جەنابى سەرۆك حەیا قەترەیەك بوو لە 31ى ئابدا تكا
Monday, 14/02/2011, 12:00
مەسعودى خائین لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانى كوردستان بێجگە لە گۆڕان لە سلاح الدینى داگیر كراو كۆبونەوەى كرد ,هەرچەندە كۆبونەوەكە سەرجەمى بۆ ئەوە بوو بەرەیەك دروست بكات دژى گۆڕان , بەڵام تیاى سەركەوتوو نەبوو , لەوێدا مەسعود ئەو سەركردە خائینەى كەلە پێناوى كورسیەكەیدا گەورەترین خیانەتى كردوە لە مێژووى ئەم میللەتەدا كەچى ئەڵێ ((ماوەی سەرۆكایەتییەكەی دوو ساڵی ماوەو بەهۆی گەندەڵییەوە خۆی لەكەدار ناكات)) جارێ كەس نازانێ ئەكەویتە مانگێكى تر یان نا , ئەوەى مایەى تێڕامانە ئەوەیە مەسعود ئەڵێ خەباتى پێشمەرگایەتى خۆم لەكەدار ناكەم ,جا خەڵكینە ئێوە سەیر بكەن بزانن لەم مەسعودە بێ ئابڕوو تر هەیە لە دنیادا , ئاخر ئەى خائین تۆ لەوەتى هەیت خائین و جاش و خۆفرۆش بویت , تۆ كەى پێشمەرگە بویت , ئاخر ئێوە بە ئاشبەتاڵ , بە جاشیەتى بۆشاى ئێران , بە جاشیەتى بۆ توركیا , بە هێنانى دەبابەى بەعس لەكەدار نەبوون تازە بە تەمایت لەكەدا ر بیت , مەترسەتەڕ نابیت , چونكە كەسێًك لەكەدار ئەبێت كە قەترەیەك حەیاو حورمەتى هەبێت , تۆ ئەمانەت نیە , تۆ ئەو كاتە لەكەدار نەبویت و حەیات تكایە ژێر پۆستاڵى ئەو حرس جمهوریانەى كە هێنتانە سەر هەولێر ,تۆ بە 31ى ئاب لەكەدار نەبویت مەترسە تازە لەكەدار نابیت ,هەموو شتێك لە بوون ئەچێ , تۆ و بنەماڵەكەت نیتانە , ئیتر لە چى سڵ ئەكەیتەوە ,تۆ شەرم ناكەیت باسى پەرلەمان دەكەیت , چۆن لە ڕووت دێت ,تۆ یەكەم كەس نەبویت ئەم پەرلەمانەت ئەتك كرد , تۆ یەكەم سەركردە و سەرۆك بویت بە ئاڵاى ڕووزەردى حیزبەكەت و بەو جامانەى سوورەى ڕەمزى خیانەتەوەكە دەشنێ لە سنگ و مەمكى ئاڵاندبوو ڕەقسى پێوە دەكرد پێش دەبابەكانى سەدام كەوتیت ,تۆ بویت ڕێگات دا دەبابەكان بێنە ناو حەرەمى پەرلەمانەوە , تۆ یەكەم كەس بویت ئەو حەرەمە پیرۆزەى گەلت پیس كردو ئەتك كرد , ئێستا چۆن لە ڕووت دێت باسى پەرلەمان و هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان بكەیت , ئەوە ئێستا هەر ئێوە نین ڕۆژانە پەرلەمان ئەتك ئەكەنەوە , ئەو پەرلەمانەى كە خەڵك هەڵیبژارد , بەڵام دواى لێمان زەوت كرا , ئاخر خەڵك پەرلەمانێكى دەویست پەرلەمانى گەل بێت نەك لقى مەكتەب سیاشسیەكان بێت , هەر ئەو پەرلەمانە نیە بڕیار ئەدات نابێت خەڵك خۆپیشاندان بكات ,هەر ئەو پەرلەمانە نیە شەرعیەت ئەدات بە دزى و گەندەڵیەكانى ئێوە ,ئیتر ئەو پەرلەمانە بۆ نەڕوخێت ,دنیا چۆن پێچەوانە بۆتەوە ئەوەى یەكەم جار پەرلەمانى ئەتك كرد , كەچى ئێستا ئەو بۆتە دەم ڕاستى پەرلەمان و بەرگرى لێ دەكات , ئاخر خەڵك پەرلەمانێكى بۆ چیە نەزانێ چى لەم ووڵاتەدا ئەگوزەرێ , ئەو پەرلەمانە تەنها پەرلەمانى پاراستنى بەرژەوەندیەكانى تۆ و تاڵەبانیە ,دزى ئەكرێ , گەندەڵى ئەكرێ , خیانەت ئەكرێ , داوێن پیسى و بەد ڕەوشتى ئەكرێ , ماڵو موڵكى خەڵك و حكومەت داگیر ئەكرێ , گوندەكان تۆپ باران ئەكرێ , ئەم ووڵاتە وەكو گۆڕەپانى یارى لێ هاتوە پڕ بوە لەمخابەراتەكانى دنیا , كەچى پەرلەمان خوا نەكات نقەى لێوە بێت ,كەچى كە زانیان شتێك لە بەرژەوەندى ئێوەى بنەماڵە خائینەكاندا نیە ئیتر پەرلەمان وەكو سەعات كار دەكات و هەزارو یەك شیعرو شانامە ئەهۆنێتەوە ,من سەیرم لەو حیزبانە دێت كە 31ى ئابیان بیرە و ئێستاش دانیشتون گوێ لە درۆكانى تۆ ئەگرن بۆبەرگرى لە پەرلەمان , بە داخەوە ئێمەبەس میللەت نین ئەگەر میللەت بوینایە نەدەبوایە ,ئەو خائینەى بە دەبابەكانى جارێكى تر كوردستانى ناشیرین كردوە بكرێتە سەرۆكى هەرێم , تۆ هەموو جارێك كە دەڵێیت من لە70 % دەنگم هێناوە ئەوە هەموو جارێك بەو میللەتە ڕادەبویرى , بەم قسەیەى مەسعود بیت تەنها دوو ساڵى ماوە , ئەوا نیازى نیە تا ئەم دوو ساڵە هیچ بكات , تا جارێكى تر خۆى هەڵدەبژیرێتەوە ڕقى خەڵك , گەیشتۆتە ئاستێك كەس و خۆشتان بڕواناكەن بگەنە دوو ساڵى تر ,ئەگەر بە ڕاست تۆ سەرۆك بویتایە نەت دەهێشت گەندەڵى بگاتە ئەم ئاستە , كەس نەبوتە ڕێگر لە بەردەمتاندا بۆ ئیجرائات ناكەن , یان ئێوە خۆتان دزى یەكەمن , گەندەڵى یەكەمن ئیتر لەگەڵ كێً ئیجرائات بكەن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست