کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


عه‌باس بایزی کۆنه‌ جاش ده‌ڵێ به‌ کوێرایی چاوی هه‌مووتان ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ سه‌نگه‌سه‌ر

Friday, 18/12/2009, 12:00


عه‌باس بایزی بکوژی سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی و ده‌یان هاوڵاتی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر، ته‌نانه‌ت هاوڵاتیانی کوردستانی رۆژهه‌ڵات و تێکۆشه‌رانی دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌ش..دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خودی مه‌سعود بارزانییه‌وه‌ پشتیوانی لێکرا هه‌موو ئه‌و داوا یاسایی و سکاڵایانه‌ی که‌سوکاری قوربانیانی ده‌ستی ئه‌م جاشه‌ تاوانباره‌ی فه‌رامۆش کرد، یاسای خسته‌ ژێر پێڵاوه‌کانییه‌وه‌.
عه‌باس بایز فه‌رمانی گرتنی له‌ ساڵی 2003 له‌لایه‌ن به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی‌ بۆ ده‌رچوو، له‌دادگای باڵای تاوانه‌کانی عیراقیش دووجار فرمانی گرتنی هه‌یه‌.
یه‌که‌م به‌ تۆمه‌تی شه‌هیدکردنی سه‌دان که‌س له‌وانه‌ 10 پێشمه‌رگه‌ی سۆشیالست به‌جارێک و به‌شداری راسته‌وخۆی و برایم ئاغای ئامۆزای له‌ ئه‌نفالدا، ده‌شتی کۆیه ‌و دۆڵی جافایه‌تی شاهیدی به‌شداری فه‌و‌جه‌کانی برایم ئاغاو عه‌باس بایزن.
عه‌باس بایز یه‌کێکه‌ له‌گه‌وره‌ترین تاوانبارانی پاشماوه‌ی به‌عس، که‌ له‌ دوای فه‌تاح به‌گی جاف به‌تاوانباری دووه‌م ده‌ناسرێت.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرترین داوای یاسایی له‌ دادگاکانی کوردستان له‌سه‌ر تۆمار کراوه‌، یه‌کێک بوو‌ له‌ پاڵه‌ونانی شه‌ری ناوخۆ، هه‌میشه‌ سه‌ری له‌ به‌غداد ئه‌دا و کلکی له‌ تاران بوو، له‌م دوایه‌شدا له‌ ڕێگای کامه‌رانی کوڕیه‌وه‌ ده‌ستی له‌گه‌ڵ میتی تورکییدا تێکه‌ڵ کرد‌، ته‌نانه‌ت پێش دووساڵ له‌مه‌و به‌ر، به‌هێنانی کۆمه‌ڵێک قورسی تایبه‌ت بۆ بناری قه‌ندیل، که‌ له‌کاتی بۆردومانی قه‌ندیلدا، نیشانه‌ی تایبه‌ت ده‌دا به‌ فرۆکه‌کانی تورک.
عه‌باس بایز هه‌میشه‌ ل ه‌هه‌وڵی ئه‌وه‌ دابووه‌ بگه‌ڕیته‌وه‌ ده‌ڤه‌ری سه‌نگه‌سه‌ر و کۆنه‌ جاشایه‌تییه‌که‌ی، به‌ڵام بۆی نه‌لواوه،‌ به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی که‌سوکاری قوربانیان به‌ئاشکرا له‌ڕێگای میدیاکانی کوردستانه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان لێکرد که‌ بۆی نییه‌ بۆ ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ و بێته‌ به‌رچاویان، به‌ڵام ئه‌م کۆنه‌ جاشه‌ له‌ڕێگای دروستکردنه‌وه‌ی خانووه‌که‌ی له‌سه‌ر بودجه‌ی تایبه‌تی مه‌سعود بارزانی جارێکی تر هه‌وڵه‌کانی خسته‌وه‌ گه‌ڕ. هه‌ر له ‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌ڕیگای پاسه‌وانه‌ تایبه‌تیه‌کانیه‌وه‌ هه‌موو شه‌وێ له‌ڕێگای کۆنه‌ جاشه‌کانی خۆیه‌وه‌ چه‌ند ته‌قیه‌کیان ده‌کرد گوایه‌ ته‌قه‌یان لێکراوه‌، تا به‌مه‌ وا بکات پاسه‌وان بۆ خۆی و خانووه‌که‌ی دابنرێت، به‌ڵام به‌رپرسانی ناوچه‌که‌ باش ده‌زانن ئه‌م شانۆگه‌ریییه‌ بۆ‌ چییه ‌و له‌پێناو ئه‌وه‌ی که‌پارتی به‌هێزێکه‌وه‌ بینێرێته‌وه‌ ناوچه‌که‌.
دوا هه‌واڵی ئه‌مڕۆ ئۆباڵی ته‌قه‌کردن له‌ خانوه‌که‌ی خستۆته‌ سه‌ر خوارزاکانم له‌سه‌نگه‌سه‌ر.
منیش لێره‌وه‌ بۆ ڕای گشتی و هه‌موو عه‌باسه‌کان و سه‌رۆکه‌کانیان له‌سه‌ری ڕه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نم، که‌
ئێمه‌ وه‌ک هه‌نگاوێکی شارستانییانه‌ په‌نامان بردۆته‌‌ به‌ر دادگا و ده‌مانه‌وێت له‌ ڕێگای یاساوه‌، ئه‌وه‌ی که‌ مه‌سعود و دار و ده‌سته‌که‌ی بڕوایان پێی نییه‌، له‌ حاڵی حازردا په‌نای بۆ ده‌به‌ین. من ڕایده‌گه‌یه‌نم، که‌ خوارزاکانم ته‌قه‌ له‌ خانوه‌که‌ی ناکه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و توانی گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌نگه‌سه‌ر ئه‌وسا ئێمه‌ قسه‌یه‌کی ترمان ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر یاسا له‌لایه‌ن سه‌رۆک و حکومه‌ته‌وه‌ پێشیل بکرێت، ئێمه‌ش ئه‌وا ناچار ده‌بین ڕێگایه‌کی تر بگرینه‌ به‌ر.
له‌کۆتایشدا به‌ قسه‌یه‌کی مه‌سعود که‌ له‌گه‌ڵ تیمی پاریزه‌رانی که‌یسی ئه‌نفال کۆتایی پێ دێنم.
مه‌سعود به‌تیمی پارێزه‌ره‌کان ده‌ڵێت: باسی به‌شداری جاشه‌کان له‌ به‌غدا مه‌که‌ن، ئه‌وان ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی کوردستان داوای له‌سه‌ر تۆمار کردن ئه‌وا ڕاده‌ستی دادگایان ده‌که‌ین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە