کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


هەژارى

Sunday, 05/06/2011, 12:00


نەبوونى و هەژارى ،
بەجل و بەرگا
بە روخسارى هەڵبزوركاوى
كە دەڕوانیتە چاووى
چاوى لە سەر خوانە
ڕەنگى زەرد هەڵگەڕاو
چاووەكانى قسەت بۆ دەكا
لێوەكانى پڕمە پڕمێانە
شەرم لاى میوانە
كراسێكى درێژو
قوبچەكانى خوار بەستراوە
پانتۆلێك بە سەر پێڵاوەكەیدا
شۆڕ بۆوتەوە خوارێ
پێڵاو چى پێڵاو
بەم هاوینە
زستانى پێوە دیارە
هەر كە دەڕوانیتە ئەو روخسارە
بێ یەك و دوو دەزانى كە هەژارە
ئیتر چوون بتوانم
پارو بە گەرومدا
بچێتە خوارى
ِرەبى بە دەردو زەهرى مار بێت
گەر بێ تۆو خۆراكم بێ
فەرموو ، فەرموو
من و تۆو پێكەوە
ڕۆژى بو منیش هەر وەك تۆو
بەڵام جێاوازتر
لە روخسارى تۆو
زۆر لە مێژەوە
ڕۆژێك بو لە سەردەمى
ڕژێمى بەعس بو
ژیان هەرگیز وەك ئێستان نەبو
ئەو كات ئێمە تێرو پۆشتە بووین
بەڵام برسى و تامەزرۆو بووین
تامەزرۆوى ئازادى و سەربەستى بووین
دەتۆوش هێدى هێدى
سەربەرزكەرەوە
برَوانە بە دەورى خۆتا
گەر لە دەستت چووە قوتابخانە
با نە بێتە ماڵت چایخانە
چایخانە

كاتـ 12:07 نیوەڕۆو چایخانەى نەقیب ـ سلێمانى . 24/5/2011




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە