کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاگادارییه‌ك له‌ لایه‌ن ووته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی لاوانی 17 شوبات

Monday, 25/07/2011, 12:00


ئاگادارییه‌ك له‌ لایه‌ن ووته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی لاوانی 17 شوبات
 ئاگاداری سه‌رجه‌م خۆپیشانده‌ران و گروپه‌كانی سه‌ر به‌ شه‌قام ده‌كه‌ین له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ هیچ كه‌س و لایه‌نێك رێگه‌ی پێنادرێت به‌ ناوی بزوونته‌وه‌ی لاوانی 17 شوباته‌وه‌ هه‌ڵوێست له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كان ده‌رببرێت یان ووته‌ پێشكه‌ش بكات جگه‌ له‌ ووته‌بێژی بزوتنه‌وه‌كه‌ نه‌بێت كه‌ به‌ ناو دیاری كراوه‌ ،له‌به‌رئه‌وه‌ی نامانه‌وێت ئه‌و په‌یامه‌ جوان و ڕاسته‌ی كه‌ خۆپیشانده‌ران 17 شوبات خوێنیان بۆ داوه‌ و ئازارییان له‌ پێناودا چه‌شتووه‌ له‌ خۆرا به‌سه‌ر ئه‌م  ده‌سه‌لاته‌ گه‌نده‌ڵ و خوێن ڕێژه‌دا تێپه‌ربێت ،هه‌روه‌ها رێگه‌ ناده‌ین كه‌سانێك گه‌مه‌ی سیاسی وماددی و نا ئه‌خلاقی به‌ خوێنی لاوانی 17 شوباته‌وه‌ بكه‌ن یان به‌ناوی بزوتنه‌وه‌ی لاوانی 17 شوباته‌وه‌ له‌ جێگای شه‌قام دیالۆگ و دانیشتن له‌ گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات ئه‌نجام بده‌ن ،بۆیه‌ ئێمه‌ش وه‌ك سه‌رجه‌م ده‌نگه‌ زیندوو ڕاسته‌كانی شه‌قام  كار بۆ سه‌ندنه‌وه‌ و گێرانه‌وه‌ی كه‌رامه‌ت و مافه‌ به‌ ده‌ست نه‌هاتووه‌كانی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان ده‌كه‌ین و باكمان به‌ هیچ ترس و تۆقاندنێك نییه‌ هه‌ربۆیه‌ كۆڵناده‌ین و هاوكارو هاوده‌نگین له‌گه‌ڵ هه‌ر جۆره چالاكی و خۆپیشاندانێك كه‌ بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له‌‌ زیندووڕاگرتنی ده‌نگی شه‌قام‌ تا به‌ده‌ست هێنانی ئازادی وسه‌رجه‌م مافه‌ڕه‌واكان كار ده‌كات .
 پارێزه‌ر كارزان عمر
 ووته بێژی بزووتنه‌وه‌ی لاوانی 17 شوبات
 [email protected]
 009647701369086‌
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە