ناڕەزاییەکانی فەرمانبەران و ملیارە دۆلارەکانی سەرانی مافیای کورد..!
Saturday, 17/01/2015, 12:00
2092 بینراوە
نیزامی سەرمایەداری رۆژدوای رۆژئەزمەکانی بەرەوقوڵبوونەوەی زیاتردەچێت ،بێکاری هەژاری نادادپەرەری گەیشتوەبەلوتکەی ستەمگەری و سەرمایەدارانیش بەهۆی مژینی خوێنی هەژارانەوە سەرمایەکانیان سەردەدات لەهەورەکان .گەیشتنی جیهان بەوئاستە دڕندانەیە ،کەهەژاران هەژارترو دەسەڵات و دەولەمەندەکانیش دەولەمەندتر .لەم هەلومەرجەدژوارەدا تەواو لەو ووتەیەی مارکس نزیک دەبینەوە کەدەڵیت بەشەریەتی چەوساوەلەهەنگاونان بۆسوسیالیزم دوابکەوێت بەبەربەریەتی سەرمایەدەگات .کومەڵگای مرۆڤایەتی بەبەربەریەتی سەرمایەداری گەیشتوە ،هەڵگیرسانی شەری مەزهەبی وتایفی و قەومی ورۆژانە لەپێناوی مانەوەی خۆیان وپاراستنی دەسەڵات وسامانەکانیان ،هەژاران دەکەنەسوتەمەنی ژیانی شاهانەی خۆیان .
ئەوەی لەئێستای دنیای سەرمایەداری دا دەگوزەرێت ،لەپێشکەوتوترین وڵاتی سەرمایەداری تادەگات بەدواکەوتوترین دەسەڵاتی دواکەوتووی سەرمایەداری ،کەکوردستان دواکەوتوترینیانە ،عەقڵیەتی سەرمایەداری هەمان عەقڵیەتەودرێژەبەمانەوەی خۆی دەدات ،لەسەرمژینی شیلەی گیانی هەژاران ،بۆیە دەبێت مارکس واتەنی بڵین باچینەچەوسێنەرەکان بەرامبەربەشورشی کۆمۆنیستی سەرتاپایان بێتەلەرزین ،لەم شۆڕشەدا کریکاران هیچ لەدەست نادەن زنجیرەکانی دەستیان نەبێت،بەڵام جیهانێک بەدەست دەهێنن .
بەشەریەتی چەوساوەهیچ رێگاچارەیەک لەبەردەمی دا نەماوە ،جگەلەشۆڕش ،هەموو ئەوە بیروبۆچونانەی باس لەچاکسازی گۆرانکاری لەم دەموچاوی بۆیەودەموچاوی خاوەنی هەمان عەقڵیەتی سەرمایەداری ،لەجۆری سۆسیال دیمکرات ولیبراڵ و هاوشێوەکانی ،جگە لە بەلارێدابردنی وپێدانی مادەیەکی بێهۆشکردنی کاتی ومانەوەی کێشەکانی خەڵک و دواخستنی بۆماوەیەکی تر .
نامەوێت قسەلەسەر تەواوی دەرهاویشتەئابوری وسیاسیەکانی نیزامی سەرمایەداری بکەم لەچوارچێوەی نوسینێکی کورتدا،چونکە ئەنیزامە لەلوتکەی بەربەریەتی دایەو رێگای چەوساوەکان تەنها شۆرشە .لەوڕوانگەیەوە قسەیەک لەسەر سەرهەڵدانەوی نارەزایەتیەکانی خەڵکی کوردستان و مانگرتن سێ ساڵ دوای سەرکوتی خۆپیشاندانەکانی ١٧ی شوبات .
ئەوەی ئەمرۆلەسایەی سەرانی مافیای کورد دژی مافەکانی خەڵکی دەگوزەرێت ،دەرهاویشتەی ئەم چەندمانگە نیە ،بەڵکو دەرئەنجامی سیاسەتی سەرانی مافیای کوردە لەماوەی ٢٣ساڵ دەسەڵاتیان ،کەکاری ئەم مافیایانە تەنها دزی وگەندەڵی بوولەقوتوسامانی خەڵکی کوردستان خۆدەوڵەمەندکردنی خۆیان وبنەماڵەو مەسینەهەڵگرەنزیکەکانیان ووێرانکردنی ژیانی خەڵکی کوردستان بڵاوکردنەوەی فەسادی ئابوری وکومەڵایەتی و دەستدرێژی کردنەسەرهەمووماف وئازادیەکان ،بەناوی پاراستنی خەڵکی کوردستان لەدوژمنی دەرەکی ،کەئەوپاساوانەی ئەودەسەڵاتەمافیایە ،جگەلەفریودانی خەڵکی کوردستان وبەردەوام بونی قوتی خەڵکی کوردستان شتێکی ترنەبوە .
ئاشکرابوونی حەقیقەتی مافیاکانی کوردستان وسیناریۆی دوژمنی دەرەکی لەوێوەدەرکەوت ،کەنەیانتوانی لەبەرامبەر چەتەکانی داعش کاتیک هیرشیان کردەسەرشەنگال وجەلەولاو شوێنەکانی تر نیوسەعات بەرگری بکەن وهەڵهاتن ،ئەوە دوژمنی دەرەکی بوو ئەوهەموو ئینسانەتان بەگورگان خواردووداوهەزاران ژن وکچ دەستدرێژی کرایەسەریان و وەک کەنیزەک وجاریە فرۆشران ،بەڵام لەبەرامبەر خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانی هاوڵاتیان بۆنان وباشکردنی ژیانیان دەیان هەزار چەکداری مەسینەهەڵگرتان هێنایەسەریان و سنگی گەنجانتان بەفیشەک هەڵدڕی ،کەئەوکارەدرندانەیەتان هیچی لەوانەی سەدامی دیکتاتۆر کەمترنەبوو دژی خەڵکی کوردستان.ئێستابەپاساوی شەری داعش ونەناردنی پارەلەلایەن حکومەتی بەغدادەوە ،٧٣سێ رۆژە مووچەتان نەداوە .سەیری ئەوگاڵتەجاڕیەی سەرانی مافیای کوردبکەن ،لەکاتی خۆپیشاندانی ١٧ی شوبات بۆجوڵاندنی سوزی خەڵک بانگەشەی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردیتان دەکرد ،بەڵام ئێستادەڵێن پارە لەبەغدادەوە نەهاتوە ،لەوەش گاڵتەجاڕی ترئەوەیە هەرجاەری سیناریۆیەک دەکەنە بیانووی فریودانی خەڵکی کوردستان ،رەنگە سەرهەڵدانەوەی ناڕەزایەتیەکان بدەنە پاڵ دەستی دەرەکی ،یاخود دورنیە بڵین دەستی داعشە ،بەڕاستی کاتی ئەوەیە ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی کوردستان هەربەوەوە نەوەستێت داوای موچەبکەن ،بەڵکو دەىێت ئەودەسەڵاتە کۆتایی پێبهێنن ،چونکە ئەوان تەنهابازرگانێکن ،ئەوڕاستیەش لەدوای ئاشکرابوونی سامانەکانیان دەرکەوت ،ئەم مافیایانە لەماوەی بیست وسێ ساڵدا بوونە ملیاردێری دۆلار،سامانەکەی ئاغای مەسعودبەرزانی ٤٨ملیار دۆلارو تاڵەبانی ١٦ملیارو هێرۆهاوسەری٩ملیار دۆلار ،جگە لەکوسرەت ونیچیر و مەسرور قوبادو مەنسوروپاڤێل و تەواوی سەرانی مافیای کوردستان ،ئەگەرکوردستان ئیمکانیاتی نیە پێمان ناڵین بەوماوەیە چون ئەوهەموو ملیارە دۆلارەتان کۆکردەوە ،ئەگەرئێوە مافیاو گەندەڵ و دزنین و قوتی خەلکی کوردستانتان نە دزیوە ،بۆیە قسەکردن لە هەر چاکسازی و شتێک ،تەنها درێژکردنەوەی دەسەڵاتی ئەم فیایانەو برسی کردن و هەژارکردنی زیاتری خەڵکە .ئەگەرسەرانی مافیای کورد ڕاست دەکەن ئەوپارانەی کە قوتی خەڵکەو دزیویانە با بیگێرنەوە ،کەبەدڵنیایی موچەی چەندساڵێکی خەڵکی کوردستان دابین دەکات ،بەڵام کەی سەرانی مافیای کورد لەبەرەی خەڵکی کوردستان دابوون ،ئەوان کۆمەڵێک دزوومافیان ،بەزەبری چەک خۆیان سەپاندوەو قوتی خەڵک دەدزن ،تاخۆیان شاهانە بژیان ،چیترنابێت خەڵکی کوردستان قبوڵی بکەن و بەهیچ سیناریۆیەکی ئەم مافیایانە باوەربکەن و ،بەڵکو ڕاپەڕن کۆتایی بەهەموو نەهامەتیەکانیان بهێنن ،ئەگەرئەو هەنگاوەنەنێن ،دەبیت رۆژەکانی برسێتی و بێکاری و نەهامەتی بەڕێکەن .
هۆڵەند
١٣/١/٢٠١٥