بێ هه‌ڵوێستی دوو جێگره‌که‌ی سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان !
Tuesday, 24/02/2009, 12:00
سه‌باره‌ت به‌سه‌ردان و کۆبونه‌وه‌که‌ی ئه‌م دوایه‌ی به‌غدا گوایه سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ڕه‌زامه‌ندی خۆی ده‌ربڕیوه ، له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی هه‌موو خاڵ و بڕگه و پێشنیاری ، پێنج ئه‌ندامه ده‌ست له‌کار کێشاوه‌که‌ی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی ،وه له هه‌مان کاتیش‌دا ، ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردنیشی ، داوه‌ته هه‌ر دوو جێگره‌که‌ی و مه‌کته‌بی سیاسی .
که‌چی له کۆبونه‌وه‌ی ڕۆژی شه‌مه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی‌دا ، سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی ، کارنامه‌یه‌کی جیاوازی له‌وه‌ی پێشتر ،که‌ڕێککه‌وتنی له‌سه‌ر کرابوو ناردۆته کۆبونه‌وه‌که‌ی مه‌کته‌بی سیاسی ! وادیاره له لایه‌ن چوار ئه‌ندامه‌که‌ی مه‌کته‌بی سیاسی بۆته جێگای ڕه‌خنه‌و ره‌تکراوه‌ته‌وه و هه‌ر چواریان له کۆبونه‌وه‌که‌دا ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی خۆیان ڕاگه‌یاندوه و هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه .
سه‌یر له‌وه‌دایه هه‌ر دوو جێگره‌که‌ی سکرتێری گشتی هیچ قورماتیان نه‌کردوه و پێ ده‌چێت خۆیان ئاگاداری ئه‌و ده‌ست تێوه‌ردانه و گه‌مه‌یه بن ! چونکه هیچ کامیان هه‌ڵوێستیان نه‌بووه له ده‌ست تێوه‌ردان و گۆڕانکاری خاڵ و به‌نده‌کانی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌م دوایه‌ی به‌غدا !
من وا تێده‌گه‌م له‌سه‌رتادا وا دێته به‌رچاو ،خاڵ و به‌نده‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی به‌غدا ،هه‌ر دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی کۆسره‌ت ڕه‌سول بۆ سلێمانی ،گۆڕانکاری تێداکراوه له‌لایه‌ن تاڵه‌بانی و به‌رهه‌م ساڵحه‌وه ،بۆیه سکرتێری گشتی په‌شیمان بۆته‌وه له کارنامه و ئه‌و خاڵ و به‌ندانه‌ی که ڕه‌زامه‌ندی و ڕێککه‌وتنیان له‌سه‌ر کردبوو !
به دڵنیاییه‌وه ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی ئه‌و چوار ئه‌ندامانه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی ، ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی تریشی به‌دوا دایه ، ئه‌وڕۆ خۆ دزینه‌وه‌ی سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌و قه‌یرانه سیاسیه دژواره‌دا ،ده‌توانم بڵێم به‌رنامه‌یه‌کی داڕێژرا و جێگای گومانه ! چونکه له‌و کاته ناسکه‌دا بۆ ده‌بێت سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان نه‌گه‌رێته‌وه بۆ سلێمانی و بچێته کۆریا و ئێران!
ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی ،له‌و بار‌و دۆخه‌ی ئێستادا بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ ،کون و که‌له‌به‌رێکی زۆر ده‌که‌وێته ناو ڕێزه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی و بار‌و دۆخه‌کانی ئاڵۆز تر ده‌کات ، به‌بێ چاره‌سه‌رنه‌کردنی کێشه‌کان و فریوودان و تێ په‌ڕبوونی کات زۆربه‌ی کێشه‌کان ده‌چێته دواوه‌ی تاریکخانه‌ی مێشکی سکرتێری گشتی !
ئه‌گه‌ر ئێوه تێده‌گه‌ن تا زوه ده‌بێت ،خۆتان له‌و دێوه‌زمه پڕ مه‌ترسیه ڕزگار بکه‌ن ،ئه‌وسا تێده‌گه‌ن که جیاوازی نێوان سیاسه‌تی پاوه‌ن خوازی و سۆسیال دیموکرات چه‌نده ؟!
ئه‌وسا تێده‌گه‌ن جیاوازی نێوان خه‌و و بێداری چه‌نده ؟! له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی شه‌مه‌ی ڕابردوی سلێمانیدا ، حه‌ق وابوو هه‌ردوو جێگره‌که‌ی سکرتێری گشتی یه‌کێتی ، به‌شێوه‌یه‌کی مه‌نتیقی و به کۆ ده‌نگ، یه‌کێتی له‌و کێشه‌یه‌دا ڕزگار بکه‌ن و ده‌نگی ڕه‌خنه‌و بێزاری خۆیان به‌رز بکه‌نه‌وه ،بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که پاشگه‌ز بۆته‌وه و له بریاره‌کانی خۆی و پاشگه‌زیان پێده‌کات! وه ده‌یان توانی وه‌ک جێگیری سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ، هه‌ردوو به‌جووته نه‌چنه ژێر باری بڕیارێکی تاک ڕه‌وی و بڕیاری داسه‌پێنراوی تاکه که‌سی!
وه هه‌روه‌ها ده‌یان توانی و ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوو ،به یه‌ک بڕیار ،سنوورێک بۆ ده‌سه‌ڵاتی سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان دابنێن و کێشه‌کان یه‌کلابکه‌نه‌وه ،ئێمه ناڵێین ئێوه به خوێن ڕشتن و سه‌نگه‌ر گرتن کوده‌تامان بۆ بکه‌ن ، ئه‌وڕۆ هه‌موو یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان چاوی له ئێوه‌یه به چاکسازی و نه‌هێشتنی سیاسه‌تی تاک ڕه‌وی و هه‌ڵوێستی بوێرانه‌تان و ده‌ست لهکارکێشانهوهتان کوده‌تامان بۆ بکه‌ن !
پێموایه هه‌ر که‌سێ خاوه‌ن ئه‌خلاقێکی پڕ و پته و ئیراده‌یه‌کی پۆڵایین و هێزێکی خۆراگر بێت ،ئه‌وه ده‌توانێت زاڵ بێت به‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندی له بڕیارداندا و دوور خستنه‌وه‌ی بیری ڕاڕا و هه‌ڵوێستی دوو ڕێیانه ،
له‌کۆتایدا سه‌ره‌نجی هه‌موو ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به‌ره‌و ئه‌و ڕاستیه ڕاده‌کێشم ، که زۆر باش بیربکه‌نه‌وه ،ژیان له ناو کۆشکی بلوورینی خه‌یاڵدا ،هیچ ئاکامێکی نییه ، جگه له سه‌ر لێشواوی و په‌شیمانی ،با هه‌ر هه‌موومان هه‌وڵ بده‌ین خۆمان له‌گه‌ڵ ڕاستیه‌کاندا ڕێکخه‌ین ، تا یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ،له‌وه زیاتر زهللیل و ڕیسوا تر نه‌بێت به ده‌ست که‌سانێکی خۆپه‌ره‌ست و گه‌مژه‌وه !
ئوسترالیا-سدنی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست