کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بارزانی‌و تاڵه‌بانی هه‌رسێ پارێزگاکه‌ی هه‌رێمیان بۆ خۆیان پاوانکردووه‌

Thursday, 19/03/2009, 12:00

1317 بینراوە


چیتر كوردستان وه‌ك مۆدێلێكی‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌ماوه‌، تاكو عێراق
توانێت چاوی‌ لێبكات‌و لاسایی‌ بكاته‌وه‌! چونكه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ته‌نها ئه‌و سێ‌ پارێزگا بچكۆله‌یه‌یه‌ كه‌ تاڵه‌بانی‌‌و بارزانی‌ به‌خۆیان‌و خزم‌و كه‌سیانه‌وه‌ قۆرخیانكردووه‌‌و هیچ مانایه‌ك بۆ دیموكراسییه‌ته‌ بانگه‌شه‌ بۆكراوه‌كه‌یان نه‌ماوه‌ كه‌ جگه‌ له‌ئه‌فسانه‌، مانایه‌كی‌ تری‌ نییه‌!.
ئه‌و ناونیشانه‌ی‌ سه‌ره‌وه‌، ناونیشانی‌ چیرۆكێكی‌ رۆژنامه‌وانی‌ گۆڤاری‌ نیوزویكی‌ ئه‌مه‌ریكییه‌ كه‌ له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووس (لینۆكس ساموێڵز)ه‌وه‌ نوسراوه‌‌و رۆژی‌ 14-3 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌. ئه‌م رۆژنامه‌نووسه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای‌ چیرۆكه‌كه‌یه‌وه‌ كۆمه‌ڵی‌ زانیاری‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ره‌نگه‌ پێشتر كه‌س ئه‌و جورئه‌ته‌ی‌ نه‌بووبێت بیخاته‌ سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی‌ رۆژنامه‌كان، ئه‌گه‌رچی‌ هیچیشی‌ زانیاری‌ تازه‌ نییه‌‌و هه‌موو تاكێكی‌ كوردی‌ ئه‌م وڵاته‌ ده‌یزانێت!.
ساموێڵز، وێنه‌ی‌ پیاوێكی‌ به‌ته‌مه‌ن ده‌كێشێت كه‌ تاڵه‌بانی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق‌و سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستانه‌، ئه‌و ده‌ڵێت: سه‌ره‌ڕای‌ نه‌خۆشییه‌كانی‌، هێشتا له‌ده‌سه‌ڵات ماوه‌‌و سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ش كه‌ برسیی‌ وه‌رگرتنی‌ ده‌سه‌ڵاتن، له‌چاوه‌ڕوانیدان‌و ره‌نگه‌ چاوه‌ڕوانییه‌كه‌یان زۆر بخایه‌نێت.
ناوبراو باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ تاڵه‌بانی‌‌و كێبڕكێكه‌ری‌ دێرینی‌ مه‌سعود بارزانی‌ به‌خۆیان‌و بنه‌ماڵه‌كانیان‌و درێژكراوه‌ی‌ ئامێره‌ حیزبییه‌كه‌یان كۆنترۆڵی‌ سێ‌ پارێزگاكه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كه‌ن‌و پله‌ به‌رزه‌كانی‌ نێو حكومه‌تیان به‌خزم‌و كه‌سه‌ نزیكه‌كانیان پڕكردووه‌ته‌وه‌.
مه‌سعود بارزانی‌ خۆی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌‌و برازاكه‌ی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌‌و كوڕه‌كه‌شی‌ مه‌سرور بارزانی‌، به‌رپرسی‌ ده‌زگای‌ هه‌واڵگرییه‌! له‌به‌رامبه‌ریشدا كوڕی‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌، قوباد تاڵه‌بانی‌ نوێنه‌ری‌ كورده‌ له‌ئه‌مه‌ریكا‌و برازاكه‌شی‌ سه‌رۆكی‌ ده‌زگایه‌كی‌ هه‌واڵگرییه‌.
په‌ره‌گرافه‌كه‌ش به‌وه‌ ته‌واو ده‌بێت كه‌ هه‌ندێ‌ له‌پشتگیریكه‌رانی‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ كوردستان نمونه‌ی‌ دیموكراسییه‌ته‌ له‌عێراق‌و بگره‌ له‌ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست، به‌ڵام له‌ڕاستیدا كوردستان، جگه‌ له‌ئیماره‌تێكی‌ ده‌ره‌به‌گایه‌تی‌ مه‌نگ، هیچی تر نییه‌!.
به‌وه‌ده‌چێت رۆژنامه‌نوسی‌ ناوبراو ته‌نها زانیاریی‌ له‌باره‌ی‌ پۆست‌و پله‌ی‌ ئه‌و چه‌ند ناوه‌ هه‌بێت كه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ باسكراون‌و نه‌زانێت ئه‌وانه‌ ته‌نها چه‌ند ناوێكن له‌نێو ئه‌و هه‌موو ناوه‌ی‌ تر كه‌ له‌سه‌ر ئه‌ساسی‌ خزمایه‌تی‌‌و مه‌حسوبییه‌ت پۆست‌و پله‌ی‌ گه‌وره‌ی‌ حیزبی‌‌و حكومیان له‌م وڵاته‌دا هه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ی‌ كورد ده‌یزانین‌و پێویست به‌بژاردنی‌ ناوه‌كانیان ناكات.
له‌باره‌ی‌ بارودۆخی‌ ئێستای‌ ئه‌م هه‌رێمه‌وه‌، نوسه‌ره‌كه‌ی‌ نیوزویك ده‌ڵێت: هه‌رێمی‌ كوردستان قه‌د له‌ئێستا باشتر نه‌بووه‌، پێشتر گه‌نده‌ڵی‌ به‌ربڵاوبوو، مافی‌ مرۆڤ له‌ئاستێكی‌ نزمدا بوو، ژیانی‌ مه‌ده‌نیش له‌لایه‌ن هه‌ردوو حیزبی‌ بارزانی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان‌و تاڵه‌بانی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان كۆنترۆڵ كرابوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌موكۆڕییانه‌ی‌ ئێستاش هه‌یه‌، هاوڵاتیانی‌ كورد ده‌توانن له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه‌دا بژین مادام حكومه‌ت ئۆتۆنۆمییه‌كه‌یان ده‌پارێزێت‌و ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژییه‌كانیان لێ به‌دوور ده‌گرێت.
به‌ڵام له‌كاتێكدا پارچه‌كانی‌ تری‌ عێراق له‌به‌ره‌وپێشچوون‌و گه‌شه‌سه‌ندنی‌ به‌رده‌وامدان، ده‌بینین هه‌رێمی‌ كوردستان له‌شوێنی‌ خۆیدا چه‌قیوه‌. به‌پێی‌ راپرسییه‌كیش كه‌ له‌م دواییه‌دا ئه‌نجامدراوه‌، 83%ی هاوڵاتیان گله‌ییان له‌حكومه‌ت هه‌یه‌‌و داوای‌ گۆڕانكاری‌ ده‌كه‌ن. به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ یه‌كێتیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ چیتر ناتوانن به‌گوتاره‌ شوڕشگێڕییه‌كانیان شه‌رعییه‌ت به‌به‌رده‌وامبوونی‌ ئه‌م وه‌زعه‌ی‌ كوردستان بده‌ن!
دواتر نوسه‌ری‌ نیوزویك ئاماژه‌ به‌و هه‌زاران پێشمه‌رگه‌یه‌ ده‌دات كه‌ له‌شه‌ڕی‌ ناوخۆدا به‌ده‌ست یه‌كێتی‌‌و پارتییه‌وه‌ كوژران، كه‌ ئه‌مه‌ دووباره‌ به‌مۆدێلبوونی‌ كوردستان بۆ عێراق كاڵده‌كاته‌وه‌، چونكه‌ عێراق به‌رگه‌ی‌ لاساییكردنه‌وه‌ی‌ كوردستان ناگرێت گه‌ر هات‌و شه‌ڕێكی‌ راسته‌قینه‌ی‌ ناوخۆ هه‌ڵگیرسا!.
له‌درێژه‌ی‌ نووسینه‌كه‌شیدا ئه‌و بڕه‌ پارانه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ هه‌ردوو حیزب مانگانه‌‌و ساڵانه‌ وه‌ریده‌گرن‌و نامانه‌وێت لێره‌دا باسیان بكه‌ینه‌وه‌، نه‌وه‌ك (ئاوێنه‌)ش به‌ده‌ردی‌ رۆژنامه‌كانی‌ تر بچێت.
له‌باره‌ی‌ گه‌نده‌ڵییه‌ داراییه‌كانیشه‌وه‌ نوسه‌ر له‌سه‌ر زاری‌ به‌رپرسێكی‌ هه‌رێمه‌كه‌وه‌ داوای‌ ئاشكراكردنی‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات كه‌ تاكو ئێستا به‌هۆی‌ نه‌بوونی‌ شه‌فافییه‌ته‌وه‌ كه‌س نازانێت ئه‌و بڕه‌ پاره‌ زۆره‌ی‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ چی‌ به‌سه‌ر دێت!.
ئه‌وجا ساموێڵز دێته‌ سه‌ر باسی‌ گرێبه‌سته‌ بازرگانییه‌كانی‌ هه‌رێم‌و ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌دات كه‌ چۆن بازرگانان‌و سه‌رمایه‌داران گله‌یی‌‌و گازنده‌ی‌ ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت به‌ملیۆنان پاره‌ بده‌نه‌ بیرۆكراته‌كانی‌ نێو حیزبه‌كان، تاكو بتوانن كاری‌ بازرگانی‌ بكه‌ن، چونكه‌ گه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ نه‌ده‌ن، كاره‌كه‌یان بۆ ناچێته‌ سه‌ر!.
ئه‌وجا نوسه‌ر كێشه‌ی‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌ی‌ رۆژنامه‌نوسانی‌ كوردستان ده‌خاته‌ روو كه‌ چۆن دوو حیزبی‌ ده‌سه‌ڵاتدار ره‌خنه‌یان قبوڵ نییه‌‌و ئه‌وه‌ی‌ ره‌خنه‌ش بگرێت، جگه‌ له‌ترساندن، به‌خائین ناویده‌به‌ن‌و گوایه‌ ده‌ستی‌ له‌پشته‌وه‌یه‌!. ئه‌مه‌ جگه‌ی‌ له‌وه‌ی‌ باسی‌ راپۆرتی‌ تایبه‌تی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكاش كراوه‌ له‌باره‌ی‌ به‌ندیخانه‌كان كوردستان كه‌ چۆن به‌بێ‌ دادگایی‌ خه‌ڵك ده‌گیرێن‌و هه‌موو جۆره‌ ئه‌شكه‌نجه‌دانێكیان له‌گه‌ڵدا به‌كاردێت، وه‌ك كاره‌با..هتد!.
له‌درێژه‌ی‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ گه‌لی‌ كورد ناڕه‌حه‌ته‌ به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی‌ ده‌بینێت پارچه‌كانی‌ تری‌ عێراق پێش هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كه‌ون‌و بۆ ئه‌مه‌ش نمونه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ عێراق ده‌هێنێته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵدا له‌14 پارێزگای‌ عێراق ئه‌نجامدرا‌و به‌دیارده‌یه‌كی‌ سه‌رنجڕاكێشی‌ دیموكراسییه‌ت ناویده‌بات. به‌و پێیه‌ لیسته‌كان كراوه‌ بوون‌و خه‌ڵكی‌ تازه‌ هاتنه‌ پێشه‌وه‌، به‌ڵام دواتر دێته‌ سه‌ر باسی‌ كوردستان‌و ده‌ڵێت دوو حیزبه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌، به‌پێچه‌وانه‌ی‌ عێراقه‌وه‌‌و له‌بری‌ ئه‌وه‌ی‌ مافی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ راسته‌قینه‌ بخه‌نه‌ به‌رده‌م هاوڵاتیانه‌وه‌، به‌نیازن به‌یه‌ك لیستی‌ داخراو بچنه‌ نێو هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و دواتر پۆسته‌كان بۆ خۆیان دابه‌شبكه‌نه‌وه‌.
له‌كۆتایی‌ راپۆرته‌كه‌شدا‌و له‌سه‌ر زاری‌ به‌رپرسێك كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوی‌ ئاشكرا بكات، هاتووه‌ كه‌ كاتی‌ ئه‌وه‌ به‌سه‌رچوو بتوانین به‌و كارانه‌ی‌ به‌ر له‌20 ساڵ ئه‌نجامماندا، شه‌رعییه‌ت به‌م وه‌زعه‌ی‌ ئێستا بده‌ین.
راپۆرتی‌ ته‌واوی‌ گۆڤاری‌
ناوبراو له‌م لینكه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌:

www.newsweek.com/id/189239

تێبینی: گۆڤاری نیوزویكی‌ ئه‌مه‌ریكیی گۆڤارێکی هه‌فتانه‌یه‌و تیراژه‌که‌ی زیاتر له‌ (سێ)ملیۆنه‌.
[email protected]

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)