کۆیلە وێژ
Thursday, 30/05/2013, 12:00
حیزبی سەقەت تاکی سەقەت بەرهەم دێنێ، تاکی سەقەت کۆمەڵگای سەقەت ، کۆمەڵگای سەقەتێش لەوڵاتی دواکەوتوودەبێتە بەرهەمی هەرەس هێنانی ژیانی پر لە چەرمەسەری و سەراسەر تژی لە زامستان .لە وەها کێش وهەوایەکدا ئەدەب پێگەی خۆی دەگۆڕێ و وشە لە خۆی نامۆ دەبێ و رستەش وەکی خڕنۆکی بیابان سەرگەردان و وەیلان بە دەوری بازنەیەکدا دەخولێتەوە .لەو راوە بەرازەدا "شەهید" ورێرۆ دەبنە مقاشی خامەی شەو کوێران و وێنەی سێ شەشەی بەهار دەسوڕێتەوە ،سەگ خاوەنی خۆی ناناسێتەوە.
لە رووپەڕی ،پوک،مید یایPUK Media ،سەر بە مام جەلال دا بابەتێکم خوێندەوە کە گۆیا " پەخشانە شێعرە و لە دووری ولە نەبوونی مام جەلال دا " گوتراوە .خاوەنی یەو بابەتە ناوی (رزگار حەمە نووری هەڵەبچەییە).
شیعەی قزڵباش ئاوایان بە ئیمام حوسێنی مەزلوم هەڵنەگوتووە .وامزانی دەشتی
کەر بەلا هاتۆتە وڵاتی ئاڵمان و کورد لێی بێ خەبەرە .خەریک بوو بگریم بە حالی خۆم ،بە خەریبی ، بە بێ دەرەتانی ، بەکێل و بەردی شەهید ،. مەلا کەریم هونەرمەند، خاوەنی دمدم نامەم وەبیر هاتەوە کە لەو پەڕی هەژاریدا لە گوندێکی نێوان مهاباد / سەردەشت / بە نانی وشکی لەسەر هێزو توانای خۆی بە خاکی وڵات رووداوی قەڵای
دم دمی لە حەت هەزار دێڕدا بەرهەم هێناو قەت چاوەڕوان نەبوو کەس ئافەرینی پێ بڵی. .هەنووکەش لەسەر خاکی کوردان گۆڕ غەریبە لە وانەی بە ساڵان کەس سەرلە گڵکۆی نەدەن .
ژیانی مامۆستا ی خۆش وێژ " هێمن " م وەبیر هاتەوە کە چی نەدی لە چەنگ دووژمن لە چەنگ کوردی فێچەڵفاچ ، ها لە ناڵەی جودایی هێمنی من و لە زڕتاوای ،رزگار حەمە نوری هەڵبچەیی .
کاتێک لەگەڵ دۆستێکم ئەو بابەتەمان خوێندەوە تکای لێکردم من پێشەکی بۆ بنوسم ئەویش بە دوای کا رزگاردا چەند دێڕێک بنوسێ .گوتم تۆ بۆ خۆت رەخنە دەگری و ئاواش دەنوسی ؟ گوتی : گوتن ئازادە و منێش حەقم هەیە قسەی دڵی خۆم بکەم .گوتم ئەمن ناوێرم شتی وا بنوسم ئەتۆش کەیفی خۆتە .
" نەت بینمەوە "
٣٨ ساڵە لە سەرەتای دروست بونی ئەو شێرپەنجەیە
هەر خوێن دەدەڵەێنی و خوێنی لێ دەڕژێ جەستەم
هەمووی لەدەستی تۆ بوو مامی زڕ مامان
٣٨ ساڵ لەوەی پێش بە تفەنگێکی بە قەرزی ژەنگاوی بیانی
دەستمان پێ کرد
چەند دەستێکی ناپاک بوین کە هەنگاومان نا
بەرەرو وێران کردنی ماڵمان
کە چی ئیستاکە سەر شۆڕێکم نەوەکو ئینسان
توو شەڕەف حەیران پێش ئەوەی وەکو شارۆنم لێ بێ
بابەئارامی بپرسن چم کردووە بۆ شەهید و بۆ خاکی کوردوستان
" قەت نەیەوە بەغدا نیوەی رێگای بێ مام جەلالی عەڕەبان "
٣٨ ساڵە هەموو خەمێکم هەبوە جگە لە خەمی وڵات
تەنای خەمی گەورەم تۆ بوی حەزرەتی گیرفان
٣٨ ساڵەئاگردانی وەرزی سەرما و بەستەڵەبۆ منداڵەکانم وبۆ هیرۆخان
٣٨ ساڵە هەر چی چیاو دەشت ودۆڵە
پڕن ، لێواو لێونڵە تەرمی ونبوی رۆڵی کورد
بەدەستی من وهاوڕێیان
" قەت نەیەوە ئاڵمان نیوەینرێگات بێ ئەی
فیرعۆنەکەی کوردوستان
ئەکەم هەنگاو بۆ کۆڵنەدان، بۆ ئازادی ،بۆ ژین بۆ نان
هەر بۆخۆمان بوو بۆیە
سەرمهەڵنایە لە حاند دایکی شەهیدان
بستێک خاکی وڵات نەما هەڵەبچەی بۆ نەکەم
سوجدەم دەبرد بۆ ئاسمان، بۆ ئەستێرەکان ،کوا ئەدی کوا
لە کوێیە سەدام بۆم دروست کا هەڵەبچەکان
" بەغدا نیوەی رێیەت بێ قەت نەگەڕێیەوە
زل حولی بێ وژدان
٣٨ ساڵە هەر گەمەیە بە خوێنی شەهیدان
سەرو بەری وڵات یەخە دادەدڕن
دارستانی کەوتۆتە شیوەن وگریان
ئەو سەفەرە دوورە رێگایە
لەو کاتەوە کە خوێن لە مێشکدا جوڵەی نایە
من ، قەت چاوە ڕوان نیم بگەڕێیەوە
بڕۆ بڕۆ دێو جامە
ئاڵمان نیوەی رێگات بێ و
نە خەڵک بە هیوای تۆن و نە
خاکی پاکی کوردوستان بە تەمایە
تێبینی: پێشەکی بابەت بە ناوی منە، قسەکانی دیش هی میوانی منە
٣٠/٥/٢٠١٣/ج/ کەریمی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست