کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بۆ بەرچاوى چاكسازەكانى ریزەكانى ناو یەكێتى نیشتمانى كوردستا

Monday, 02/03/2009, 12:00

1457 بینراوە


سەردەمانێكى زۆر تەلەفزیۆنى گەلى كوردستان لە سەر چیاى ئەزمەر بەهەموو ناخۆشییەكى رێگاو بان (سەرماوگەرماوبێ موچەیى و......) بە شێوەیەكى باش بەرێوە دەچوو ،بەرێوەبەرى ئەم كەناڵە لەو سەردەمەدا كاك(شوان كەریم كابان) بوو كە بەشێوەیەكى لە خۆبردوویى شان بەشانى كارمەندەكانى هەوڵى دەدا بۆ گەشەكردن و پێشكەوتنى ئەم كەناڵە ئازیزە كە لە دواى روخانى رژێمى بەعس بوبووە جێگاى متمانەى خەڵكى كوردستان .
كارمەندەكانى ئەم كەناڵە لە (50 كەس) تێپەرى نەئەكرد ،تەنها و تەنها یەك ئوتومبیلى (نیسان پاترۆڵ) هەبوو كە تایبەت بوو بەبەرێوەبەر ،بەڵام لە هەمان كاتدا هاتوچۆى بە تەواوى كارمەندەكانى دەكرد بۆ چون بۆ ئەزمر و هاتنەوە ،زۆر جار ئەم ئوتومبیلە (3-4) جار هاتوچۆى ناو شارى سلێمانى دەكرد بۆ كارەكانى تەلەفزیۆن ،هەروەها بۆ كارى پەیامنێرەكانیش زۆر جار دەچووە دەرەوەى شار بۆ روماڵ كردنى روداوەكان.
ئەم كەناڵە كرایە كەناڵێكى ئاسمانى و (كاك شوانى كەریم كابان) وازى لە پۆستى بەرێوەبەرى هێنا بە هۆى كۆمەڵێ گرفت كە پێم وایە خۆى زۆر باشتر ئەتوانێ بیاندركێنێت .
لێپرسراوى راگەیاندن (ئازاد جوندیانى) بە هەموو عەقڵى خۆى هات و كەسێكى كۆنە ئیسلامى سەلەفى چڵكنى كردە بەڕێوەبەرى ئەم كەناڵە ،ئەم كەسەش بە پێى بیركردنەوەى كۆنى خۆیى و خزمەت كردن بە بیرە سەلەفیەكانى خۆى و بە بێ ئەوەى یەك زەرە دڵى بەم دەسكەوتە گەورەیەى یەكێتى نیشتمانى كوردستان بسوتێ لە جێى ئەوەى گەشەى پێبدات هات ئەوەى ناكرێ بكرێ بەو كەناڵە كردى .
لە جێى (نیسان پاترۆڵ)ەكە (BMW,X5)ێكى بۆ خۆى كرى و هەوڵى ئەوەى دا كە دەست و پێوەندەكانى خۆى لە بەناو(ئەنجومەنى تەلەفزیۆن)لە خۆى نزیك بكاتەوە و هەر یەكێ لە وانەش ئوتومبیلى ئاخر مودێلیان بۆبكرێت .
سەرەتا (X5)ەكەى خۆى بەخشیە لێپرسراوى هەواڵ و لە جێى ئەوە (X5)ێكى مۆدیل(2008)ى بۆ خۆى كریوە .
ئەوەى جێى سەرنجە تۆمارى ئەم ئوتومبیلانەشى خستە سەر ناوى كەسەكان بە تاپۆى رەش ،جێى خۆیەتى كە لەم هەفتەیەدا ئوتومبیلێكى كیلۆمەتر سفریان كریوە بۆ لیپرسراوى بەرنامەكان كە ئەلف و بێى كوردى نلزانێت واتا (ئومى) یە.
ئەمە تەنها مشتێ بوو لە خەروارى گەندەڵى تەلەفزیۆنەكەى (ئازاد) مشتى تریش بەرێوەیە..................


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)