قایمقامی رانیه‌و فشه فشی ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌كه‌ی بو به‌فشه
Tuesday, 10/03/2009, 12:00
1671 بینراوە
رۆژێك پێیان ووتم قایمقامی رانیه ده‌یه‌وێ ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه و كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بۆ راگه‌یاندنه‌كانی ده‌ڤه‌ره به‌سته‌زمانه‌كه‌ی رانیه سازده‌دا ،منیش ووتم ده‌بێ كه‌ری كێ له‌گاران نه‌هاتبێته‌وه و دنیا گۆرابێ و قایمقامه هیچه‌كه‌ی ئێمه ئه‌و غه‌ڵه‌ته بكات،وه‌ختێ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن چوون بۆ لای ووتی من له‌سه‌ر داوای خه‌ڵك و سه‌ره‌وه‌ی خۆم بریارمدا ده‌ستله‌كار نه‌كێشمه‌وه .پرسیاری من بۆ ئه‌و ناقایمقامه ئه‌وه‌یه كێ داوای لێكردی ئه‌و ئیشه بكه‌ی ئه‌وانه‌ی وه‌كو خۆت دزو جه‌رده بوون یان ئه‌وانه‌ی مه‌سڵه‌حه‌تیان نه‌ده‌ما بۆ دزی و گیرفان پركردن و داوێن پیسی له كۆمه‌ڵگای فه‌رمانگه‌كه‌ی تۆ بۆیه ده‌لێم تۆ چونكه بێجگه له‌تۆ پیاوی تیا نیه ئه‌گه‌ر تیایدا بوایه داوایان لێنه‌ده‌كردی بمێنیه‌وه ،كێ داوای لێكردی نامه‌رد كه‌دانیشی له‌سه‌ر كورسیه بۆگه‌نه‌كه‌ت تاده‌ست به‌دزی و تاڵان كردنی ماڵی ئه‌و خه‌ڵكه به‌شخوراوه‌ی شاری مه‌رده‌كان بخۆی،بێجگه له‌خۆت به‌دڵنیاییه‌وه كه‌س.له‌بیرت چوو 3/3 كه چون دانای ئه‌حمه‌د مه‌جید پارێزگاری سلێمانی و عیماد ئه‌حمه‌دی لا بۆگه‌ن چۆن پوه‌تیان شكاندیت و ده‌ریانكردیت ئه‌ی بۆ هاتیه‌وه چوی تاكه كه‌س كه‌هات بۆ لات مه‌لابه‌ختیار بوو ،هیچ شه‌رمت به‌خۆت نیه سه‌رۆكی شاره‌وانیت له‌گه‌ڵ نه‌بوو حسابی كرێكارێكیشی بۆ نه‌كردی ،هه‌سته‌و غیره‌تت بێ یان رقی چه‌ندین ساڵه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه بێنازه دامركێنه هیچی تر دزی مه‌كه‌و شتێ‌بكه بۆ ئه‌و شاره وێرانه‌ی پێش راپه‌رین بوكی شاره‌كان بوو ئێستاش وێرانه،یان ته‌نها بۆ یه‌ك جار مه‌رد به‌و واز له پۆسته‌كه‌ت بهێنه....
[email protected] ووته‌یه‌ك هه‌یه ده‌ڵێ سیاسه‌تمه‌دار كه‌ی درۆ ده‌كات،هه‌ركاتێ ده‌می هه‌ڵپچری بۆ قسه كردن. كه‌واته به‌رده‌وام له درۆكردندان.