کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارته کانی ڕۆژ هه ڵات له کۆمادان

Thursday, 10/12/2009, 12:00


ئه وانه ی له کۆما دان مردویه کی زندوون هه م به جه سته مردون هیچ جووڵه یکیان نیه ، هه م به په یڤو وشه له زمان که وتوون ناتوانن په یڤیان هه بێت که په یامه کانیان بگه یه نن به ئه وانه ی که چاوه ڕوانی په یامیانن ، سه ره ڕای ئه و حاڵه تی کۆمایه ، به ڵام ئه زیزان و دۆستانیان ، له هیوایه کی چاوه ڕوان بوونی به رده وامدا چرکه و سات و مانگ و ساڵ ده ژمێرن و به ڕێی ده که ن . به ئومیدو هیوا وه چاوودێری کۆماکانیانن که به چووڵه و په یڤو وشه کانیان ئه و بێی جووڵه یه و بێی ده نگیه بشکێنن . له ئه م چاوه ڕوانیه پڕ له سۆزو جۆش و په رۆشه ی ئه زیزانی کۆماکان بۆ شکاندنی قووڕو قوپه ی کۆماکانیان ، زۆر جار ده ر ئه نجامی ئه و چاوه ڕوانیه بێ هوده یی و، که م جاریش هیوا به خشه . له گه لێی جاردا ، ئه و زندووی مردو وانه ی که له کۆمادا ن ، مردنیان باشتره له ئه و مردوی زندوو بوونه یان . هه نۆکه کوردانی ڕۆژ هه ڵاتی کوردستان له ئه و چاوه ڕوانی دوورو درێژه یان له ئه حزابانیان ، که زیاتر له ماوه ی ئه و دوو ده یه دا له کۆمادان و جووڵه و په یڤو وشه دا که وتون ،ئه و ماوه دوورو درێژه ی ئه و ماوه ی چاوه ڕوانی کردنه هیچ هیوایه کی له دڵی ڕۆژ هه ڵاتدا شین نه کرد . بۆیه کوردان له ڕۆژ هه ڵاتدا بێ هوده و بێ ئومید بوونه ئومێدیان له به هۆشه وه ، هاتنه وه یان بڕا وه . له ئه مڕۆ به دوادا هه ر خه ڵکی ڕۆژ هه ڵات به ده ستی خۆیان ئه و مردو زندوانه یان له گۆڕ ئه نێژن و خۆڵی مردویان به سه ر ا ده که ن و فاتیحی کۆتای به ژیانیان به سه ردا ئه خوێنن و چی دی له چاوه ڕوانی کۆمادا کاتی خۆیان به زایه نادان و خه وونه کانیان له سه ر هیوای زندوو بوونه وه ی مردووه کان هه ڵنا چنێنن . ئه و گشت له سێداره دان و تیرورکردن و هێڕش و په لاماردان و زندانی و ڕاونانه ی کوردان له ڕۆژهه ڵاتا ، له لایه ن جمهوری ئیسلامیه وه ، ئه حزابه کانی ڕۆژهه ڵاتی کوردستان ئه و هه موو ڕه ش بگیری و شه له م کێوریه ی ئاخونده کانی له کوردستاندا ، به گیانێکی وه رزش وانانه وه و ه ر یان گرتووه ، وه کو ڕۆتینێکی ڕۆژانه به ڕێی ده که ن و مێشێکیشیان میوان نیه ئه م بێی هه ڵوێستیه ی پارته کانی ڕۆژهه ڵات ته نها کوردانه ی ڕۆژهه ڵاتی تووڕه و ‌بێزار نه کردوه به ڵکو هه موو کوردانی پارچه کانی که ی کوردستانیشی تووڕه و بێزار کردوه . ئه گه ر بوونی پارته کانی ڕۆژهه ڵات ته نها ئه و جسته مردوه ی له کۆما دا بێت ،که له سه ر قه ره وێڵه کانی خه سته خانه ی کۆیه و زه ڕگوێز دا ڕاکشا ون ، نه بوونیان له ئه و جۆره بوونه گه لێی باشتره .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە