کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قه‌یرانی بازاڕی پاره‌وپولی جیهانی، له‌نێوان قۆچی گا و چه‌پۆکی ورچدا!

Friday, 04/12/2009, 12:00


سه‌ره‌تایه‌ک:
رۆژی 1و2/4/2009 له‌نده‌ن گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانی به‌خۆیه‌وه‌ بینی دژی کۆبوونه‌وه‌کانی بیست وڵاتی گه‌وره‌ی سه‌رمایه‌داری ناسراو به‌G20 له‌له‌نده‌ن، که‌به‌مه‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا چاره‌یه‌ک بۆ قه‌یرانی بازاڕی دراوی جیهانی کۆببونه‌وه‌. خۆپیشاندانه‌کان به‌به‌شداری 150 گروپ له‌کاتژمێر 8.30ی به‌یانیدا، له‌کاتێکدا که‌ده‌یان هه‌زار پۆلیسیش سه‌رجاده‌ و ده‌وروپشتی بانکه‌کانیان گرتبوو، له‌چوار قۆڵه‌وه‌ ده‌ستی پێکرد که‌ هه‌ریه‌که‌یان ناوی ئه‌سپێکیان هه‌بوو، ئه‌مه‌ش وه‌ک نیشانه‌یه‌ک بۆ کۆتای جیهان له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رمایه‌داریدا، ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ش له‌خه‌وه‌که‌ی (St John) هاتبوو‌ که‌له‌ ئینجیلدا باسی ئه‌کات و تیایدا (St John) له‌ خه‌ویدا خوا ئه‌بینێ که‌له‌سه‌ر کورسیه‌ک دانیشتووه‌ و کتێبێک له‌ده‌ستی ڕاستیدایه‌ که‌ حه‌وت مۆری مۆمی پێوه‌یه‌، ئینجا به‌رخێک دێت که‌ حه‌وت چاو و حه‌وت شاخی هه‌یه‌ و ره‌مزی ڕۆحی خوایه‌(لێره‌دا مه‌به‌ست عیسایه‌) وه‌ کتێبه‌که‌ وه‌رئه‌گرێت و ده‌ست‌ ئه‌کات به‌کردنه‌وه‌ی مۆره‌کان، کاتێک مۆری یه‌که‌م ئه‌کاته‌وه‌ (St John) ئه‌بینێ که‌ئه‌سپێکی سپی ده‌رئه‌که‌وێت که‌سواره‌که‌ی تیروکه‌وانێکی پێ‌یه‌و تاجێکی له‌سه‌ردایه‌ و ئیشی کۆنترۆڵکردنی شوێنان و به‌زاندنی خه‌ڵکه‌، وه‌کاتێک به‌رخه‌که‌ مۆری دووه‌م ئه‌شکێنێ ئه‌سپێکی سوور ده‌رئه‌که‌وێت که‌ سواره‌که‌ی شمشێرێکی گه‌وره‌ی پێ‌یه‌ و ئیشی نه‌هێشتنی ئاشتی‌یه‌ له‌زه‌ویداو وا له‌خه‌ڵک کردنه‌ که‌یه‌کتری بکوژن، وه‌ که‌مۆری سێهه‌م ئه‌شکێنێ ئه‌سپێکی ڕه‌ش ده‌رئه‌که‌وێت که ره‌مزی برسێتی و قاتوقڕی‌یه‌ و‌ سواره‌که‌ی ته‌رازویه‌کی پێ‌یه‌ که‌ بۆ بزنسه‌و ده‌ڵێت ئه‌بێت خه‌ڵکی پاره‌بده‌ن بۆ کڕینی خواردن، وه‌ که‌مۆری چواره‌م ئه‌کاته‌وه‌ ئه‌سپێکی کاڵ یان سه‌وز ده‌رئه‌که‌وێت که‌سواره‌که‌ی مردنه‌ و جه‌هه‌نه‌م به‌دوای خۆیدا ئه‌هێنێ، ئه‌مانه‌ مافی کۆنترۆڵکردنی هه‌ر چوار به‌شه‌که‌ی زه‌ویان پێدرابوو که‌ به‌ شمشێر، داگیرکردن، برسیکردن و مردن ژیان له‌سه‌ر زه‌وی له‌ناوبه‌رن .....هتد.
به‌هه‌رحاڵ کارمه‌ندانی بانکه گه‌وره‌کانی ستی(City) ئه‌و ڕۆژه‌ هه‌ر زوو له‌ترسی خۆپیشانده‌ران جله‌ نایاب و گرانبه‌هاکانیان گۆڕی بوو وه‌ له‌ده‌وروبه‌ری بانکه‌کان به‌ تی شێت و کاوبۆ و کاله‌ی ئه‌دیداسه‌وه‌ هاتووچۆیان ئه‌کرد، یه‌کێک له‌ کارمه‌نده‌ گه‌وره‌کانی بانک گووتی؛ 'له‌وه‌تی شه‌قامی Bishops Gate هه‌یه‌ به‌قه‌ده‌ر ئه‌مڕۆ خه‌ڵکی تی شێت و کاوبۆ له‌به‌ری به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیووه‌.' هه‌ندێک له‌ کارمه‌ندی بانکه‌کان وه‌ک گاڵته‌پێکردن له‌په‌نجه‌ره‌ی بانک و نووسینگه‌کانی پاره‌وپوله‌وه‌ ده‌ پاوه‌نییان له‌ خۆپیشانده‌ره‌کان ڕائه‌وه‌شاند وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێن ئێمه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندین و ئێوه‌ش برسین، یه‌کێک له‌ ڕۆژنامه‌وانه‌کانی گاردیه‌ن وه‌ک نوکته‌ گووتی؛ 'ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ئه‌گه‌یه‌نێ‌ که ئه‌م ئه‌زمه‌ی پاره‌ووپوله‌ زۆر گه‌وره‌یه‌، چونکه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م خۆپیشاندانه‌ چه‌ند ساڵێک به‌ر له‌ ئێستا ڕوی بدایه‌، کارمه‌ندی بانکه‌کان په‌نجا پاوه‌نیان ڕائه‌وه‌شاند له‌ خه‌ڵکی نه‌ک ده‌ پاوه‌نی."


به‌وته‌ی حکومه‌ت ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین تووندوتیژی بووه‌ له‌ له‌نده‌ندا له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌بێت ئه‌وه‌ش بوترێت که‌ئه‌زمه‌که‌ش گه‌وره‌ترین ئه‌زمه‌ی ئابوریه‌ له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه‌. به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌زمه‌که‌ی سی‌یه‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه که‌تیایدا وڵاته‌ سه‌رمایه‌داره‌کان پشتیان کرده‌ یه‌کتر‌ و کۆبونه‌وه‌که‌ی له‌نده‌نی ئه‌وکات هه‌ره‌سی هێناو 'رۆزفلت'ی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا تیایدا چووه‌ ده‌ره‌وه‌و گووتی' ئه‌مه‌ کۆبوونه‌وه‌ی بانکچیه‌کانه‌" ئه‌زمه‌که‌ش به‌جه‌نگێکی جیهانی کۆتای پێهات، ئه‌مجاره‌یان ئه‌مه‌ ڕوی نه‌داو وڵاتانی‌G20 توانیان به‌یه‌کگرتووی بمێنه‌وه‌ و له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێکیش ڕێک بکه‌ون، که‌ئه‌مه‌ش زۆر گرنگ بوو‌. هۆکاری ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌شیان ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دوو هۆ؛ یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه‌ که‌ وه‌ک سی‌یه‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو فاشیه‌ت له‌سه‌ر حوکم نیه‌ له‌ ئه‌وروپادا، دووه‌میشیان ئه‌وه‌یه‌ که‌ چینی کرێکاران له‌ژێر ڕابه‌رایه‌تی حیزبه‌ کۆمۆنیستیه‌کاندا ڕیکخراو نین وه‌ک ئه‌وکات.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی وتاره‌که‌ تکایه‌ کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ بکه‌:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/pdf_kp/azmaibazari.pdf

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە