کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەلا بەختیار لە جیاتی مەلەفی رێکەوتنەکەی دەباشان فازڵ میرانی هێنا بۆ بزوتنەوەی گۆڕان!!!

Sunday, 07/04/2013, 12:00




  
 ئەمرۆ مەلا بختیار لە جیاتی  وەڵامی  کۆبونەوەکەی دەباشاندا  فازڵ میرانی گەیاندە لای نەوشیروان  مستەفا،بۆ ئەوەی بە گٶڕان بڵیت بەڕیزان ئێمە نەمانتوانی وەعدەکانی دەباشان ببەینە سەر . چونکە پارتی  بەهەزارن فەردە دۆلاریان خستە بەردەست سەرکردەکانی یەکێتی .تکاتان لێدەکەی با هەموو پشتگیری لە کاک مەسعود بکەینن....لە لێدوانێکدا، دوای  کۆبونەوەکەی پارتییو یەکیتی.مەلابختیار ئەڵیت ئێمە ئاگادرای مەسەلەی نەوتین..تەبعەن ئاگاداری ئەو فەردە دۆلارانەی ژێر زەمینەکانی کە لە پارەی نەوت دەدرێت بە سەرکردەکانی یەکیتیی.
  
 تاڵەبانی پێش ئەوەی لە قسەبکەوێت گۆڵێکیتری لە نەوشیروان مستەفاکرد...تاڵەبانی لە درێژای  گشت تەمەنی سیاسیدا،لە گشت هەڵسوکەوتەسیاسیەکانیدا لە تەک حیزبەکانی  
  کوردوستاندا،بە پارەچەکانی تری کوردوستانیشەوە،هەمیشە بە تەکتیک ومناوەرە گرەوی لە دٶست ونەیارەکانی بردوەتەوە.
 
 مناوەرەکانی  تاڵەبانی لە تەمەنی سیاسی ٦٠ساڵی رابردودا زور جار لە سەر حیسابی بەرژەوەندیە نەتەوەی و نیشتمانیەکانی میللەتی کوردا بوە.. تەنانەت کارەساتیشی بەسەر کورد هێناوە...(ئەم بابەتەش جێگای ئەم باسە نیە)..
 
 ئەگەر تاڵەبانی پێش ئەوەی لە قسەبکەوێت بڕیارێکی ستراتیجی بدایەت بۆ گۆڕینی سیستمی حوکمڕانی وگەڕاننەوەی دەستور. یاساکان،  لە ئێستادا هەم یەکێتی و هەم گۆڕان... دەبون بە دوو هێزی سەرکی و، لە هەڵبژاردنەکانی داهاتودا... چۆکیان بە ماڵی مەلا مستەفا دائەیاو، کۆتای بە حوکمی میرانی بەرزان دەهات...
 
 پێش چەند مانگێک کەس نەیزانی، بە قودرەتی چ قادرێک تاڵەبانی  لەو بارودۆخە تەندروستیە  مەترسیدارەدا، توانی نەشیروان مستەفا راکێشی دەباشان بکات و،بە  فێڵو حیللەی  خۆیو قوتابیەکانی رێکەوتنێکی تەمو مژاویان لە سەر زمانی ئازاد (سەعید ێحاف)دا بڵاوکردەوە...کە لە ئێستادا حاشای لێدەکەن....ئەگەر ئەمە موئامەرە نەبێت ئەی موئامەرە چۆنە ؟؟؟
 
 لەو کاتەدا شەقامی کوردی بۆچونی جۆراو جۆری  بۆ ئەو کۆبونەوە هەبوو...بەڵام زۆرینە لە سەر ئەوە کۆکبون کە ئەمجارەش تاڵەبانی  مناوەردەکات. بۆ وەدەسهێنانی هەندێک دەسکەوتی لای پارتی. بەراستی واشدەرچو قوتابیەکانی ئەو وەسێتەی تاڵەبانیان  جێبەجێکرد بۆ پەرەپێدانی مەسیرەی گەندەڵی... وفێڵکردن لە جەماوەری دەنگدەری یەکیتی...
 
   مانگێک لەمەو بەر مەلا بختیار فویکرد بە دەزگاکانی راگەیاندنی یەکێتیدا بە بەکارهێنانی هەندێک ووشەو زاراوی وەک ئازادی بۆ ئۆجەڵاان. فەردە دۆلاری ژێرزەمین و تیپی ٢٣ سورداش... بە هیوای ئەوەی گوژمێک بە خۆی و دەوروبەرەکەی بدات...بەڵام نەیزانی  کە ئیرادەی دۆلار لە ئیرادەی سەرکردەکانی ئەوان بەهیزترە...هەر ئەو فەردەدۆلارانەیە کە خۆی وهەڤاڵەکانی ملکەچی پارتی دەکاتو جارێکتریش سوجدە بۆ پارتی دەبەنەوە.. مەڵابەختیارش سەرچۆپیەکە دەگرێتەوە
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە