له‌سه‌ر زیندانیکردنی هه‌زاران منالانی کورد ئامینه کاکه باوه داوا له‌وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد ده‌کات هه‌لوێستی ڕون بکاته‌وه
Saturday, 26/06/2010, 12:00
رۆژی 21ی ئه‌م مانگه ئامینه کاکه باوه ئه‌ندام په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستی چه‌پ نامه‌یه‌کی ئاڕاسته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد کرد له‌سه‌ر زیندانی کردنی هه‌زاران مناڵی کورد له ته‌مه‌نی 12 بۆ 18 سال که له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی تورکیا به تۆمه‌تی به‌شداری کردنیان له خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی سیاسیه جه‌ماوه‌ریه‌کان چه‌ندین ساله زیندانی کراون
له‌به شیكی نامه‌که‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌کات و ده‌لێت (تورکیا ولاتێکه پێویسته یاساکانی مافی مرۆڤ که‌له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و یه‌کێتی ئه‌ورپاوه گرنگی پێ ده‌درێت ، چێ به‌جێ بکات . به‌لام له‌تورکیا به‌هه‌زاران مناڵی کورد له‌ته‌مه‌نی 12 بۆ 18 سال به‌هۆی به‌شداری کردنیان خۆپێساندانه‌کانی کورد به‌ناوی (تاوانبار)خراونه‌ته زیندانه‌وه که‌به‌شێکیان چه‌ندین ساله دیداریان له‌گه‌ل بنه‌ماله‌که‌یان نه‌کردوه وئه‌شکه‌نجه وئازار له‌زیندان ده‌بینن .
هاوکات ئامینه کاکه باوه ئاماژه به‌وه‌ده‌کات له‌بری ئه‌وه‌ی دادوه‌ری تایبه‌ت به‌منالان لێکۆلینه‌وه له‌گه‌ل منالانی کوردی ته‌مه‌نی 12 بۆ 18 سال بکات که‌چی له‌لایه‌ن دادوه‌ری گشتیه‌وه به‌تاوانی (تیرۆریست و تاوانبار) یاساکانیان له‌سه‌ر جێ به‌جێ ده‌که‌ن
له‌کۆتایی نامه‌که‌ی کاکه باوه پرسیار له‌وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد ده‌کات ئایا ولاتی سوێد که واژوی داکۆکی له‌مافی منال کردوه چ هه‌نگاوێک به‌رامبه‌ر زیندانی کردنی منالانی کوردی خوار ته‌مه‌ن 18 سال ده‌گرێته به‌ر ؟
شایه‌نی باسه ئامینه کاکه باوه له سالی 2009 بۆته ئه‌ندام په‌رله‌مانی سوێد له‌سه‌ر لیستی پارتی چه‌پ و ئه‌ندامی چاودیری کوردۆسایده
تێبینیه‌ک : له‌په‌رله‌مانی سوێد هه‌مو ئه‌ندام په‌رله‌مانێک مافی هه‌یه پرسیارلهسهر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ولاته‌که‌ی له وه‌زیری ده‌ره‌وه بکات ، وه‌پێویسته وه‌زیری ده‌ره‌وه له‌ماوه‌ی 2 هه‌فته‌دا به‌فه‌رمی پرسیاره‌که وه‌لام بداته‌وه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست