توانا عوسمان بەڕیوەبەرى NRT و كەمال ڕەئوف سەرنووسەرى هاووڵاتى تاوانەكەیان بۆ دەپۆشن
Tuesday, 17/04/2012, 12:00
بنەماڵەى جەلال تاڵەبانى قائیمقامى سلێمانى كوشت من نامەویت لەسەر مەرگى زانا حەمە سالەحى قائیمقامى قەزاى مەركەزى سلیمانى بدوێم چونكە ئەوە شتیكە كە لاى من یەقینم وایە كە بنەمالەى جەلال تالەبانى و حاكم قادر دەستیان لەو كوشتنەدا هەیە و قائیمقام خۆى نەخنكاندووە بەڵكو لەلایەن ئەو بنەماڵەیەوە كوژراوە . لەسەر مەرگى زانا دەبیت جەلال تالەبانى و هیرۆى ژنی و حاكم قادر زیندانى بكرین لەگەڵ هەموو ئەو جاش قەلەم و بەكریگیراوانەى كە بەشیوەیەك لە شیوەكان خزمەت بە شاردنەى بكوژى قائیمقامەكە دەكەن.
هەندێك كەس ئێستا لە ناو میدیاى ئەهلى كار دەكەن و بوونەتە بەرپرس و سەدان رۆژنامەنووس پەیامنیرى داماو كاریان بۆ دەكەن خۆیان لی بووتە سیمبول هەروەك سیاسییەكان و پیان وایە ئیتر ئەوان لەسەرو هەموو پێوەرێکی هەلەكردنەوەن و هەڵە ناكەن و قسەكانیان لە جیگەى خۆیدایە.
قسەى من لەسەر ئەو سیاسیى و ئەو رۆژنامەنووسە دەربارانەی دەسەلات نییە، كە وەک تووتی بەرپرسەكانیان ئەوان هەرچى بلین ئەمان بە میكیاجكردنیكى باشەوە دەیڵێنەوە و بۆیان بڵاو دەكەنەوە بەڵكو قسەى من لەسەر ئەم دوو كەسەیە، بە بێ ئەوەی بەخۆیان بزانن بوونەتە شەریكە تاوانى كوشتنى زانا حەمە سالح و بەشێوەیەك لە شێوەكان بەشداریان كردووە لەو سیناریۆ ساختەى كە بنەمالەى تالەبانى و حاكم قادر دایان رشتووە و بڵاویانكردەوە سەبارەت بە تیرۆرى زانا حەمە سالەح.
سروشتى من وەها هەرگیز تاقەتى كڵك گریدان و موراعاتكردنی هیچ كەسێكم نەبووە لەبەر ناسیاوى و هاو پیشەیی و هاوخەباتى لەگەڵ هیج دەزگایەكى ڕاگەیاندن و هیچ ڕۆژنامەنوسێكدا هیڵى سورم بۆ خۆم دانەناوە و هەرگیز سلیشیان لیناكەمەوە پیم وانییە میدیاى ئەهلى و ڕۆژنامەنووسان و بەرپرسانى نێو ئەو دەزگایانە كەسانیكى بی لەكەو بێ هەڵە بن. ئەوەى بزانم خزمەت بە سیناریۆ گلاوەكانى بنەمالەى جەلال تالەبانى و مەسعود بەرزانى دەكات هەروەك ئەوان سەیرى دەكەم و دەیانخەمە بەر زەبری نووسینەكانم .
كۆمەڵێك خەڵك كە ئێستا بوونەتە میراتگر و بخۆر و بەگى بەرهەمى میدیاى ئەهلى ڕۆژ لەدواى ڕۆژ دەمامكەكانى خۆیان لادەدەن و حەقیقەتیان بە جوانى دەردەكەوێت.
كاتیك كەمال رەئوف سەرنووسەرى سەردەمى هەیمەنەى ڕۆژنامەى هاووڵاتى بە هەڵەداوان رۆیشت بۆ دوكان و كۆبوونەى لەگەڵ تالەبانى کرد، لەو شوێنە مایەوە و حەوانیانەوە ، کە چەندین ساڵە تەها محدین مەعروفى تیدا دەحەسێتەوە , دواى كۆبوونەوەكەى لە لیدوانیكى رۆژنامەنووسیدا ڕایگەیان (ئیمە بڕیارمان داوە سیاسەتى كاركردنمان لەگەڵ دەسەڵاتدا بگۆڕین .سەردانى ئەو لینكە بكەن بزانن.
كەمال رەئوف بە زمانى خۆى چى دەڵێت:
كهمال رهئوف سهرنوسهری رۆژنامهی هاوڵاتی بهسایتی ئاوێنهی راگهیاند كۆبوونهوهكه لهكهشێكی "ئیجابیدا" بهرێوهچووهو وتی "بهوپهڕی راشكاویهوه گفتوگۆمان لهبارهی رهوتی رۆژنامهنوسی كوردی كردو گلهییو گازهندهكانی خۆمان گهیاندو لهئایندهدا ههوڵدهدرێت پهڕهیهكی نوێ لهنێوان میدیای ئههلیو دهسهڵاتدا ههڵبدرێتهوه"."لهئایندهدا ههوڵدهدرێت پهڕهیهكی نوێ لهنێوان میدیای ئههلیو دهسهڵاتدا ههڵبدرێتهوه" http://archive.awene.com/Direje.aspx?Cor=1&Babet=Hewal&Jimare=15729 توانا عوسمانیش كاتێك لە كەناڵەكەیەوە لە 17 شوباتى ئەمساڵ لەبرى پیشاندانى ئازارەكانى خەڵكى هەڵەبجە سوپاس و ستایشى چەكدارەكانى ئاسایشى هەڵەبجە دەكات كە هەموو پێشەلكارییەكیان كرد لەبەرامبەر گەنجانى هەڵەبجە ئیتر تێگەیشتین ئەم كەناڵانە و ئەوانەى بەڕیوەى دەبەن هێڵێكى سوریان لە نێوان موڕالی کارکردن و بەژەوەندى خۆیاندا کێشاوە، لە ئاغاكانیان تیناپەڕێنن ئیتر گرنگ نییە بەلایانەوە دەیان گەنجى هەڵەبجە بكوژرێن و زیندانى بكرێن و هەڕەشەى كوشتنیان لێبكرێت گرنگ نییە بەڵام هێزەكەى عومەر فەتاح و كابینەكەى بەرهەم ساڵەح لەكەدار نەبێت.
كەماڵ ڕەووف و كوشتنى قائیمقامەكەى سلێمانى
كەمال ڕەووفى هاووڵاتى بە مانشیتى گەورە نووسیویتى (قائیمقام پێش خۆ خنكاندنى ههڕهشهی كردووە)
من هیچ تەعلیقیكم نییە بۆ ئەم كارەى كەمال رەئووف، تەنها ئەمەویت ئەوە بڵێم
1- كەمال و هاووڵاتى بناسن پاش ئەو بەڵێنەى لە كۆبوونەوەكەى دوكان دوایەتى بە تاڵەبانى كە پەڕەى تازەى لەگەڵدا هەڵبداتەوە، ئەوەتانێ بۆی هەڵدانەوە، ئیتر خۆتان تێبگەن.
2- كەمال و هاوڵاتى بناسن پاش ئەو سەردانى كە ڕۆژنامەنووسانى برد بۆ كرنووش بردن بۆ مەكتەب سیاسى یەكیتى.
3- كەمال و هاووڵاتى بناسن پاش ئەو 2 دۆنم زەویەى وەریگرت
كەمال ڕەئووف چۆن زانى قائیمقام خۆى خنكاندووە؟ تۆ بلێت ئەمە ئەو پەڕە تازە نییە كە ڕۆژنامەى هاووڵاتى پاش 2 دۆنم زەویەكە هەڵیداوەتەوە؟
كەمال ڕەئووف چۆن زانى قائیمقام خۆى خنكاندووە تۆ بڵێت لە كۆبوونەوەكەى لەگەڵ مەلا بەختیار لە مەكتەب سیاسی یەكیتى ئەو زانیاریەى دەست كەوتبیت؟
كەمال رەئووف چۆن زانى قایمقام خۆى خنكاندووە تۆبڵێت تۆ بڵێت تۆ بڵێت ....؟
توانا عوسمان و كوشتنى قائیمقامەكەى سلێمانى
توانا عوسمان هەر دواى ئەوەى ئاسایش بلاوى كردەوە كە زانا حەمە سالحى قائیمقامى سلێمانى خۆى خنكاندووە یەكسەر بۆ خزمەتكردن بەو سیناریۆیەى بنەمالەى جەلال تالەبانى لە بەیجە تایبەتەكەى خۆى نووسى بووى:
(بهڕێوهبهری: NRT رۆژێك پێش دهستبهسهركردنی، قائیمقام باسی خۆكوشتنی بۆ كردم خهندان- بهڕێوهبهری كهناڵی ئاسمانی NRT ئاشكرایكرد، رۆژێك پێش دهستبهسهر كردنی، قائمقامی سلێمانی پێی وتووه، كه لهبهر خاتری مناڵهكانی نهبێت، خۆی دهكوژێت. توانا عوسمان لهسهر پهیجی تایبهتی خۆی لهتۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك نوسیوێتی " قائمقامی سلێمانی رۆژێک پێش دەستبەسەرکردنی بەتەلەفۆن پێی ووتم: لەبەر منداڵەکانم نەبویایە، ئەمرۆ خۆم ئەکوشت، منیش وتم نابێت ئەوە لەئیرادەی تۆ بوەشێتەوە، بەڵام دیارە خاتری مندالەکانی نەگرت و ئەم ئیوارەیە بۆ هەتا هەتایە جێهێشتن.. بەداخەوە". ئێوارهی ئهمڕۆ (زانا حهمهساڵح) قائیمقامی سلێمانی لهناو زیندانهكهی خۆی لهئاسایشی سلێمانی، خۆی خنكاند. من لیرەوە لە توانا عوسمان دەپرسم بۆچى پیش ئەوەى بنەماڵەى تالەبانى بڵێن قائیمقام خۆى خنكاند و تۆ هیچت بلاو نەكردەوە؟
تۆ بۆچى كەست لەم نارەحەتیەى زانا حەمە سالح ئاگادار نەكردەوە؟
ئایا هەر ئاوا یەکسەر قسەکەی بە تۆی وت وت، خۆم دەخنكینم؟ پرسیاری من ئەوەیە: ئەگەر ئەمە راستە پێمان بڵێ چۆن رێگایان داوە تەنها تەلەفون لەگەڵ تۆدا بکات؟ یان چۆن لە ژوورێکی ئینفرادییدا گوریس و سەقفەکەی وا بۆ لیدەکەن کە خۆی بخنکێنێت؟ ئەمە بە لای منەوە وایە کە پلانەکەیان پێش وەخت داڕشتووە کە بیکوژن و لە رێگای تۆوە ئەم قسەیە بڵاوبکرێتەوە؟ دیارە ئەمەش بەڵگەیە کە تۆ کەسێکی دڵسۆز و باوەڕکراوی بۆ ئەوان! هەروەها پێت دەڵێم ئەگەر پەیوەندییە تەلەفونییەکەتان راستە فەرموو ئەوە ئاسیا سیڵ و ئەوە پەیوەندیە تەلەفوونیەكە داوا بکە، تا وەریبگریت و بڵاوی بکەرەوە.
من نامەویت زۆرت لەسەر بلیم تەنها ئەوەندە دەڵێم ئەگەر راست دەكەیت و درۆ ناكەیت مەبەست خزمەتكردن نییە بە سیناریۆیەكەى دەزگاى زانیارى و دژە تیرۆرو بۆ بەرژەوەندى ئەوان و بۆ شاردنەى بكوژى زانا حەمە سالەح ئەو قسەیەت نەدەکرد و تەلەفونیە خەیاڵییەت دروست نەدەکرد.
ئەى ئەگەر قسەكەت راستە بۆچى پاش ماوەیەك ئەو نووسینەى خۆتت لابرد و سڕیتەوە لە پەیجەكەى خۆت؟
تەنها وەلامى ئەوەمان بدەرەوە بۆ لاتبرد؟
بۆیە لیرەوە پیتان دەڵین ئیتر ئیوە بۆتان نییە لە ژێر ناوى میدیاى ئەهلى خزمەت بە دەزگا دژەتیرۆر و دەزگاى زانیاریی و بنەماڵەى چەتە و مافیای جەلال تالەبانى بكەن! ئەگەر ئێوە واز نەهینن لەم خزمەتكردنەى بنەماڵەى تالەبانیی تالانچى ئەوا چیتر لەبرى ئەوەى خۆپیشاندان دژ بەو بنەماڵە مافیا و تالانچیە بكەین ئەوا دینە سەر ئیوە و پیش جەلال ئیوە بەردباران دەكەین، لە هەر كوێیەك بن، من پێتان دەگەم لە هەر كۆڕ و كۆبوونەوەیەك بێت، ئەوا ئەبیت وەك خزمەتكاریكى بنەماڵەى تالانچى جەلال تالەبانى و هاوکاری بكوژى دەیان هاوڵاتی بێتاوانی کورد بتانناسینم بەخەڵك.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست