۆر شت بووم ئه‌مه‌وێت به‌ گه‌نجانی وڵاتی خۆمی بگه‌یێنم.
ئه‌مه‌ داواکاریێکی من وچه‌ندین که‌سی تره‌، ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت کاری باشبکه‌یت، ئه‌و داوا کاریه‌ی منوو هه‌زاره‌ها خه‌ڵکانی تره‌ ..
چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی به‌رێزتانینو، راسته‌و خۆ ده‌گه‌ڕێنه‌وو خزمه‌تمان به‌رده‌وام ده‌که‌ین.وابزانم ئه‌مه‌ کارێکی باشه‌و منو هه‌زاره‌های وه‌ک من چاوه‌روانی وه‌ڵامتانین.....ئه‌گه‌ر وه‌ڵاممان ناده‌نه‌وه‌و حسابمان بۆ ناکه‌ن،
ئه‌بێت به‌رێزتان جاوه‌ڕوانی چی بن له‌ ئێمه‌؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامیشمان نه‌ده‌نه‌وه‌ مه‌جبوورین بچین بۆ لای برا عه‌ره‌به‌کانمان. تعین ببینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌نجی چه‌ند ساڵه‌مان نه‌فه‌وتێت.
وتاره‌کانی به‌رێزتم هه‌مو گوێ ،لێبوو هه‌مووی ئیجابیه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت شتیباشبکه‌یت ئه‌م داواکارییه‌مان بۆ جێ به‌جێ بکه‌ .......چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی به‌ په‌له‌ی به‌ڕێزتانین
سلاوم بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ده‌یانه‌وێت شتی باش بکه‌ن(سلام علی من اتبع الهدی)
چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی به‌ڕێزتانین. دووباره‌ی ئه‌که‌مه‌وه‌ من مه‌عاشم ناوێت به‌ خۆبه‌خش کارده‌که‌م

24/6/2009
هۆڵه‌ندا /لاهای
مێژووناس
ناسرعه‌زیز هه‌ورامی
[email protected]
Tel:0031619166770

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە