کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌مڕۆ له‌ پیرمام جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ کورسییه‌که‌ی که‌وته‌ خواره‌وه‌!

Thursday, 02/04/2009, 12:00


ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌که‌ باری ته‌ندروستی جه‌لال تاڵه‌بانی به‌ره‌وه‌ خراپی ده‌چێت، جگه‌ له‌ پیریی و قه‌ڵه‌وییه‌که‌ی، دوو هۆکاری دیکه‌ش هه‌ن، ‌ وایان کردووه‌ که‌ تاڵه‌بانی زۆرتر له‌و ماوه‌یه‌ی که‌ بۆی دنراوه‌، بتوانێت بژی و ماڵئاوایی نه‌کات! به‌پێی بۆچوونی چه‌ند پزیشکێکی کورد له‌ ئه‌وروپا که‌ کاتی خۆی کوردستانپۆست، سه‌باره‌ت به‌و نه‌شته‌رگه‌ریانه‌ی ساڵی پار بۆی کرا، وا لێکیان دایه‌وه‌، ئه‌گه‌ر تاڵه‌بای گوی له‌ راوێژ و قسه‌ی دکتۆره‌کانی بگرێ و له‌ ژێر فه‌رمایشتی ئه‌وانیشدا بمێنێته‌وه‌ و پارێزگاری ته‌ندروستی خۆی بکات، ته‌نها ده‌توانێت دوو ساڵ میوان بێت و دوای ئه‌وه‌ ماڵئاوایی ده‌کات،  لێ وه‌ک وتمان ته‌نها دوو هۆکار هه‌ن، ڕه‌نگه‌ ئه‌و دوو ساڵه‌ش کورتتر بکاته‌وه‌، ئه‌ویش پاریز نه‌کردن و خواردنی زۆره‌، که‌ تاڵه‌بانی هیچ گوێی پێ نادات، بۆ نموونه‌  ئه‌گه‌ر که‌باب بخوات، که‌ زۆر حه‌زی لێیه‌تیی، به‌و پیرییشه‌وه‌ به‌ سێ نه‌فه‌ر که‌باب تێر ناخوات، ئه‌وه‌نده‌ خه‌ریکی سیاسه‌ته‌، ئه‌وه‌نده‌ش حه‌زی له‌ خواردن و نه‌وسنییه‌، کاتێکی زۆری بۆ خواردن و پڕکردنی سکی ترخان کردووه‌. هۆکارێکی تریش هه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌، که‌ ده‌بوو به‌ هۆی ئه‌و نه‌خۆشییانه‌وه‌، که‌ ده‌بوو ده‌ستی له‌ کار بکێشایه‌ته‌وه‌ و ژیانێکی هێمن و ئاسایشی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردایه‌، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ پاش نه‌شته‌رگه‌رییه‌که‌ی زیاتر گوڕی داوه‌ته‌ خۆی و زۆرتر هه‌ڵده‌سووڕێت، گه‌شتیی وڵاتان و ئه‌م سه‌رو ئه‌و سه‌رکردنی زۆره‌، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجڕاکێشانه‌ ئه‌وه‌یه‌، که‌ ئیستا ناتوانێت دوو هه‌نگاو به‌بێ گۆچان بڕوات، یان ماوه‌ی چاره‌کێک به‌ پیوه‌ بووه‌ستێت، له‌ ڕۆیشتندا به‌م لاو به‌ولادا ده‌که‌وێت، ده‌بێت یه‌کێک ئاگای لێبێت، ده‌نا به‌ڵانسی تێک ده‌چێت و ده‌که‌وێت.
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند، که‌ ئه‌مڕۆ 20090401 له‌ کاتی چوونی جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ پیرمام و کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌کته‌بی سیاسیی پارتییدا، له‌ پڕ له‌ سه‌ر کورسییه‌که‌ی، که‌ له‌ سه‌ری دانیشتبوو، که‌وته‌ خواره‌وه‌ و هاواری کرد و په‌راسووی ئازاری پێگه‌یشتووه‌، هه‌ر زوو ئه‌و شوێنه‌ له‌  چاوای کامیرا دوور خرایه‌وه‌ و نه‌یان هێشت که‌س ئه‌م ڕووداوه‌ بزانێت و بیگوێزێته‌وه‌ بۆ راگه‌یاندنه‌کان.
سه‌رچاوه‌که‌ که‌ که‌سایه‌تییه‌کی ناو پارتی بوو، به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یانده‌وه‌، که‌ باری ته‌ندرووستی تاڵه‌بانی له‌ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌بدوڵڵا گوول به‌ره‌وه‌ خراپبوون چووه‌، ته‌نانه‌ت ته‌نگه‌نه‌فه‌س بووه‌ و جارێکیش له‌ هۆش خۆی چووه‌،  وه‌ک ده‌زانن، ماوه‌یه‌کی زۆره‌‌ بۆ خۆی ناتوانێت جلوبه‌رگ له‌ به‌ر بکات و دایبکه‌نێت، هه‌تا کاروبار و پێویستیی ئاوده‌ست و حه‌مامیش ده‌بێت ده‌ست و پیوه‌نده‌کانی یارمه‌تیی بده‌ن‌.
ئه‌مشه‌و کوردستانپۆست له‌و باره‌یه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ دکتۆرێکی کورده‌وه‌ کرد، ئه‌ویش رایگه‌یاند و وتی: به‌و پێیه‌ بێت وه‌ک باس ده‌که‌ن ته‌ندروستی وا تێکچووه‌، که‌وابوو چاوه‌ڕیی ئه‌وه‌ بکه‌ن، که‌ هاکا له‌ ئان و کاتدا هه‌واڵی مردن وماڵئاوایی تاله‌بانی ببیستین، ڕه‌نگه‌ له‌وه‌ نه‌چێت تا کۆتایی ئه‌مساڵ بمێنێته‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە