بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


"گۆڕان داوا دەكات بۆ راى گشتى ئاشكرا بكرێت"كاروان ساڵح: سەرۆكایەتى پەرلەمان كەیسى تاریق رەمەزانى لە لیژنەى ناوخۆ كشاندۆتەوە

Monday, 13/12/2010, 12:00


لە خولى دوەمى پەرلەمانى كوردستان لیژنەیەك پێكهێنرا بۆ بەدوا داچونى دیار نەمانى تۆمەت بار لە كیمیابارانكردنى هەڵەبجەى شەهید تاریق رەمەزان، بەڵام لە ئێستادا سەرۆكایەتى پەرلەمانى كوردستان كەیسەكەى لە لیژنەى ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجیەكانى پەرلەمان كشاندۆتەوە و فراكسیۆنى گۆڕانیش لە پەرلەمانى كوردستان داوا دەكات بۆ راى گشتى ئاشكرا بكرێت.
كاروان ساڵح ئەندامى لیژنەى ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەكان لەپەرلەمانى كوردستان لە لێدوانێكى رۆژنامەوانى راگەیاند: لەرۆژى 17/2/2010 فراكسیۆنەكەمان لە نوسراوێك داوامان لە سەرۆكایەتى پەرلەمان كردوە ئەنجامى ئەو لیژنەى كە لە خۆلى دوەمى پەرلەمان پێكهیندرابوو بۆلێكۆڵینەوە لە هەلاتنى فرۆكەوانى تۆمەتبار لە كیمیابارنكردنى شارى هەڵەبجەى شەهید لە ئاسایشى سلیمانى بۆ راى گشتى روون بكرێتەوە، بەڵام پێیان راگەیاندین كە سەرۆكایەتى پەرلەمان كەیسەكەى لە لیژنەى ناوخۆ كشاندۆتەوە

ئەندامەكەى فراكسیۆنى گۆڕان راشى گەیاند بەردەوام دەبین لە ئاشكرا كردنى ئەو دۆسیە و بە كراوەى دەى هێڵینەوە.
لەساڵى رابردوو فرۆكەوانى تۆمەتبار تاریق رەمەزان لە كیمیابارنكردنى شارى هەڵەبجەى شەهید لە ئاسایشى سلێمانى ئازاد كرا بە پێى لێدوانى خودى تاریق رەمەزان لەسەر فرمانى جەلال تالەبانى سەرۆك كۆمارى عێراق و سكرتێرى ی ن ك ئازاد كراوە بە ئامادە بوونى بەرێوەبەرى گشتى ئاسایشى سلێمانى



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە