بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


ڕاستیەكانیشیان، هەر درۆن (بۆ سەلماندنى درۆكان ، درۆى گەورەترى پێویستە) " ؟ "

Sunday, 27/09/2009, 12:00


" درۆزن كێیە؟ ئەو كەسەیە كە زۆر درۆ دەكات ،هاوكات بەلاشیەوە ئاساییە، بەڵێن دەدات و نایباتە سەر" (1) بتەكان قسەناكەن، لێ ئەوانەى بەجێى ئەوان دەپەیڤن ، لە درۆیەكى پەتى زێتر هیچى دیكەیان پێ نیە،چونكو بتەكان هەروەكو جاران بێ زارو زمانن.ئەوانیش بە درۆ بەجێیان دێنە گۆ؛
زۆرمان بیست لەو قەسە شیرن و دڵگرانەى تۆزیان بەسەر نیشتوە، ئەوەى تۆزێ ئەوەى لە كاسەى سەرى دایە بیجوڵێنێ ، ئەوا هەست بەو هەموو شتە بێ بایەخانە ئەكات ، تاقەتى لێیان نامێنێ و ئەكەوێتە خۆى و بڕیار بۆ داهاتوى ئەدات، نا هێڵێ كەس بەجێى ئەو بخوات و بخواتەوە، باوەڕى بە قسە راستەكانى ئەوان نامێنێت و چونكو دڵنیایە ئاخاوتنى سەر كاغەز و تیڤیەكانن ، ئەوەى لە یاد ناچێت كە وەكو مێگەل سەیرى ئەكرێت ، لە بێبەش بوونى خۆى لە داهاتى وڵات بە ئاگادێت و چیتر خەو نایباتەوە، ئەزانێ كە وڵاتى داگیركراوەو ئەبێ پارچەكانى بلكێنێتەوە بەیەك و ئەویش خاوەنى وڵاتى خۆى بێ ، كە ئەمە مافێكى سروشتى كوردانەو ئەبێت رۆژێك هەر بیسەنین.
زۆر دەمێكە، ئەبینم هەندێك لە زمان درێژەكانى ئەم زێدە ، خۆیان بە یەكێك لەوانەى ریزى پێشەوەى رۆشنبیرو قەڵەم بە دەستانى ئەم گەلە داناوە، ستایشى بتەكان ئەكەن ؛ بە بت دا هەڵگوتن، جگە لە بەرژەوەندى خودى چیترى بەدواوە نیە، ئاخر ئەوان كە ئاواش هەناسە ئەدەن با خۆیان نەخەنە ریزى ئەوانى دیكەوە، بەڵكو دان بە ملهوڕى خۆیان دا بنێن.
ئەگەر كەسێ ،دووچاوى هەبێ، هەتا ئەگەر بە چاویلكەش بدینێ ،ئەوا ئەم شتە قەبە قەبانە هەر ئەبینێ كە بەنا رەوایانە ئەكرێن ، لێ ئەوان بە جێى ئەوەى شۆرش بەرپا كەن ، ستایشیان ئەكەن و ماستاویان بۆ سارد ئەكەنەوە.ئەگەر ئەوان وابن ، تۆبێ گۆڕان بەرەو سەردەمى تر و دیموكراتى تر چۆن بێتە كایەوە..
گەلێك جار لێرەو لەوێ، ئەبینم ، ئەبیستم و ئەخوێنمەوە هەندێك زمان بڕاو ئەلێن:ئێمە وامان كردووە، یەكێ ناشارەزابێ ئەڵێ دونیاى بەسەر یەكەوە روخاندوە.ئاخر ئەو بەوەرگرتنى پارەى دوو هین ، یەكیانى بە نیوە چڕى بە كۆتا هێنابێ ئەویشیان بۆ دوو رۆژو كەرتێك، ئەوە جگە لە ئابڕو چوون، چ شانازیێكى بۆ نا بەڕێزیان تێدایە.
ئەوەى قبوڵى نایەكسانى ئەكا، ئەوا جاهیلەو ئەبێ بە شمشێر سەرى بپەڕێندرێ،ئاخر خۆ سەر پەڕاندن هەر ئەوە نیە تۆ سەرت لە لاشە جوێ كەنەوە، بەڵكو ئەگەر نایەكسانى و گەندەڵى بۆماوەیی دەستەڵات لە وڵاتدا هەبوو، بێدەنگیشى لێكراو هەمووان چاوپۆشیان لێ كرد، ئەوەیان كارەساتەو زۆرێكمان ماف خوراو ئەبین و وەكو لاشەى بێ دەم و چاو واین ، من ئەڵێم : وەرن با هەموومان هەبوونى دەم و چاومان بسەلمێنین ، ئەوەى درۆیی كرد زمانى ببڕین ، ئەوەى بتى ساز كرد بیشكێنین.
1- دەستەڵاتى كوشندە، لە كۆمەڵگاى دیكتاتۆرە بچوكەكاندا/ئاسۆ جەبار/چاپخانەى شڤان / سلیمانى2007

[email protected]
26-09-009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە