کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كوردستانپۆست ڕاستى فەرموو ، سەلماندى بارزانى درۆ دەكا .

Thursday, 09/06/2011, 12:00


((ئەو سنوورەى كوردستانپۆست دەمێًكە بۆى كێشاون ، ئەمڕۆ نەتەوە یەكگرتووەكان پشت ڕاستى كردەوە)).
بەرلە دوو ڕۆژ لەبەدرۆخستنەوەیان ، كوردستانپۆست بەرلەهەموو سایت و ڕاگەیاندنێك بەتایبەت كاك نەژادى حاجى برایم ئەوەى ڕاگەیاند كەوا دەبێ یان یوئێن درۆ بكات یان بارزانى ، ئەمرۆِ دەركەوت كەبەڵێ ئەوە پارتی و بارزانیە درۆ دەكات یوئێن درۆ ناكات ، ئەمە یەكەم جارنیە كوردستانپۆست بۆ هەموو لایەكى دەسەلمێنێ كەمینبیەرى ڕاستگۆیى و حەقبێژیە هەموو پێش بینى و هەواڵەكانى وەك خۆى ڕاستن ، چونكە كوردستانپۆست بەفیعلى لەبەرەى میللەتە لەخەمى ئەو خەڵكەدایە كەدژى ئەم دەسەڵاتە مافیایەن ، كوردستانپۆست دەمێكە هەموومانى هۆشیاركردۆتەوە پێیى ووتووین نەكەن بەڕاگەیاندنەكانى ئەم دەسەڵاتە بڕوا بكەن ئەمانە فێربوون بەس درۆ بوختان دابتاشن ئەمانە سوێندیان بەگۆڕى بارزانى خواردووە ڕاستى نەڵێن و تابۆیان دەكرێ میللەت چەواشە بكەن .
دەمێكەو بەردەوام وەك خوێنەرێك چاودێرى نووسین و هەواڵ و ڕاپۆرتەكانى كوردستانپۆست دەكەم ، تێبینیم كردوە ئەوەى كوردستانپۆست دەفەرمووێ و باسى دەكا دوایى هەمان بابەت و حەدەس و ڕووداو دەبینین من تائێستا دەیانیم پشت ڕاستكردۆتەوە ووتوومە دیسانەوە كوردستانپۆست سەلماندى مینبەرى ڕاستگۆیە ، سەكۆى ئازادى و داكۆكیە لەخەڵكى كوردستان ، ئەوەتا كاك نەژاد هەرزوو بەرلەنەتەوەیەكگرتووەكان فەرمووى دەبێ ئەمە ساغ بێتەوە ئەم هەواڵە و نابێ لەوە خۆش بین تادەرسێك بەم دەسەڵات و بنەماڵە بدرێت كەنابێ درۆ بەزارى خەڵكەوە بكەن ، ئەمڕۆ بەفیعلى دەركەوت و ئەو سنوورەى كەكوردستانپۆست دەمێًكە بۆى كێشاون كەنابێ چیتر درۆ بوختان و چەواشەكارى بكەن ئەمڕۆ نەتەوە یەكگرتووەكان پشت ڕاستى ئەوەى كوردستانپۆستى كردەوە كەئەم دەسەڵاتە بنەماڵەیە تەنها ئیشى درۆ و بوختان و چەواشەكاریە و دەبێ سنووریان بۆ دابنرێ .
______________
هەواڵە چەواشەكارەكە لەسایتى سەرۆكایەتى بەناو هەرێم ..

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە یاریدەدەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مافی مرۆڤـ دەكات



ئەمرۆ یەك شەممە 5/6/2011 بەرێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە سەڵاحەدین پێشوازیكرد لە بەرێز ئیڤان سیمۆنۆفیج یاریدەدەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مافی مرۆڤـ و شاندی یاوەری .

لە دیدارێكدا ، یاریدەدەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مافی مرۆڤـ پیرۆزبایی لە سەرۆك بارزانی كرد بۆ ئەو دەستكەوتانەی كە لە كوردستاندا هاتونەتەدی و هەروا بۆ ئەو ئارامی و سەقامگیرییەی كە لە كوردستاندا هەیە و هیوای خواست كە پێویستە بە هەموو توانایەك ئەو دەستكەوتانە بێنە پاراستن و بۆ ئایندەش هەنگاوی گەورەتر بنرێ‌ و سەبارەت بە مافی مرۆڤیش لە هەرێمی كوردستان ، یاریدەدەری سكرتێری گشتی رایگەیاند كە هەست بە پێشكەوتنێكی ئیجابی و ڕوون دەكرێ‌ سەبارەت بە بابەتی بایەخدان بە مافی مرۆڤـ و پێكهاتە جیاجیاكانی كوردستان و هەوڵی حكومەتی هەرێم لە پشتیوانیكردنی ئەو گۆڕانكارییە دیموكراتیانەی كە پشتگیری لە مافی مرۆڤـ دەكەن و ئەوەشی راگەیاند كە جیاوازییەكی زۆر لە نێوان مافی مرۆڤـ لە هەرێمی كوردستان و بەشەكانی دیكەی عیراقدا هەیە و لەم رووەوە سوپاسی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ ئەو پەیوەندییە باشەی لەگەڵ لیژنەی مافی مرۆڤـ و لیژنەی یاسایی پەرلەمان و وەزارەتە پەیوەندارەكان و تەئكیدیشی لەوەكردەوە كە لە نەتەوە یەكگرتووەكاندا زۆر خۆشحاڵین بە هەڵسوكەوتەكانی حكومەتی هەرێم بەرامبەر خۆپێشاندانەكانی ئەم دواییەی پارێزگای سلێمانی و راشیگەیاند كە هیچ وڵاتێك لە رووی مافی مرۆڤدا لە دنیادا كامیل نییە و دەربارەی رۆڵی میدیای ئازادیش رایگەیاند كە پێویستە ئەو میدیایانە لە ڕووی سیاسییەوە ئازاد بن و پابەندی پرنسیپی میدیایی بن نەك تۆمەت و تەشهیركردن بە خۆرایی و دووپاتی رێزی نەتەوە یەكگرتووكانیشی كردەوە سەبارەت بە پاراستن و بەرگریكردن لە مافی ئافرەت و لەم رووەوەش ئاماژەی بە رۆڵی بەرچاوی ئافرەت كرد كە لە هەرێمی كوردستاندا دەیگێرێ‌ و ستایشی هەڵسوكەوتی حكومەتی هەرێمیشی كرد سەبارەت بە رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی.

سەرۆك بارزانی تەئكیدی لە سەر ئاراستەی راستەقینە و روونی هەرێمی كوردستانی كردەوە بە هەموو دامەزراوەكانی خۆیەوە و لە رێی یاسا و رێنمایی دانان بە مەبەستی پاراستنی مافی تاك و كۆمەڵ و ئاماژەی بە فەرهەنگی كۆنی گەلی كوردستان كرد لە ڕووی پێكەوە ژیانی برایانە و رایگەیاند كە ئێمە وەكو گەلی كوردستان ئەمرۆ بەختەوەرین بەوەی كە وارسی ئەو فەرهەنگە كۆنەین و هیوادارین كە ناوچەكانی دیكەی عیراقیش سوود
لەو فەرهەنگەی گەلی كوردستان وەرگرن .

تاوتوێكردنی چۆنیەتی هەماهەنگی نێوان نووسینگەی هەولێری مافی مرۆڤـ و وەزارەتە پەیوەندارەكان و دانانی بەرنامەیەكی تایبەت بە كوردستان و هەروا رۆڵی نەتەوە یەكگرتووەكان پاش كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە عیراق تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەبوو و لەم رووەوە سەرۆك بارزانی تەئكیدی لە سەر رۆڵی ئیجابی نەتەوە یەكگرتووەكان كردەوە و رایگەیاند كە ئەو رێكخراوە نێوەدەوڵەتییە دەتوانێ‌ رۆڵێكی ئیجابی ببینێ‌ چونكە ئەو رۆڵەی لە لایەن هەموو وڵاتانەوە پەسندە.

پێشبینى و بۆچوونى كوردستانپۆست كەدواجار وەك خۆى هاتەدى ..
یا ده‌بێ UN درۆ بکات ، و یاخود مه‌سعود بارزانی..
ڕه‌خنه‌
2011-06-06

نه‌ژادی حاجی برایم:
له‌ رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ راپۆرته‌هه‌واڵێکی بڵاوکردۆته‌وه‌ و تێیدا به‌ مانشێت نووسیویه‌تی: لە نەتەوە یەکگرتووەکان زۆر خۆشحاڵین بە ھەڵسوکەوتەکانی حکومەتی ھەرێم بەرامبەر خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی پارێزگای سلێمانی و ، ده‌نووسێت:
مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەسەڵاحەدین پێشوازییکرد لە ئیڤان سیمۆنۆفیج یاریدەدەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤـ و وەفدێکی ھاوڕێی.ئەوەشی راگەیاند کە جیاوازییەکی زۆر لە نێوان مافی مرۆڤـ لە ھەرێم و بەشەکانی دیکەی عیراقدا ھەیەو لەم رووەوە سوپاسی حکومەتی ھەرێمی کرد بۆ ئەو پەیوەندییە باشەی لەگەڵ لیژنەی مافی مرۆڤـ و لیژنەی یاسایی پەرلەمان و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و تەئکیدیشی لەوەکردەوە کە لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا زۆر خۆشحاڵین بە ھەڵسوکەوتەکانی حکومەتی ھەرێم بەرامبەر خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییەی پارێزگای سلێمانی و راشیگەیاند کە ھیچ وڵاتێک لەڕووی مافی مرۆڤدا لە دنیادا کامل نییە، دەربارەی رۆڵی میدیای ئازادیش رایگەیاند کە پێویستە ئەو میدیایانە لە ڕووی سیاسییەوە ئازاد بن و پابەندی پرەنسیپی میدیایی بن، نەک تۆمەت و تەشھیرکردن بە خۆڕایی و دووپاتی رێزی نەتەوە یەکگرتووکانیشی کردەوە سەبارەت بە پاراستن و بەرگریکردن لە مافی ژنان و لەم رووەوە ئاماژەی بە ڕۆڵی بەرچاوی ژن کرد کە لەھەرێمی کوردستاندا دەیگێڕێ و ستایشی ھەڵسوکەوتی حکومەتی ھەرێمیشی کرد سەبارەت بە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی.
تا ئێره‌ درۆیه‌ شاخداره‌کان ته‌واوبوون..
لێره‌دا خوێنه‌ر که‌ له‌سه‌کۆیه‌کی وا نامۆ به‌راستییه‌کان شتێکی ئاوا ده‌خوێنێته‌وه‌ و به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ واقعی کوردستان ، پرسیارێکی ره‌وای له‌به‌رده‌م قوتده‌بێته‌وه‌ ، ئاخۆ جیگری سکرتێرئ گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان راستده‌کات ، یا درۆیان بۆ هه‌ڵبه‌ستیوه‌ ، مه‌سعود بارزانی داروده‌سته‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ درۆکانی خۆیانه‌ و به‌ ئه‌وی ده‌فرۆشنه‌وه‌؟!.
له‌سه‌ر ئۆپزسیۆن و هه‌موو تاکێکی به‌ ویژدانه‌ که‌ ئه‌و پرسیاره‌ له‌ ئیڤان سیمۆنۆڤینج بکه‌ین ، ئایا ئاخافتنی ئاوای کردووه‌ یا نا؟ چونکه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و لێدوانه‌ی دابێت کاره‌ساته‌ و، دووشیمانه‌ زیاتر هه‌ڵناگرێت: که‌ یه‌که‌میان ئه‌و که‌سه(که‌ به‌رپرسی مافی مرۆڤه‌ له‌ جیهان)‌ گه‌وجه‌ و ئاگای له‌ رووداوه‌کان و مافی بنپێکراوی مرۆڤی کوردی نییه‌؟ و یا مه‌سعود بارزانی و هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا به‌ دیاری زۆر کڕیویانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌یه‌کی پێچه‌وانه‌ی راستییه‌کانیان بۆ بکات؟!.
له‌م دوو شیمانه‌ زیاتر هیچی دیکه‌ نییه ‌ . مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی، له‌ به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌رانی بێ دیفاع و سڤیلی کوردستان:
1- کرده‌ی ئه‌شکه‌نجه‌دان و گرتن و زیندانیکردن و کوشتن و بریندارکردن له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاسایان به‌قه‌د دیکتاتۆره‌کانی ناوچه‌که‌ له‌ دژی خۆپیشانده‌ران ئه‌و کارانه‌یان کرد، له‌ ئاینده‌داشدا ده‌یکه‌ن.
2-ته‌شهیر و ناوزراندن له‌ دژی چاڵاکوانه‌ مه‌ده‌نییه‌کان له‌و په‌ڕی بوو ، که‌ هه‌مانشت دیکتاتۆره‌کانیش به‌کاریان برد و ده‌به‌ن.
3- سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ خۆی و کوڕه‌که‌ی سه‌رپه‌رشتی گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تی رونه‌دانی خۆپیشاندانیان له‌ هه‌ولێر ده‌کرد به‌ زیندانیکردن و ئه‌شکه‌نجه‌دان و رێز نه‌گرتن له‌ حه‌ره‌می زانکۆ ، ته‌نانه‌ت له‌ مامۆستای زانکۆ و ئه‌ندام په‌رله‌مانیش درا و مامۆستایانی ئاینی هه‌ڕه‌شه‌ی جددیان لێده‌کرا.
4-جوڵاندانی هێز و نمایشکردنی تانک و ئالیاتی سه‌ربازی بۆ سه‌ر سلێمانی و ناوچه‌کانی دیکه‌ و له‌دوایین ئه‌ڵقه‌ی سه‌رکوتکردنیش به‌کاربردنی هێزی مێلیشیاتی ناوخۆ و عاره‌ب بۆ گرتن و ئه‌نفالکردنی خۆپیشانده‌ران له‌ خوێندکارانی زانکۆ و هاوڵاتیان.
5- سه‌باره‌ت به‌ میدیا ئازادیش و که‌سانی ئازاد له‌ رۆژنامه‌نووسان ئه‌وا راپۆرته‌کانی په‌یامنێرانی بێ سنووری جیهانی به‌سه‌ بۆ ناساندنی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ .
6- له‌ هه‌مووشی گرنگتر ئه‌و راپۆرته‌ی هیومان رایتس وۆتچ بوو کو پێناسه‌ی راسته‌قینه‌ی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی کردوو به‌ کورتی شوبهاندنی به‌ ده‌سه‌لاتی به‌عس ، که‌ ئه‌مه‌ش دواین پێناسه‌ و راستترین پیناسه‌یه‌ و ده‌ربرێ راستییه‌کانه‌.
باشه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ به‌عسی ئاسایه‌ هاوشێوه‌ی قه‌زافی و بنعه‌لی و به‌شارئه‌سه‌د بێت و، بانکیمۆنی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان رۆژانه‌ نیگه‌رانی قورسی خۆی بۆ خه‌ڵکی له‌ده‌ست ئه‌و رژێمه‌ تۆلیتارانه‌ ده‌رده‌بڕێت ، ئێستا چۆن جێگره‌که‌ی خۆشحاڵی بۆ ئه‌و هه‌موو پێشێلکاریان که‌ هاوشێوه‌ی پێشێلکارییه‌کانی لیبیا و سوریا ، ده‌رده‌بڕێت؟!..
ده‌بێ سیمۆنۆفیج یاریدەدەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤـ ، روونکردنه‌وه‌یه‌ک بداته‌ رای گشتی کوردستان ، بزانین لێدوانی له‌وجۆره‌ی دایه‌؟ چونکه‌ به‌قه‌د تاواناکانی ده‌سه‌ڵات ،بگره‌ زیاتر ئه‌ویش تاوانباره‌ نابێ لییبێده‌نگ بین.. خۆ ئه‌گه‌ر درۆیه‌کی به‌ زاری کراوه‌ ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ لێبوردن له‌ خۆی و خه‌ڵکی کوردستان بخوازن به‌تایبه‌تی مه‌سعود بارزانی که‌ هه‌میشه‌ درۆ بۆ خه‌ڵکی ده‌کات و شه‌رم ناکات ، ئه‌مجاره‌ درۆکردن به‌ زاری که‌سێتییه‌کی ئاوا نابێت به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕێت ، ده‌بێ ئۆپزسیپۆن و هه‌روه‌ها خۆشمان وه‌ک ستافی کوردستانپۆست په‌یوه‌ندی به‌و که‌سه‌وه‌ بکه‌ین بزانین لێداونی ئاوا نامه‌عقولی داوه‌؟! , لیدوانی ئاوا ، ده‌سه‌لاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ زیاتر ده‌ستئاوه‌ڵا ده‌کات بۆ سه‌رکوتکردن و خوێنڕشتنی هاوڵاتیان.
ده‌بێ بووترێت دوای گه‌ران به‌دوای ئه‌و لێدوانه‌ له‌ پێگه‌کانی UN و UNAMI هیچ لێدوانێکی له‌و باره‌مان به‌رچاو نه‌که‌وت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌ نایه‌ت که‌ له‌و هه‌واڵه‌ خۆشبین به‌ڵکو ده‌بێ بیگه‌یه‌نینه‌ سه‌ر ساخه‌ ، تا ده‌رسێک به‌ ده‌سه‌لات بدرێت به‌تایبه‌تی مه‌سعود بارزانی درۆ به‌ زاری خه‌ڵکییه‌وه‌ نه‌که‌ن ، ره‌نگه‌ تائێستا درۆگه‌لێکیان بۆ خه‌ڵکی کوردستان کردنبێت ، ئیدی لێره‌وه‌ با سنوورێکیان بۆ دابنیین و زیاتر ریسوایان بکه‌ین.


بەدرۆخستنەوەى هەواڵەكە ...
به‌رپرسێكی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌واڵێكی‌ میدیای‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌‌و سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم به‌درۆده‌خاته‌وه‌
هه وال, هه‌واڵی‌ گرنگ, هاوالی سه ره کی(وێنه کانی نا وه راست) | 2011/06/08 18:29
________________________________________

سه‌ردانه‌كه‌ی‌ سیمونوفیچ بۆلای‌ مه‌سعود بارزانی‌
هاوڵاتی‌
به‌رپرسێكی‌ گه‌وره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌واڵێكی‌ میدیای‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌‌و سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ به‌درۆخسته‌وه‌ كه‌ سه‌باره‌ت به‌سه‌ردانێكی‌ بۆ لای‌ مه‌سعود بارزانی‌ بڵاوكرابوویه‌وه‌.
له‌چه‌ند رۆژی‌ رابردوودا، ئیڤان سیمونوفیچ یاریده‌ده‌ری‌ سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مافی مرۆڤ له‌میانه‌ی‌ سه‌ردانێكیدا بۆ عێراق كه‌ 10 رۆژی‌ خایاند، سه‌ردانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ كرد‌و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كۆبوویه‌وه‌.
دواتر ماڵپه‌ڕی‌ فه‌رمی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و میدیای‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان خۆشحاڵی‌ خۆی‌ ده‌ربڕیوه‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی‌ كه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌رانبه‌ر خۆپیشانده‌ران كردوویانه‌.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كیدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست سایتی‌ هاوڵاتی‌ كه‌وتووه‌، ئیڤان سیمونوفیچ ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ میدیاكانی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌‌و ماڵپه‌ڕی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم به‌درۆده‌خاته‌وه‌.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ ئیڤان سیمونوفیچ نیگه‌رانی‌ خۆی‌ به‌رانبه‌ر پێشێلكارییه‌كان به‌رانبه‌ر خۆپیشانده‌ران‌و زیندانیان پیشانداوه‌‌و ئیدانه‌ی‌ كردووه‌‌و نیگه‌رانی‌ خۆشی‌ به‌رانبه‌ر بارودۆخی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین به‌سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت‌و سه‌رۆكی‌ هه‌رێم‌و سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان گه‌یاندووه‌.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی‌ ماڵپه‌ڕی‌ فه‌رمی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم كه‌ رۆی‌ 5 حوزه‌یران بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ سیمونوفیچ له‌دیداره‌كه‌دا تەئكیدیشی لەوەكردەوە كە لە نەتەوە یەكگرتووەكاندا زۆر خۆشحاڵین بە هەڵسوكەوتەكانی حكومەتی هەرێم بەرامبەر خۆپێشاندانەكانی ئەم دواییەی پارێزگای سلێمانی و راشیگەیاند كە هیچ وڵاتێك لە رووی مافی مرۆڤدا لە دنیادا كامیل نییە و دەربارەی رۆڵی میدیای ئازادیش رایگەیاند كە پێویستە ئەو میدیایانە لە ڕووی سیاسییەوە ئازاد بن و پابەندی پرنسیپی میدیایی بن نەك تۆمەت و تەشهیركردن بە خۆرایی و دووپاتی رێزی نەتەوە یەكگرتووكانیشی كردەوە سەبارەت بە پاراستن و بەرگریكردن لە مافی ئافرەت و لەم رووەوەش ئاماژەی بە رۆڵی بەرچاوی ئافرەت كرد كە لە هەرێمی كوردستاندا دەیگێرێ‌ و ستایشی هەڵسوكەوتی حكومەتی هەرێمیشی كرد سەبارەت بە رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی.

____________


لَالپلاپاو، 7 حزيران/يونيو 2011


مسۆول في الأمم المتحده‌ يحپ على إجراوات أقوى لحمايه‌ المدنيين العراقيين


بغداد/ جنيف/ نيويورك: قام مساعد الأمين العام للأمم المتحده‌ لشۆون حقوق الإنسان، إيفان سيمونوفتش، اليوم وفي نهايه‌ زيارته إلى العراق التي استغرقت 10 أيام، بحپ حكومه‌ العراق على عمل المزيد من أجل حمايه‌ المدنيين من العنف.


وقال "إنه من المهم أن تقوم الحكومه‌ بكل ما في وسعها لچمان حمايه‌ المدنيين من العنف المستمر، ووچع أي شخس يشتبه في ارتكابه أعمال عنف تحت مساوله‌ القانون."


كما أدان سيمونوفتش حالات الاختفاو القسري والاعتقال التعسفي والتعژيب المزعوم العديده‌ التي تم الإبلاغ عنها في كافه‌ أرجاو العراق.


وقال "أحپ الحكومه‌ أن تكمل المسادقه‌ على اتفاقيه‌ مناهچه‌ التعژيب في أقرب وقت ممكن وژلك لتكون إشاره‌ جديه‌ على نيتها لمعالجه‌ هژه المشكله‌." وأچاف "فاحترام حقوق الإنسان، بما في ژلك أپناو مكافحه‌ الإرهاب، هو فعل أخلاقي وعملي في ێن. فإن أدت المعركه‌ چد الإرهاب إلى جعل الإرهابيين شهداو فإنها بهژا تكون قد أدت إلى نتيجه‌ عكسياً"


وكرر أن التعژيب محڤور حڤراً تاماً بموجب القانون الدولي وليس بالإمكان التسامح معه تحت أي ڤرف من الڤروف.

ورحب سيمونوفتش خلال محادپاته مع نائب رئيس مجلس الوزراو، الدكتور روش شاويس، ومع وزارتي الدفاع والعدل ومع السحافيين وممپلي المجتمع المدني في بغداد، بنيه‌ الحكومه‌ وچع خگه‌ وگنيه‌ لتنفيژ توسيات ێليات الأمم المتحده‌ في مجال حقوق الإنسان. غير أنه أعرب عن قلقه فيما يتعلق بحمايه‌ المدنيين وتدهور أوچاع حقوق الإنسان للمرأه‌ والأقليات الدينيه‌ والعرقيه‌ إچافه‌ إلى الهجمات چد حريه‌ التعبير وحريه‌ الرأي.

وفيما يتعلق بالمڤاهرات التي تحدپ في العديد من أرجاو العراق، نوه سيمونوفتش أن العديد من مگالب المتڤاهرين تركز على دعوات شرعيه‌ لتحسين إمكانيه‌ الحسول على الخدمات الرئيسيه‌ وفرس العمل وڤروف معيشيه‌ أفچل.


وقال "لا يوجد حكومه‌ تحب أن تتعرچ لانتقاد وسائل الإعلام أو المتڤاهرين في الشوارع ولكن گالما أن المڤاهرات سلميه‌ والحكومه‌ ديمقراگيه‌، ينبغي لهژا أن يۆدي إلى الحوار وليس إلى المواجهه‌."

وخلال اجتماعاته في أربيل مع الرئيس مسعود البرزاني، ورئيس الوزراو الدكتور برهم سالح ورئيس برلمان إقليم كردستان السيد كمال كركوكي، أعرب سيمونوفتش عن قلقه أزاو حمايه‌ النساو وحريه‌ التعبير عن الرأي. واقترح على الحكومه‌ تأسيس هيئه‌ وگنيه‌ مستقله‌ لمراقبه‌ احترام حقوق الإنسان لكافه‌ المعتقلين.


وقال "لقد تشجعت عندما رأيت أن رئيس الوزراو، وهو أحد چحايا التعژيب- يدعم وبقوه‌ مقترحنا لتأسيس هيئه‌ من هژا النوع. كما أن كلا من مكتب المفوچ السامي لشۆون حقوق الإنسان وبعپه‌ الأمم المتحده‌ لمساعده‌ العراق يقفان على أهبه‌ الاستعداد لتوفير المساعده‌ الفنيه‌ لتأسيس هژه الهيئه‌ تماشياً مع المعايير الدوليه‌ لحقوق الإنسان."

وزار سيمونوفتش سجن دهوك في إقليم كردستان بما فيه جناح ێسايش كشتي حيپ يتم احتجاز المتهمين بالأعمال الإرهابيه‌.

وقال "بدت لي ڤروف الاحتجاز التي رأيتها في هژا السجن مقبوله‌، غير أنه يتم احتجاز الأشخاس لفترات أكبر مما يسمح به القانون خلال مراحل التحقيق الأوليه‌ - وهژا أمر غير مقبول. ينبغي تگبيق سياده‌ القانون بسرامه‌ وإلا فإنها ستسبح دون معنى."

وبسبب العاسفه‌ الترابيه‌، لم يتمكن سيمونوفتش من القيام بزياره‌ مزمعه‌ إلى معسكر العراق الجديد، المعروف أيچاً بإسم معسكر أشرف، حيپ قُتل 34 شخساً خلال عمليه‌ أمنيه‌ في 8 نيسان/إبريل.

وقال "ينبغي للتحقيقات في الأحداپ المأساويه‌ التي وقعت هناك في نيسان/إبريل أن تكون شامله‌ وحياديه‌." وأچاف " ينبغي احترام القوانين العراقيه‌ في معسكر أشرف لكن ينبغي أيچاً احترام الحقوق الإنسانيه‌ لسكان المعسكر ويجب إيجاد حل گويل الأمد يقر برغبات الحكومه‌ ولكن أيچاً يحترم الموافقه‌ الفرديه‌ لكل واحد من السكان فيما يتعلق بإعاده‌ نقلهم أو إعاده‌ توگينهم."


للاستفسارات الإعلاميه‌ الرجاو الاتسال بالسيد فرد كيرونغي في نيويورك ([email protected]؛
+1-917-367-3431) أو بالسيده‌ رافينا شامداساني في جنيف ([email protected]؛
+ 41 22 917 9310)


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە