کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌راست ژنه‌که‌ی مه‌سعود بارزانی له‌کوێ بوو؟

Friday, 01/04/2011, 12:00


ئاده‌میزاده‌کان دوو جۆرن !
که‌سانێک که‌ ده‌ژین، ڕۆڵی خۆیان ده‌بین وده‌مرن،دووه‌میش که‌سانێکیش که‌ به‌سه‌ر ترۆپکه‌ به‌رزه‌کانی ژیانه‌وه‌ ڕێ ده‌بڕن وله ‌ڕێگایه‌شیاندا له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌نگاوێکدا هاوسه‌نگی خۆیان ده‌پارێزن. ئه‌مانه‌ هونه‌رمه‌ندن و ئه‌مانه‌ی دوایش ته‌نافباز (ماکسێنس فێرمین)
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان گه‌یشته‌ هه‌ولێر ، هه‌ولێری داگیرکراو به‌ ئاڵای تورکی خنکێنراو، مه‌سعود تۆڵه‌ی له‌ تورکان کرده‌وه‌، خزمینه‌ له‌ بیرتانه‌ کاتێک مه‌سعود چووه‌ تورکیا ، تورکه‌کان له‌جیاتی ئاڵا مه‌سینه‌یان بۆ دانا ، خۆتان ده‌زانن مانای مه‌سینه‌ چی ده‌گه‌یه‌نێت ، کاتێکیش ڕۆژنامه‌ نووسه‌ تورکه‌که‌ پرسیاری ئاڵای لێکرد ، مه‌سعودی دبلۆماسی ووتی من هه‌ر دیقه‌تم نه‌داوه‌ !
له‌وێدا مه‌سعود ده‌تگوت له‌ شانوێدایه ‌و گیانی نیشته‌ سه‌ر عاره‌قی شه‌رمه‌زاری ، هه‌موومان ده‌زانین مه‌سعود پیاوێکی بوغز له‌سکه و له‌شوێنی خۆیدا تۆله‌ ده‌کاته‌وه‌ ، چونکه‌ ئه‌و سه‌ری زمانی و بنی زمانی پێشمه‌رگایه‌تییه‌ ، که‌چی بۆ راویش گولله‌یه‌کی نه‌ته‌قاندوه‌
ئیستاش پێشمه‌رگانه‌ تۆڵه‌ی له‌ ئه‌ردۆگان کرده‌وه‌ ، کاتێک ئه‌ردۆگان لای مه‌سعود شه‌وی کرده‌وه‌ ، شه‌وه‌ ئاهه‌نگێکیان بۆ ئه‌ردۆگان ساز کرد ، مه‌سعود و گۆرانی تورکی ژووره‌که‌ی قاندابوو ، ژنه‌که‌ی ئه‌ردۆغان ته‌نها به‌ عاقڵی دانیشتبوو، چونکه‌ خۆی به‌بێ هاوڕێی ژن ده‌بینی، ئه‌و وای چاوه‌ڕێ ده‌کرد، وه‌ک چۆن تاڵه‌بانی هێرۆی پیشان دا، مه‌سعودی کوڕی مه‌لا مسته‌فاش ژنه‌که‌ی ده‌هێنێت و به‌ ژنه‌که‌ی ئۆردوغانی ده‌ناسێنێت، یا ن هه‌ر هیچ نه‌بوایه‌ کچه‌که‌یی که‌ ژنی نێچیره‌، یان دایکی که‌ خوشکی وشیار زێبارییه‌ ده‌هێنێت و له‌گه‌ڵیدا داده‌نیشێت.
مه‌سعود ده‌ڵێ هه‌موو کوردستان بۆ ئێوه‌ به‌س زۆرم لێ مه‌که‌ن، ژنه‌که‌م بێنم بۆ ناو ئه‌م (دگه‌و ڕه‌قسه‌) و ئابرووم بچێت
ئه‌و گۆرانییه‌ی که‌ کابرای گۆرانیبێژ ده‌یگووت چیی بوو؟
کاتێک ئیمپراتۆری عوسمانی زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته‌ عه‌ره‌بیه‌کانی داگیر کردبوو ، له‌ناویاندا یه‌مه‌نیش، وه‌ک ده‌ڵێن به‌ڵام یه‌مه‌نیه‌کان به‌پشتیوانی ئینگلیزه‌کان دژی ئیمپراتۆری عوسمانی بڕیاری شه‌ڕ ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت ووڵاته‌که‌یان له‌ده‌ست تورکان ئازاد بکه‌ن ، تورکه‌کانیش له‌شکرێک که‌ زۆربه‌یان ‌کورد ده‌بێت وه‌ک جاش ئاماده‌ده‌که‌ن و ده‌ینێرن بۆ یه‌مه‌ن بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ شۆڕشگێڕه‌کانی یه‌مه‌ن ، زۆربه‌ی سه‌ربازه‌ کورده‌کان له‌و شه‌ڕه‌دا ده‌کوژرێن و ئه‌م لاوانه‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌و جاشانه‌یه‌ که‌ له‌خزمه‌تی تورکاندا بووه‌ ، ئیستاش هه‌مان لاوانه‌وه‌ بۆ جاشێکی نوێ ، که‌ ده‌ڵێم نوێ مانای ئه‌وه‌ نییه‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود له‌ جاشێتیدا نوێ بێت، چونکه‌ نێچیر خۆی به‌زمانی خۆی ووتی ئێمه‌ 3500 جاشمان له‌ شه‌ڕی دژ به‌ پ ک ک به‌کوشت داوه‌ بۆ تورکیا ، ده‌بێ ئه‌م لاوانه‌وه‌یه‌ چی له‌پشته‌وه‌ بێت ، تورکیا نیازی چیان هه‌بێت و مه‌سعود چ په‌یمانیکی پێ دابن؟ کێ ده‌ڵێت مێژوو دووباره‌ نابێته‌وه‌؟
کاتێک مرۆڤ له‌ م کورته‌ فیلمه‌ ده‌ڕوانێ ، هه‌ست به‌ بچوکی مه‌سعود ده‌کات و ده‌زانێ ئه‌م پیاوه‌ی سه‌ری ڕه‌ش هیچ له‌هونه‌ر و مۆسیقاو گۆرانی، ته‌نانه‌ت ئه‌ته‌کێتی دانیشتنیش نازانێ ، له‌و فیلمه‌ کورته‌دا ده‌یان جار به‌تیله‌ی چاو له‌ ئه‌ردۆغان ده‌ڕوانێ و ده‌یه‌وێ پێی بڵێت ، گه‌وره‌م جه‌وه‌که‌ت به‌دڵه‌ ؟ دڵ له‌دڵ مه‌ده‌ نه‌ک یه‌مه‌ن قه‌ندیلیشت بۆ پاک ده‌که‌ینه‌وه‌.
نێچیر وه‌ک هاوڕێی هێژام کاک (نه‌ژادی حاجی برایم) بۆیه‌که‌م جار ناوی لێ نا نێچیری مراهیق ڕێک له‌م کورته‌ فیلمه‌دا ده‌رده‌که‌وێت، که ‌به‌راستی موراهیقه‌ و له‌ئاستی داگیر که‌رانی کوردستاندا چه‌نده‌ زه‌لیل و چکۆله‌یه‌ ، خۆی له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌که‌ ناگرێ و ده‌ڵێی گیانی ئاڵۆشی گرتوه‌ و هۆقره‌ی له‌به‌ر بڕاوه‌ ! نازانین نێچیر و مه‌سعود مێژووی ئه‌م گۆرانییه‌ ده‌زانن یان نا؟ به‌ڵام هه‌ست ده‌که‌یت ، له‌ترۆپکی شا دمانیدان و خۆیان وون کردوه‌ هه‌ست به‌هیچ ڕۆحێک ناکه‌یت تێیاندا .
خوێنه‌رانی هێژای کوردستانپۆست ، کاتێک من له‌م کورته‌ فیلیمه‌م روانی ئاره‌زووم بوو به‌ناخی زه‌ویدا ڕۆبچم و بیرم له‌گه‌له‌که‌م ده‌کرده‌وه‌ و ده‌م ووت سوپاس بۆ مێدیای تورکی ، که‌ ئاوا به ‌پلان دیوێکی سوک و سه‌لیمی ئه‌م سه‌ره‌ به‌تاڵانه‌مان بۆ به‌یان ده‌که‌ن ، بیر بکه‌نه‌وه‌ له ‌ماوه‌ی مێژووی ئه‌مانه‌دا چه‌ندین کاری ئاوا قێزه‌ونیان ئه‌نجام دابێ ، ڕه‌نگه‌ سبه‌ینێ (ڕوداو نێت)
بڵێت ئه‌وه‌ دروست کراوه‌ و ئه‌سلێ نییه‌ ، وه‌ک چۆن کاتێک تاڵه‌بانی ده‌ستی تورکه‌که‌ راده‌موسێ و فیلمه‌که‌ بڵاو بۆیه‌وه‌ مێدیا ڕووزه‌رده‌که‌ی یه‌کێتی ووتی ده‌ست ماچ کردن نه‌بووه‌ ! به‌ڵکو تاڵه‌بانی ته‌زبێحه‌که‌ی له‌ده‌ست به‌ر بۆته‌وه ‌و دانه‌ویوه‌ته‌وه‌ تاهه‌ڵی گرێته‌وه‌ . پێرێ یه‌کێتی گله‌ی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که‌ پارتی حسابی بۆ نه‌کردوون و وه‌ک حیزب پێشوازیان له‌ ئه‌ردۆگان کردووه‌
لێره‌وه‌ پێیان ده‌ڵێم شانستان هه‌بوو ده‌نا ده‌بوو تاڵه‌بانی به‌ قنچکانه‌وه‌ چه‌قه‌نه‌ی لێبدایه‌ و مه‌کته‌بی سیاسییه‌کانیشتان که‌مه‌ریان ببه‌ستایه‌و دانسیان بکردایه‌، ئه‌و شه‌ره‌فه‌ به‌ر یه‌کێتییه‌کان نه‌که‌وت، بیهێننه‌ به‌ر چاوی خۆتان ئه‌گه‌ر مه‌سعود جه‌لال و مه‌لا به‌ختیار و مه‌حمود سه‌ننگاوی بانگ بکردایه‌ له‌وێ چییان ده‌کرد و ىه‌زمه‌که‌یان چۆن بۆ تورکان خۆش ده‌کرد؟ بریا نه‌ده‌مردم و یه‌کێک ئه‌مه‌ی ده‌کرد به‌ فلیمێکی کارتۆنی
فه‌رموون ئێوه‌ ش قسه‌ی خۆتان بکه‌ن له‌سه‌ری ، ئه‌م کورته‌ فیلمه‌ ی ناخی مه‌سعودی ڕووت کرده‌وه‌.....

*****************************************

*******************************************

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە