خۆپیشاندانی خه‌لكی چۆمان خه‌باته بۆ گه‌رانه‌وه‌ی سومعه‌و متمانه بۆ یاسا‌و دادگا
Sunday, 05/02/2012, 12:00
پشتیوانی و پشتگیری له داوا ره‌واكانی خه‌ڵكی چۆمانی سه‌ربه‌ز ده‌كه‌م ،،شۆڕشی نویی بالكایه‌تی و چۆمان شۆڕشیكه بۆ سه‌روه‌ری یاسا له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان و داواكاریه‌كانیان داواكاری هه‌موو رۆشنبیر‌و نوسه‌رو رۆژنامه‌نووسیكه كه بۆ كۆتایی هینان
به ده‌سه‌لاتی به‌ربه‌ریه‌ت هاتوه‌ته ئاراوه ،كوشتنی كه‌سیك به‌ناحه‌ق له تیكدانی كه‌عبه‌ی پیرۆز له‌لای خوای گه‌وره ناخۆشتره
،ئه‌وه‌ی ئیستا خه‌لكی جۆمان و ناوچه‌ی باله‌كایه‌تی ده‌یكه‌ن ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو كه‌سیكه كه ده‌یه‌ویت شاردنه‌وه‌ی جه‌لاد و خه‌لاتكردنی جه‌للاد و راده‌ستنه‌كردنه‌وه‌ی به یاسا كۆتایی پیبیت
ئه‌وه‌ی خه‌لكی چۆمان ده‌یكه‌ن خه‌مخۆریانه بۆ ئه‌وه‌ی كه بۆ ئه‌وه‌ی چیتر متمانه بۆ یاسا و دادگا‌و بریاره‌كانی داوه‌ر بگه‌ریته‌وه ،ئه‌وه خه‌لكی چۆمان نین به یاسا رازی نین به‌لكو ئه‌وه ده‌سه‌لاته له غیابی یاسا ده‌سته‌وسانه و نا‌توانیت قه‌ناعه‌ت به‌خه‌لكی چۆمان و ته‌واوی خه‌لكی كوه‌ردستان بهینیت كه یاسا سه‌روه‌ره ،خه‌باتی ئه‌مجاره‌ی خه‌لكی چۆمان خه‌باته بۆ گه‌رانه‌وه‌ی سومعه و متمانه بۆ یاسا‌و دادگاكانی كوردستان بۆیه پیویسته به‌هه‌موو شیوه‌یه‌ك خه‌لكی شاره‌كانیتری كوردستان پشتگیری له داواكانی خه‌لكی چۆمان بكهه‌ن ....ه
نوسه‌رو رۆژنامه‌نووس -ناسح عبدالرحیم له هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست