بارزانی و ئەردۆغان. بارزانی و بەعس
Wednesday, 30/03/2011, 12:00
ژمارەی قوربانیانی کوردانی باکوری کوردستان بەتایبەتە گەریلاکانی پەکەکە بەدەست ئۆردغان و ڕژێمەکانی ئەتاتورکەوە هێشا نەگەیشتۆتە ژمارەی قوربانیەکانی دەستی بنەماڵەی بارزانی.
بۆ ڕاستی ئەم قسەیەش یەکێک لەبەرپرسە باڵاکانی پەکەکە دەڵێت، ژمارەی شەهیدەکانمان لەگەڵ لایەنی کوردی لە باشوری کوردستان گەلێک زیاترە لەو ژمارەیەی کە لەگەڵ ڕووبەڕوونەومان لەگەڵ سوپای تورکیا، لەلایەکی تریش خودی نێچیر بارزانی دەڵی زیاتر له ٣٥٠٠ کەسمان بۆ تورکیا لەگەڵ پەکەکە بەکوشتداوە، ئەم دوو ڕاستییە تاڵەی سەرەوە ئەوە دەسەلمێنن کە ئۆردغان بەهەموو ئەو بیرە ره‌گه‌زپه‌رستییه‌ی خۆیه‌وه، هێشتا ناتوانرێت لەگەل تاوانه‌کانی بارزانی بەروارد بکرێت، به‌تایبه‌تی جیاوازی ئه‌م دوانه له‌وه‌شدایه که ئه‌ویان تورکه و تا سه‌ر ئێسقان دژی کورده، مه‌سحودیش به ناو سه‌رۆکی پارتێکه و کراوه به سه‌رۆکی هه‌رێم و جلی کوردی له‌به‌ردایه و خۆی و بنه‌ماله‌که‌ی به خه‌باتکه‌ر و ماندوونه‌ناسی خواسته‌کانی کورد له قه‌له‌م ده‌دات. کاتێكیش ئەمڕۆ خەڵکی گلەیی ئەوە دەکەن کە بۆچی ئاڵای تورکیا هەولێری سوڕ هەڵگەڕاندوە. ئه‌مه بۆ سه‌ردانی هه‌ر سه‌رۆک وڵاتێکی تر کارێکی ئاساییه و رێوره‌سمێکی دبلۆماسیی وه‌رده‌گرێت، هه‌ڵه‌که لێره‌دا نییه، به‌ڵکو له‌وه‌دایه که ده‌بێت بپرسین بۆچی ده‌سه‌لاتێکی کوردی ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌وله‌تێکی داگیرکه‌ری وادا هه‌یه، که ته‌نانه‌ت ناوی کورد و نیشتمانه‌که‌ی له زاری نایه‌ته ده‌رێ، بۆچی هه‌رچی پرۆژه و کاره بازرگانیی و سه‌ربازییه‌کان هه‌یه به‌وانی سپاردووه؟ هه‌ڵه‌که لیره‌دایه، که لێره‌وه پیویسته ره‌خنه‌ی لێبگیرێت و ئه‌و په‌یوه‌ندییه دروست نه‌کرایه، نه‌بوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش ئه‌وه‌ی لێ نه‌ده‌که‌وته‌وه که ئاڵای تورکیا له هه‌ولیر هه‌ڵبکرێت!. که‌وابوو هه‌ڵه‌که‌دا له سه‌ره‌تاوه‌یه، نه‌ک له‌مه‌ی که ئیستا ده‌یبینین!
دیسانەوە دەڵێم، لەژێر ئەو ئاڵایەی تورکیادا خەڵکی کورد بە لێشاو له تورکیا دەکوژرێت و زیندانیش دەکرێت، بەڵام تورکیا هەرگیز ڕێگری لە جۆ پێشاندانەکان نەکردووە، سەدان جار خۆپێشاندانی گەورەی کوردانی باکوری کوردستان هەموو تورکیای تەنیوە، ژمارەی قوربانیەکانیش هەرگیز بەقەدەر پێنج خولەکی یەکەمی بەردەرکی لقی چواری سێمانی نەبووە، ئەگەر پارتی لە سلێمانی ئاوا بکات، ئەی دەبێت لەهەولێر چەندی کەس لەچاو تروکانێکدا خەڵتانی خوێن بکات؟
ڕژێمی تورکیا دڕەندەیە فاشیستە نکوڵی لە مافی کوردان دەکات، بەڵام دەستور و یاسا هەیە، خەڵک خۆپێشاندان دەکات و خەڵک پەلاماری پۆلیس دەدات، خەڵکی ئازاده له‌وه‌ی که بارەگا و پارتی سیاسی خۆی دەکاتەوە، بەڵام له هەلێر وەک زیندانێکی گەورە وایە کە هەموو شتێک دەبێت لەژیر رکێفی بنەماڵەی بارزانیدا بێت.
ئەمڕۆ هەناسەیەک بە ئازادیی هەڵمژین یاساغە لە هەولێر، ئەمڕۆ دوو کەس بەیەکەوە ناتوانن بڵێن خۆپێشاندان ده‌که‌ین، یه‌کسه‌ر چەتەکانی بارزانی ڕاپێچی زیندانیان دەکەن، بەڵام ئۆردوغانی گەورە ئاغای بارزانی دێت بەبێ ئەوەی ناوی کوردستان بهێنێت، گەورەترین پێشوازی لێ دەکرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جارێکی تر ده‌یڵێمه‌وه، که هیشتا ئەردۆغان زۆر زۆر شەریف ترە له بارزانی و بنەماڵەکەی، ئەوان ڕۆڵەکانی خۆیان ناکوژن، ئاڵاکەی خۆیان و خاکەکەی خۆیان دەپەرستن. هاوڵاتییه‌کی تورک به‌رز راده‌گرن و سوکایه‌تیی پێناکه‌ن وه‌کو ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به هاوڵاتی کوردی ده‌کات. ئەگەر بەیانی لاوێک له تورکیا کوردیش بێت عاشقی کچەکەی ئۆردو‌غان بێت ناچن سەردەشت ئاسا تیرۆری بکه‌ن، جیاوازییه‌که لێره‌دایه.
با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ خاڵێکی تر و بڵێین: ئەگەر بەعسی بوون له رابردوودا شه‌رمه‌زاریی بووبێت، ئەوا پارتی بوون سه‌د جار شه‌رمه‌زاریی و تاوانتره، بێ که‌رامه‌ت ترین مرۆڤ ئه‌مڕۆ ئه‌و کورده‌یه پارتیی بێت، به‌تایبه‌تیی ئه‌و که‌سه‌ش ئه‌گه‌ر سۆرانی بێت.
من دەمێکی گەیشتوومە ئەو قەناعەتەی کە نەک هیچ جیاوازیەک لە نێوان پارتی و بەعسدا نییە، بەڵکو دوا بەدوای ڕووداوەکانی 17ی شوبات و ئه‌وه‌ی له چەکدارەکانی پارتییم بینی، سەدان جار ئه‌م چه‌کداره بێناموسانه‌ی پارتی، ڕووی ئەمن و ئیستخیبارەتاکانی بەعسیان سپی کردوە.
بەعس و پارتی زۆر شتی هاوبەشیان هەیە، که ده‌توانم بڵێم پارتی هێشتا موزایدەی هەیە، لەبەر ئەوەی بەعس لەدوای 2003 وە بە رواڵەت نەماوە، بەڵام بە کرده‌وە پارتی میراتگری بەعسەو بمانەوێت و نەمانەوێت پارتی کارەکانی ئەو تەواو دەکات به زیاده‌وه، بەعس لە شەستەکانی سەدەی ڕابوردوە تا ساڵی 1991 کوردی کوشتوە و خەڵکی کوردی لە سێدارە داوە و ئەنفالی کردوە و تاوانی کۆمەڵکوژی هەڵەبجەی ئەنجام داوە.
پارتیش لە شەستەکانەوە کوردی باشور بە کوشت دەدات و کوردەکانی ڕۆژهەڵات ، کوردەکانی باکور دەکوژێت. کوردەکانی ڕۆژ ئاوا ڕادەستی بەعسی سوریا دەکاتەوە، ئەگەر تەنیا ژمارەی قوربانیەیکانی تاوانەکانی ئەنفال لە فەرهەنگی بەعس دەرهاوێژین، لە رووی تاوانی کوشتن و تیرۆرەوە پارتی دوو بارتەقای بەعس کوردی کوشتووە، یان به کوشتی داوه.
لە ساڵی 1982 لەکاتی خۆپێشاندانەکانی خەڵکی کوردستان، لەهەولێر خۆپێشاندان کرا، کەچی ئەمڕۆ خۆپێشاندان له هەموو شار و شارۆچکەکان دەگرێتەوە، پارتی له هەولێر ناهێڵێت خۆپیشاندان بکرێت. ئه‌گه‌ر تۆزقاڵیک شه‌ره‌ف له نێوان پارتیی و به‌عسدا ببه‌خشرێت، کامیان شایسته‌ی ئه‌و تۆزقاله شه‌ره‌فه‌یه؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست