کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رێزێك بۆ رۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان سەرەتایەك بۆ یەكخستنەوەى وتارەكانى نوسەرو رۆشنبیرەكان

Saturday, 08/05/2010, 12:00


هەرچەندە زمان بوارى لێكدانەوەو تێگەیشتنە ،بەڵام كارە قێزەوەندەكان تەنیا دەربرینە لە خودى درەختى جەهالەتى دایكەوە كە هەردەم بەرهەمى تاڵ وبەكەم زانینى رۆحى لێ دەپشكوێ،ئەم مۆدیلە نوێیەى تیرۆرى رۆژنامەنوسان ،ئەوەندەى پەیوەندى بە لە ناوبردنى رۆحێكى شیرنەوە هەیە ئەوەندەش پەیوەندى بە بونەوەرێكى نوێوە هەیە كە هەموو پێوەركانى ئایینى و مرۆڤایەتى بەزاندوە وەك ناسنامەو راڤەیەكى نوێى كەم وكوڕى ئەم واقیعەى كوردستان ،خۆى لە نێو رۆژنامەنوسەكانەوە نواندوە وناوەناوە هاوكارو هاو پیشەیەكمان لێ وون دەكات ،ئەوەى ئەهلى تیرۆرو كوشتنى هاو پیشەكانمان لە عەقلى نوێوو كۆندا كۆبكاتەوە سرینەوەى ئەم حیكمەتانە وپرۆژە نوێیانەیە كە پەیوەندیان بە عەقڵ ورۆشنگەرىو رێزى موقەدسات بەرەنگاربونەوەى گەندەڵى وپێشكەوتن و مرۆڤبونەوە هەیە .
بێگومان سەردەمەكانى گەشانەوەى فیكرو معەریفەت ئەم سەردەمانەن كە مرۆڤ بەهایەكى ماددى معنەوى بێ سنورى هەبووە بەجۆرێك هیچ شتێك بەهاى بەرامبەرى پڕ ناكاتەوە خواى گەورە دەفەرموێت((  مَن قَتَلَ نَفْساً بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِي الأَرْچِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعاً ۆمَنْ أَحْێاهَا فَكَأَنَّمَا أَحْێا النَّاسَ جَمِيعاً) كە چەندە رۆح پلەو پایەى بەرزە "كوشتنى بەناهەقى نەفسێك وەك كوشتنى هەموو خەڵك وایە"،كەواتە جێى سەرسورمان نیە كاتێ كە رۆشنبیرەكان ئەوانەى زۆر لە یەكترى دورن لە رووى زمانى فیكرو ورۆشنبیرى لەم رووەوە یەك بگرنەوە كە لەیەك سەربازگەداین بۆ بەرگریكرن لەو بەهاو چەمك وپرۆژانەى كە لەگەڵ تەقینەوەى مەعریفى زیاتر بەهاى بەیەكەوە ژیان ویەكتر قەبوڵكردن بەسەرمانا ئەپرژێنێت كە دەكرێت تێگەیشتنێكى شیاوو سەركەوتوو بەدەست بهێنین لە بەرەنگار بونەوە قوبوڵنەكردنى را جیا كانمان،لە كۆتایى لە خواى یەزدان داواكارین سەبورى بەكەس وكارى كاكە سەردەشت ببەخشێت و پلەى لە هەردوو دونیادا پایەدار بكات.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە