تورك و فارس و عەرەب نەیان توانی هێدەی دەسەڵاتی کوردی لە باشوری کوردستان کۆمەڵگای کوردستان بە کۆیلە بکەن !! - بەشی دووەم
Wednesday, 12/11/2014, 12:00
هەنگاو نان بە کۆمەڵگای کوردستان بۆ رووەو (کۆمەڵگایەکی کۆیلە ئاسا) لە سەدەکانی رابردوو دا
لە گەڵ درووست بوون و دەر کەوتنی هەر سی دەسەڵاتی فەرمان رەوای فارس و تورك و عەرەب لە رۆژ هەڵاتی ناوەراست دا ،،دەر کەوتنی سەرەتای دەسەڵاتیکی درندەی تۆقێنەر و چەتە ئاسا بینرا ،،،
گەلانی رۆژ هەڵاتی ناوین بە جارێك دا برێندرا لە ئارامی و خۆش گوزەرانی،، هەوریکی سوری خویناوی باڵی کێشا بە سەر مێزۆپۆتامیا بە تایبەت گەل و کۆمەڵگای کوردستان دا ، گەلانی ئەم ناوچەیەی بەینی دوو رووبار و گەلانی هاوسنوری و گەلانی نێوان ئەم سێ هێزە ناکۆکە روو بەرووی قرکردن و ئاوەرەی و کوشتن و برین بوونەوە ،،
هەتا ئیستاشی لەگەڵ بێت تام و جێژی ژیان و هەستی مرۆڤ بووم لەم ناوچەی رۆژهەڵەتە ون بوو ..
کۆمەڵگا و خاکی (پیرۆزی کوردستان) زۆرترین زیانی پێگەیشتوە کە نەتوانراوە لە ژیر دەستی و چەوسانەوە و کلتور سرینەوە رزگارمان بێت هەژموونی کۆیلە بون بە سیمامانەوە نەخشکراوە لە سەر دەستی دەوڵەتانی(فارس و تورك و عەرەب) ...
ئەوەی جیگای داخە ئەوەیە دەسەڵاتە خۆ جێ یەکانی کوردستانیش هەمان هەنگاوی دەوڵەتە داگیر کەرەکانیان ناوە بۆ بە کۆیلە کردنی کۆمەڵگای کوردستان ...
بە کوردتی باس لە دەسەڵاتەکانی (شێخ مەحمود و مەلا مستەفا و جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی) دەکەین
سەردەمی شیخ مەحمود کۆمەڵیك ناعەدالەتی و کەم و کوری و هەڵەی سیاسی زەق و دیار هەبوون بە نمونە
لە چیرۆکی لە خەومای نوسەر و رووناك بیری ئەو سەردەمە دا کە دەوریکی باڵەی هەیە لە خزمەت کردن بە ئەدەب و میژوو و زمانی کوردی (جەمیل سائیبدا) نوسەر لەکورتە چیرۆکی لە خەوما دا زۆر بە خراپی باس لە حوکم و دەسەڵاتی شیخ مەحمود دەکات کە چۆن هاوڵاتیان دەچەوسێنیتەوە و باج و سەرانە لە هاوڵاتیانی کوردستان وەر دەگرێت ،،، جەمیل سائیب لەو چیرۆکە دا رووی راستەقینەی دەسەڵات و فەرمان رەوای شێخ مەحمودمان بەشیوەیەکی ناراستەو خۆ پیشان دەدات کە دەسەڵاتیکی چەتە ئاسا بووە ....
چەند دەنگۆیەك هەیە کە دەڵێن لە دوای نوسینی و بڵاو بوونەوەی ئەم چیرۆکەدا دارو دەستەکەی شیخ مەحمود وەڵامدانەوەیکی زۆر توندیان هەبووە واتا کەوتوونەتە ئازار دان و ئەشکەنجە دانی بنەماڵە و خودی نوسەری چیرۆکی لە خەوما ....
من دەپرسم دەسەڵاتی شێخ مەحمود چ جیاوازیەکی هەبووە لە گەڵ دەسەڵاتەکەی (پارتی و یەکیتی) ئەو ئازاردانی جەمیل سائیب و ئەمان کوشتنی (سەردەشت و کوشتنی کاوە) ؟؟؟
لای من هیچ بەهایەك نەماوە بۆ شانازی کردن بە دەسەڵاتی شیخ مەحمود و هاوشێوەکەی لە ئیستا دا لە باشوری کوردستان حکوم دەکات !!!!
باچاویکیش بە دەسەڵات و سنوری فەرمان رەوای مەلا مستەفای بارزان و بە ناو شۆرشەکەی دا بخشێنینەوە ،، بزنین چۆن دەسەڵاتێك دەبینین !!!!
ئەگەر دەت ئەویت زۆر بە بە باشی مەلا مستەفا و شۆرش و دەسەڵاتی فەرمان رەوی بارزانیەکان بناسی بچۆ چاوێك بە کتێبەکانی نوسەر و روناك بیر نەوشیروان مستەفا دا بخشێنە ئینچا دەگەیتە ئەو راستیەی کە دەسەڵێتو فەرمان رەوای ئەم بنەماڵەیە نەك هەر شۆرش گیر و کەسێکی شیاو نەبوون بەڵکو کەسیك بوو ن لە نێو کۆمەڵگای کوردستان زۆرترین زیانیان گەیاندووە بە کۆمەڵگاکەمان،،، ئەم بنەماڵەیە بەدرێژای دەسەڵێوتی فەرمان رەوایان هاو ئاراستەی داگیر کەران بوون لە ژیر دەستە کردن و کۆیلە کردنی کۆمەڵگای کوردستان بۆ بەدی هاتنی ئامانجی دەستە مۆ کردنی کۆمەڵگای کوردستان بارزانیەکان زۆر جۆر سەر کوت کردنیان ئەنجام داوە بۆ نمونە
دەچونە هەر گوندیك کەسیکیان دەکوشت بۆ ئەوەی خەڵك چاو ترسێن بکەن و کۆمەڵگایەکی کۆیلە بەرهەم بهێنن بۆ ئەوەی بە ئاسانی هەژموونی خۆیان بسەپینن ....
من دەپرسم کام هۆز یان کام عەشیرەت و کام خیڵ ماوە لە سنوری دەسەڵاتی فەرمان رەوای بارزانی پارتی دیموکراتی کوردستان پیاوی لین نەکوشتبێت فەرموون بپرسن لە خێڵەکانی
(زێباری هەرکی گولی خۆسناو کۆچەر سندی مزوری بەرواری سورچی و دەیان خێلی تر ی ئەو دەڤەرە ) کوشتنی مرۆڤی ئەو خێڵانە بەچ مەبەستیك بووە جگە لە بەکۆیلەکردن و دەستەمۆکردنیان زیاتر؟؟؟
ئەو کاتەی ئەم پارتە کوردیە لە شاخ بوو کاتیك بریاری کوشتنی دیلێکیان دەدا دەچوون بانگی دایك و باوکیان دەکرد و دەیان هێنا گۆری کورەکەیان بە دایك و باوکی دیلەکە یان بە برا و خوشکی دیلەکەیان هەڵ دەکەند و لە پێش چاوی کەس و کارەکەرەکەی لە سەر لێووی گۆرەکە دیلەکەیان بە زیندووی گولە بران دەکرد و فەرمانیان بە باوك و دایکی کوژراوەکە دەکرد تەرمەکەی بشارێتەوە ئەمە بەرهەمی خەباتی ئەو شۆرش گێرە لۆکاڵیانەیە ،،،
ئەمانەو دەیان جۆر کردەوەی نامرۆڤانەی تر لە سەر دەستی شۆرشی ئەیلول و دەسەڵاتی بارزانیەکان هاتە کایەوە ....
دەر کەوتن و هاتنە مەیدانی تاڵەبانی و شۆرشی نوێ لە ساڵانی حەفتاکان ریك دریژە دان بوو بە بەشیك لە دەسەڵاتی ئەو داگیر کەرانەی کە لە رابردوو لە هەوڵی بە کۆیلە کردنی کۆمەڵگای کوردستان بوون بە چالاکی کوشتن و چاو ترسێن کردن و راوە دونان و فراندنی هاوڵاتیان و زوڵم کردن لە دانیشتوانی گوندەکانی کوردستان ....
بەم هەنگاوە شۆرشی نوی خۆی ناساند هەر چەندە خەونی بە کۆیلە کردنی کوردستان نەهاتە دی بۆ شۆرشی نوی
دەزانن بۆ تاڵەبانی نەیتوانی رێك پەیرەو پرۆگرامی دەسەڵاتە داگیر کەرەکانی رابردووی کوردستان دووبارە بکاتەوە چونکە هاوڵاتیان ژێر فەرمان رەوای یەکێتی کەمیك وشیارتر و ژیر تر بوون لە هاوڵاتیانی ژێر فەرمان رەوای بارزانیەکان بۆیە تاڵەبانی چەنس یاوەری نەبوو لە بەدیهاتنی کۆمەڵگایەکی دەستە مۆ ،،،،
بە داخەوە پارتی و بارزانی خەوی بەعس ئاسایان هاتە دی و توانیان کۆمەڵگا کەی ژێر دەستیان دەستە مۆ بکەن و سودیان لە پرۆژەی سەر کوت کاری داگیرکەرەکانی کوردستان بینی و هەمان زوڵم زۆری بەعس و تورك و فارسیان لە کوردستان دووبارە کردەوە و بە یارمەتی مرۆڤە کۆیلەکان و خویندەوارە نارۆشنبیرەکانی دەورووبەریان کۆمەڵگایەکی کەم ئەندامیان بەرهەم هێنا لە زۆنی زەرد ...
بە ڵام نەهاتنە دی خەونەکەی یەکیتی و تاڵەبانی بۆ دروست کردنی کۆمەڵگایەکی کۆیلە و دەستە مۆ لە زۆنی سەوز هۆکار و رێگری دەست پێشخەری رۆشن بیرو روناك بیرەکانی دەڤەرەی زۆنی سەوز بوو بە تایبەت شاری سلیمانی دەکریت بڵین
ئەم سەروەریەش بۆ خەڵکی رۆشن بیری سلێمانی دەگەرێتەوە کە هەمیشە ئەم شارە قەڵایەکی بەرخۆدانی مەدەنی و شەمەندەفەریکی پیشکەوتن و خەزێنەیەکی مەعنەو و دەریایەکی فکر و چرایەکی رووناکی و تاکە ئومید بووە بۆ گەیشتن بەئازادی کوردستان .....
لە لێدوانە رۆژنامەوانیەکی بەرێز ئۆجەلان دا لێی دەپرسن بەریز ئۆجەلان تۆ چۆن لێك دانەوە بۆ خەباتی بارزانی دەکەیت؟؟؟
لەوەڵامدا بەریز ئۆجەلان دەڵێت بارزانی بە دریژای دروست بوونی پارتەکەی وا تا بە درێژای چوار دەیەیە وا خیانەت لە گەلەکەمان دەکات ،،،،
هەر لە بەرێز ئۆجەلان دەپرسن ئەی چیت هەیە بۆ خەباتی تاڵەبانی دەڵێت بە هەمان شێوە تاڵەبانیش دەی ویست ریك وەك بارزانی و پارتی بکات بەڵام چەنس یاوەر نەبوو ،،،،،
لێرە دا گەیشتمە ئەو باوەرەیی ئەم دوو شۆرشە شۆرشی فکری و نیشتمانی نەبوو بەڵکو شۆرشێکی لۆکاڵی و تەقلیدی و شۆرشێکی گەیاندن بوو بۆ هینانی هەژموون و ئاواتەکانی داگیر کەران هەر بۆیە چۆن بە ئاسانی دروست بوو زۆر بە ئاسانیش هەڵ دەوەرین ،،،،،
ئەم دوو شۆرشە هەوڵی لە ناو بردنی کۆمەڵك لە هاوڵاتیانی کوردستانیان دا کە بە گوتەی خۆیان ئەو هاوڵاتیانە خراپ بوون لەو لاشەوە دەسەڵێتە داگیر کەرەکان فارس و توك و عەرەب هەوڵی لە ناو کردنی خەڵکە چاکەکەی نێو کۆمەڵگای کوردستانیان دەدا ،،
واتا بە دەسەڵاتێکی داگیر کەر و بە دوو بە ناو شۆرشی کورد کۆمەڵگای کوردستانیان چەند سەدەیەك بۆ دواوە گەراندەوە بەڵام نەیان توانی کۆمەڵگاکە بسرنەوە .....
لە ئیستا دا ئەرکی رۆشنبیران و نوسەرانی کورد زۆر قورسە ، چونکە ئەرکی سەر شانیانە کۆمەڵگا لە سەرەتاوە واتا لە رەوزەکانەوە بنیات بێنەوە وەك و کۆمەڵگایەکی سەر بەست و ئازاد و پێشکەوتوو ئەم کارەش ئاسان نیە بۆیە هیوا دارم کۆمەڵگا بۆ خۆی هاوکاری ئەو مرۆڤانە بێت کە لە هەوڵی دروست کردنەوەی کۆمەڵگایەکی تەندروستن بە هەموو چین و تویژەکانی نێو کۆمەڵگاکەمان بۆ دروست کردنەوەی کۆمەڵگا پێشکەوتوو سەردەمی هاو شێوەی گەلانی جیهان.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=3a14d2ea
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست