شانۆگه‌ریی کونده‌یه‌ک میز (به‌شی چواره‌م)
Saturday, 29/08/2009, 12:00
(چواره‌م)
ده‌مه‌وێ ئه‌وڕۆ گه‌لێ باش گوێم لۆ شل که‌ن وگه‌ر پرسیارێ شتێکی واتان هه‌یه،که‌س وه‌ك گوێ درێژ له‌شوێنی خۆی ههڵنهتیزێنێ ودان بخۆیدا بگرێ سه‌ر بکا به ئاخوڕهکهیدا، پاشان ده‌توانن دواتر بیکه‌ن، ئێستا باس له‌یاخی بونتان بۆ ده‌که‌م و بابزانین یاخی بوون چیه‌و لهکوێندهرێوه سه‌ری ده‌رکردوه.
به‌بڕوای من یاخی بوون له‌مرۆڤێکدا ڕووده‌دا که بێ باوه‌ڕ بێ و هیچ کات خۆی له‌دین وخوداو ئه‌م شته قۆڕو حیزانه‌وه نزیك نه‌کاته‌وه، ڕه‌نگه بڵێن بۆ؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئایین مانای پاشکۆیه‌تی وکۆیلایه‌تی یه، تۆ ناتوانی یاخی بیت گه‌ر کۆیله‌و پاشکۆبی،، یاخی بوون مانای خۆ ڕزگارکردنه له‌و هه‌موو په‌یوه‌ستانه‌ی که له‌لایه‌ك کۆمه‌ڵگا، له‌لایه‌کی دی فه‌رهه‌نگ وکه‌لتوور وه له‌لای سێهه‌مه‌وه ئایین به‌سه‌ریدا سه‌پاندوین،، پێشه‌کی ده‌بێ ئه‌وه باش بزانن که یاخی بوون له‌حاڵه‌تی ده‌روونی ئاساییه‌وه سه‌ر هه‌ڵنادات، ده‌بێ ده‌روون جۆرێ له هه‌ڵقوڵانی بورکانی تێدا ڕوبدا بۆ ئه‌وه‌ی تا ڕاده‌یه‌کی زۆر له بازنه‌ی عه‌قڵ ده‌ربچێ، بۆ ؟ مرۆڤی یاخی واته مرۆڤی نائاسایی،، باجارێ باس له‌سه‌ر مرۆڤی ئه‌م زه‌مانه‌یه بکه‌ین.
مرۆڤ بونهرێکی بهسرۆشت درۆزن ودرۆکهرو درۆزانه، بڕوانه هه‌موو مرۆڤێکی سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه باوه‌ڕیان نه به‌بوونی یه‌زدان ودروستکهر هه‌یه، که‌چی ئه‌وه‌نده ڕوو قایمین ته‌نها له یه‌ك له‌سه‌دی هه‌موو ڕێژه‌که ڕاستگۆین وبهڕاشکاوانه ده‌ڵێین به‌ڵێ باوه‌ڕمان به‌و شته خۆرافی ودرۆیانه نیه، که‌چی له 99% ده‌ڵێن نه‌خێر خودا هه‌یه‌و باوه‌ڕمان پێی هه‌یه، به‌و پێیه ئه‌بوو ئه‌م گێتیهی ئێمه نه‌شه‌ڕو نهدرۆو نهنایهکسانی تێدا نه‌بوایه‌و هه‌موان به ته‌بایی له‌گه‌ڵ یهکتربژیاینایهو ئه‌م ژیانه‌مان پێکه‌وه به‌سه‌ر ببردایه، که‌چی له‌بری ئه‌وانه ئه‌وه‌نده‌ی جه‌نگ وتیرهاویشتن له‌نێوان مرۆڤه‌کان به‌گشتی وپهیمابهرهکانی به‌ناو خودا هه‌یه و به‌رده‌وامی هه‌یه، به‌چاره‌کی ئه‌وه‌ش هیچ له‌وانه‌ی خۆیان به پیاوانی ئایینی وپهیمابهران وههڵگرانی ئه‌م بیروبۆچوونه ده‌زانن نه ده‌توانن پێکه‌وه بژین و نه ده‌توانن که‌ڵك له‌توانای یه‌کتری وه‌ربگرن،، وه گه‌ر سه‌یری مێژووی مرۆڤایه‌تی بکه‌ین ئه‌وا ئه‌وه‌نده‌ی پیاوانی ئایینی و خاوه‌ن په‌رتووکه ئاسمانیه‌کان کاری تیررۆرو کوشتنی مرۆڤایه‌تیان کردوه، ڕه‌نگه ئه‌و له1%ه به ملێۆنێ ساڵی تریش نه‌توانن به‌چاره‌کی ئه‌وان مرۆڤ له‌ناو به‌رن .
مرۆڤ درۆزنه له‌وه‌ی پێش هه‌موو شتێ درۆ له‌ته‌ك خۆیدا ده‌کا، پاشان هه‌مان درۆ له‌گه‌ڵ یه‌کێکی تردا دووباره ده‌کاو ده‌بێته درۆکهرێکی عه‌یاره 24، تا وای لێ دێ خۆی ڕادێنێ و ئه‌سپی خۆی تێدا تاو ده‌داو ده‌بێته درۆزان، ئاخر درۆ به‌ته‌نها ناوه، پێوستی بهبکهرو گوزاره ده‌بێ، بۆیه مرۆڤ هه‌ر خۆی هه‌موو ئه‌م ڕۆڵانه ده‌بینێ وگه‌لێ کاراو بلیمه‌ته تێدا، ئێمه بۆ درۆ ده‌که‌ین ؟ ئایا بۆ ئه‌وه نیه شتێکمان ده‌ست بکه‌وێ؟ که‌واته گه‌ر ده‌ستمان نه‌که‌وێ و دوای ئه‌وه‌ی درۆشمان بۆ کردوه، ده‌بێ په‌نا ببه‌ینه به‌ر شه‌ڕ، که‌واته هه‌موو ناکۆکی وشه‌ڕه‌کانی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر داواکاری درۆوه سه‌ری هه‌ڵداوه، به‌مانایه‌کی دی مرۆڤ یه‌که‌م داهێنانی بریتی بوه له‌درۆ، ڕه‌نگه بڵێن زمان ماوه‌یه‌کی زۆری وویستوه تا فێر بێ و پاشان هه‌وڵی دابێ به‌کاری هێنابێ، ودرۆی پێکردبێ، منیش ده‌ڵێم مرۆڤی که‌ڕو ڵاڵ و گه‌مژه‌ش درۆ ده‌کا، بۆ ئه‌وه‌ی درۆ بکه‌ی پێوستیت به‌زمان و زانیاری و بیروبۆچون و ئایدۆلۆژیا نیه، به‌ڵکه ته‌نها ئه‌وه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سکه‌وتێك وه‌ده‌ست بێنێ بۆ ئه‌وه‌ی درۆ بکه‌ی،، وه‌لاتان سه‌یر نه‌بێ مرۆڤ پێوستی به‌ته‌مه‌ن وئه‌زموونی ژیانیش نیه تا هه‌ر سێ چه‌مکه (درۆکردن، درۆزانی، درۆکه‌ری) بزانێ، هه‌ر بۆ نمونه سه‌یری مناڵێکی شیره خۆره بکه‌ن هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ژیانیه‌وه گه‌لێ جار برسیشی نیه درۆ ده‌کاو ڕه‌نگه به‌س بیه‌وێ یاری له‌گه‌ك دایکیدا بکاو گاز وقه‌پ له‌مه‌مکی ده‌گرێ ودواتر وه‌ك درۆزانێ ده‌ست ده‌کا به‌گریان وه‌یان وه‌ك درۆکهرێ ده‌ست ده‌کا به پێکه‌نین و ڕابواردن. ڕه‌نگه ئه‌مه جۆرێ لهڕهشبینیتان لا دروست بکا، لێ ئه‌مه ڕاستی وکرۆکی باسه‌که‌یه، وه‌یان فه‌لسه‌فه‌یه،،،،
قوتابی چواره‌م:(خۆی پێڕاناگیرێ) باسه‌که به مامۆستا ئه‌بڕێ ودکتۆرکهواته تۆ درۆزنی؟
مامۆستا:(هیچ خۆی تێك نادا) نه‌خێر ئه‌ی گه‌مژه . له‌به‌رئه‌وه‌ی من یاخییم. من له‌و 1% م که ئاماژه‌م پێدا .
مامۆستا(جارێکی دی به‌رده‌وام ئه‌بێ له‌سه‌ر قسه‌کانی) که‌واته ته‌نها ئه‌و شته‌ی جۆرێ لهپارسهنگی له‌م گێتیهی ئێمه‌دا دروست کردوه، به‌ڵام پارسهنگیهکی گه‌لێ لاواز‌و له‌رزۆك ئه‌و له 1% ه. چونکه به‌بڕوای من (تۆزێك ئه‌وه‌ستێ) با نمونه‌یه‌کی زیندوتان لۆ بێنمه‌وه.
ڕووداوه تیرۆریستیه‌کانی ساڵێ 2001 ی ئه‌مریکا که به 11/9 ناسراوه خۆی به‌م شێوه‌یه بوو، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕووداوه ڕووبدا ئه‌و که‌سانه‌ی به‌شداری ئه‌م کاره‌یان کرد له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیاوه هۆشداری درابوو به‌به‌رپرسیارانی ئه‌مریکی و پاشان عه‌ره‌بێکی به‌ناو (زه‌که‌ریا موساوی) که به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بی جه‌زائیره پێش ڕووداوه‌کان ده‌ستگیر ده‌کرێ وبهنیاز بوه کارێکی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی 11/9 له فڕۆکه‌خانه‌ی لۆس ئه‌نجلس به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێ و دواتر خۆی دانی به‌وه‌دا ناوه که به‌شێ بوه له‌و چه‌ند که‌سه‌ی که دواتر 11/9 یان به‌ئه‌نجام گه‌یاند. وه له‌وه‌ش سه‌یر تر پێش ڕووداوه‌کان بهکاتژمێرێ تیمێکی تهلفیزێۆنی فه‌ره‌نسی له‌و ناوه ده‌بن(شوێنی ڕووداوه‌کان وه‌یان سه‌نته‌ری بازرگانی نێۆرك) ودواتر هه‌موو ڕووداوه‌کان وه‌ك خۆی له‌شاشه‌کانی تهلهفیزێۆنهوه به‌په‌خشی ڕاسته‌وخۆ دهگوزنهوهو هه‌موان بینیمان.ڕه‌نگه گه‌ر هه‌مان ڕووداو له‌لایه‌ن چه‌ند گه‌شتیارێکه‌وه به‌ڕێکه‌وت به‌کامێرای ئه‌وان چه‌ند کلیپێکی لێ بگیرایه گومانی که‌متر ده‌بۆوه، وانیه؟ بڕوانن هه‌ردوو که‌سایه‌تی بن لادن و جۆرج بۆش ڕووی یه‌ك دراون،ئه‌میان ئیسلامێکی توند ڕه‌و، ئه‌ویشیان مه‌سیحیه‌کی توند ڕه‌و،، به‌هه‌موو پێوه‌رێك ده‌بوو ئه‌م کاره به‌ری لێبگیرایهو نههێشترایه ڕوبدا، لێ هه‌ر ڕوویدا، ده‌زانن بۆ؟ درۆکه لێره‌دا ئه‌و سینارێۆ دروستکراوه بوو،وه ئه‌نجام ده‌ریشی بنلادنی درۆکه‌ر بوو، پاشان سه‌رۆك بۆشیش درۆزانهکهبوو، بۆیه سه‌ره‌نجام هه‌موو جیهانیان پێوه گلان و‌ئێستا نه‌که‌س باس لهدۆرکهو له درۆزانهکهو وه نه‌له دۆرکهرهکهش ده‌کا، به‌ڵکه له‌بری ئه‌مانه چه‌ندین کێشه‌ی تر‌و سینارێۆی تر له‌ئارادان که ڕه‌نگه بۆ ماوه‌یه‌کی تر درێژه‌ی هه‌بێ.
بانمونه‌یه‌کی ترتان لۆ باس بکه‌م، ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی خۆمان لێره مووچه وه‌رده‌گرن و له ئه‌وروپاش سۆشیاڵ وه‌ده‌گرن، ئه‌م حهربایانه هه‌رسێ ڕۆڵه‌که ده‌بینن، له‌کاتێکدا له‌جیاتی یه‌ك جه‌واز سه‌فه‌ر ڕه‌نگه دوو یان سێ وهه‌ریه‌که به‌ناوی جیاوازه‌وه هه‌بێ، ئه‌مانه هه‌ر سێ کاره‌که‌ی سه‌ره‌وه به‌باشی به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن(درۆ، درۆزان،درۆکه‌ر) که‌چی وه‌ك پێوست ده‌بێ مرۆڤ ته‌نها یه‌ك ڕووی هه‌بێ و نه‌ك له‌ته‌ك سترانبێژیدا ڕابکاته دوای تیپی مۆزیکی وخۆی بخزێێنێته نێو کۆڕاڵیشهوهو ده‌وری ئه‌وانیش ببینێ، ئه‌مه کێشه‌که‌یه. ئه‌مه له‌کاتێکدا مرۆڤی یاخی ته‌نها یه‌ك ڕۆڵ ده‌بینێ ئه‌ویش به‌ره‌ی گه‌ل و دژ به‌ده‌سه‌ڵات ، جا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته هه‌ر چۆنێك و هه‌ر چیه‌ك بێ.
ئه‌م توێژه‌ی سه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ مردوهکانیشدا و هه‌ندێ جار به‌ده‌می ئه‌وانیشه‌وه درۆ‌و بوختان ههڵئهبستن، بۆ نمونه مردوو تا له‌ژیاندا مابێ ڕه‌نگه چه‌نین کاری نه‌شیاوو بێ که‌ڵكی کردبێ، که‌چی هه‌ر که له‌ژیاندا نامێنێ به‌رگێکی تری له‌گه‌ڵ ئه‌و کفنه سپیه‌دا بۆ ده‌دوورن، سه‌یرکه له‌کاتی خستنه ژێر گڵه‌که‌وه به تهڵقینێك له‌شی پیسی ده‌رئه‌که‌ن، که گوایا به‌و شێوه‌یه له‌گه‌ڵ (ڕوحیدا)گیانیدا ئه‌دوێن وئه‌میش له‌ڕێگای ئه‌و تهڵقنینلێدهرهوه وه‌ڵامی ده‌داته‌وه، وابزانم که‌ممان هه‌یه گوێمان له‌و مه‌لا کۆیله‌یه نه‌بوبێ که ڕۆژانی هه‌ینی به‌سه‌ر گۆڕه‌کاندا ده‌گه‌ڕێ وخه‌ریکی شفاعهتکردن (قسه‌یه‌ك بۆ ڕه‌حمان ، فلسێك بۆ گیرفان)که‌له‌ڕاستیدا بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه وهیچی تر، جا خۆشیه‌که له‌وه‌دایه گه‌ر ڕێبکه‌وێ ئایه‌تێکی کورت به‌سه‌ر گۆڕێکی ته‌نیشت گۆڕی مردوه‌که‌ی تۆ بفه‌رموێ ئه‌وا دێت بۆ لات و هه‌مان داوا ئه‌کا، تۆش بڵێ ی قه‌یناکه مردوه‌که‌ی من گوێی له‌وه‌ی دراوسێکه‌ی بوه‌و له‌گوناهی ئه‌میش که‌م ده‌بێته‌وه‌و گیانی ئه‌میش پارێزراو ده‌بێ، که‌چی مه‌لا ده‌ڵێ ، نه‌خێر ئه‌و ئایه‌ته ته‌نها بۆ یه‌ك مردوه‌و گه‌ر ده‌ته‌وێ ئه‌وا چه‌ند کورته ئایهتێكیش بۆ مردووی حازری تۆش ده‌خوێنم وبا بێبه‌ری نه‌بێ له‌خێری قورئان.مردوه‌کان له‌ڕێگای خه‌ونه‌کانمه‌وه دێنه خه‌ونمان جا خه‌ونه‌که هه‌ر چیه‌ك بێ ئه‌وا لێکدانه‌وه‌که‌ی بریتی ئه‌بێ له‌وه‌ی، که‌وا گیانی ئه‌و به‌سه‌رماندا وه‌ك مانگی ده‌ستکرد ده‌سوڕێته‌وه‌و ئاگادارمانهوهو داوای ئه‌وه‌مان لێده‌کا که ڕۆژانی هه‌ینی و جه‌ژنه‌کان له‌یادی نه‌که‌ین و دار‌و چیمه‌نی له‌چوار ده‌وری بۆ بڕازێنینه‌وه و بهدۆلکهو په‌قره‌ج ئاوی بده‌ین، که‌چی تاله‌ژیاندا بوه ڕه‌نگه سه‌وزایی له‌ماڵه‌که‌یدا شین نه‌بوبێ و خۆ ئه‌گه‌ر بۆ ته‌شقه‌ڵه‌و سوعبه‌تیش بوبێ هه‌ندێ جار ووتمانه، ئه‌م پیره بشمرێ به‌خۆا گریانی ناوێ وهه‌ر جێ ی سه‌لاجه‌و قوڵینه نانه‌که‌ی گرتوه.
ئه‌م چینه زۆره‌ی کۆمه‌ڵ که‌هه‌مویان له‌خوا ترس و ئیماندارن(هه‌رنه‌بێ به‌ووته‌ی خۆیان) له‌ڕێگه‌ی مه‌لاو په‌رتووکه ئاسمانیه‌کانیانه‌وه که‌نازانم بۆ وا به‌ئاسمانی و هه‌وایی ناویان ده‌به‌ن، کاریان ته‌نها کوشتنی گیانی یاخیه، ده‌زانن که مرۆڤی یاخی وه‌ك ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه وایه که هیچ ڕهبایهیهك شه‌و سه‌ربازو پاسه‌وانه‌کانی نه‌یان ده‌وێرا بخه‌ون،، وه‌تا یه‌ك یاخیبوون هه‌بێ ئه‌وا ئه‌م به‌ره‌یه زیاتر توند‌و تۆڵتر ده‌بێ، گه‌ر (ئهبیقۆریهکان) که‌سه‌رچاوه‌ی ماددیه‌تی و فه‌لسه‌فه‌ی مارکسیه به یه‌که‌مین تۆمارکراوی یاخیبوون بناسرێ، به‌وه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م یاخیبونهیان له‌و ئاوی ڕووباره‌وه ده‌ست پێئه‌کا که پێیان وایه ته‌نها یه‌ك جار هه‌مان ئاو له‌هه‌مان کاتدا تێپه‌ڕ ئه‌بێ ودواتر ئه‌و ئاوه ده‌ڕواو ئاوی تر جێی ده‌گرێته‌وه، به‌مانایه‌کی تر تۆ ناتوانی له‌هه‌مان ئاودا مه‌له بکه‌یت، ئه‌م بۆچوونه‌یان هه‌موو پیاوانی ئایینی وه‌یان ڕاستر بڵێین پیاوانی خاوه‌ن خواوه‌نده دروستکه‌ره‌کان له‌و کاته‌و دوای خۆیان توڕه‌و بێزار کرد. بۆیه (ئیفلاتۆن) که‌زۆربه‌ی فه‌یله‌سوفه‌کان به‌سه‌رچاوه‌ی ئاینی مه‌سیحیه‌ت ناوی ده‌به‌ن و به‌باوکی ڕوحی عیسا هه‌ژماری ده‌کرێ، پێوایه ماددیه‌ت گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ خودا ، به‌وپێیه قوتابیهکهشی(ئه‌رستۆ) ئه‌گه‌ر چی گه‌لێ بیروباوه‌ڕی یاخی له‌سه‌ر هه‌ژمار ده‌کرێ، لێ له‌سه‌رئاستی خودا‌و دروستکه‌ر نه‌یتوانی ڕێڕه‌وێکی تر جگه له‌ڕێڕه‌وی مامۆستاکه‌ی بنیات بنێ.واته نه‌یتوانی مرۆڤی یاخی کامڵ دروست بکا.
قوتابی یه‌که‌م:(وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌نگوینی لهکلۆری داردا دۆزیبێته‌وه) باشه مامۆستا بۆ ئه‌وه‌ی چی دی مرۆڤه‌کان خۆیان به‌شه‌ڕو جه‌نگه‌کانه‌وه خه‌ریك نه‌که‌ن ، باشتر نیه ئه‌و توێژه که‌مینه‌ی که تۆ ناوی ئه‌به‌ی به 1% واز له‌و هه‌ڵوێسته‌ی خۆیان بێنن و بچنه ڕیزی ئه‌و زۆرینه‌یه‌و تا چی تر ناکۆکی نه‌بێت و هه‌موو ته‌بابن؟
مامۆستا:(گه‌لێ به‌توڕه‌یی)ه‌وه. مرۆڤی گه‌مژه‌و لاژك و ده‌به‌نگم دیوه ، به‌ڵام وه‌کو تۆ به‌و ڕاده‌یه نه‌بوه، کار‌و وه‌زیفه‌ی من دروست کردنی چینێکی تره لهیاخیبوان وبتوانم گۆڕانکاریه‌ك له‌و ڕێژه که‌مه‌دا بکه‌م و تین وگوڕێکی خێرا بده‌م به‌و توێژه یاخیه، په‌یامی من ته‌سلیم بوون وخۆداماڵین نیه له‌مۆڕاڵ و هزری یاخیبوون، گه‌ر بۆ یه‌ك ساتیش ئه‌وه‌تان له‌م من به‌دی کرد، گه‌ر بۆ جارێکیش هه‌ستان کرد وه‌یان گۆمانتان له‌یاخی بونی من دروست کرد، ئه‌وا گه‌ر لهگۆڕیش بوم وه‌رن هه‌موو نووسراو کتێب وشیعرو وتاره‌کانم کۆبکه‌نه‌وه‌و به‌هه‌موو میزی پێدا بکه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست