سبه‌ی كه چونه‌وه به‌غدا
Sunday, 24/08/2014, 12:00
1525 بینراوە
سبه‌ی كه چونه‌وه به‌غدا
نه‌ك هه‌ر له بیر ده‌كه‌ن ده‌وڵه‌ت
نه‌ك هه‌ر بیر ده‌كه‌ن ڕابردو
نه‌ك هه‌ر بۆ وه‌زیر و گزیر
بۆ هه‌ندێ ده‌ستكه‌وتی چوكیش
هه‌موو ده‌كه‌ونه‌وه سه‌ودا
سبه‌ی كه چونه‌وه به‌غدا
هێنده ده‌بنه‌وه به دڵسۆز
هێنده ده‌بنه‌وه عێڕاقی
له جیات ئێوه
من عاره‌قی شه‌رم ده‌ڕێژم
بۆ ئه‌و هه‌موو جوامێرانه‌ی
بۆ ئه‌و هه‌موو ئازیزانه‌ی
دوێنێ و ئه‌مڕۆ به كوشتتاندا
ئومێد مام ڕه‌سوڵ
٣٠\٦\٢٠١٤