کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هاوخەباتی لە گەڵ خەڵکی کۆردستان

Wednesday, 26/05/2010, 12:00


بۆ ڕێز گرتن لە ٥ تێکوشەری سیاسی کە ڕوژی ١٩ مانگی گۆڵان لە بەندیخانەی ئەوین لە شاری تاران لە سێدارە دران، بۆ وڵام دانەوەیەکی شیاو بە مانگرتنی بەرین و سەرکەوتوانەی خەڵکی کۆردستان لە ڕوژی ٢٣ مانگی گۆڵاندا، بۆ به‌رسیڤدانه‌وه‌ی ئاکاری دژه‌مرۆڤی ڕژیمی ئێران و بردنە سەرێ ورەی خەباتکارانەی هەموو خەڵکی کوردستان و ئیران بۆ خستنە بەرچاوی ئەرکەکانی داهاتوومان لە خەبات دژ بە ئیعدام، بۆ تێکوشانی زیاتر و یەکگرتوتر بۆ ئازادی زیندانیانی سیاسی و دەربڕینی ئازادی بیروڕا و ... لە ئیران و کوردستان، بە بشداری چەند حێزبی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کۆردستان و چەند کۆر و کۆمەڵ سیاسی سەر بە خۆ و چالاک لە بواری مافی مروڤ، ژنان، هونەری و فەرهەنگی رۆژی یەکشەمە ٣٠ مانگی مەی ٢٠١٠ ڕیوڕەسمێکی شکودار و هاوبەش لە شاری ستوکهۆڵم بەڕێوە دەچێت. لێرەوە بانگەوازی هەموو ئازادیخوازان و حیزب و کۆر و کۆمەلی دانێشتوی شاری ستۆکهۆڵم و دەوروبەر دەکەین لەم ڕێورەسمەدا بەشداری بەفەرموون.
لە ڕاگەیاندنیتردا لە ڕێگای ئینترنت و تی ڤی کوردیەکانەوە هەموو خۆێنەران و بینەرانی بەڕێز لە لیستی هەموو حیزب و کٶر و كۆمەڵ بەشدار لەم ڕێوڕەسمەدا و لە کات و شوین و وردەکاریەکانیتر ئەم ڕێوڕەسمە ئاگادار دەکەێنەوە.

٢٤/٥/٢٠١٠ ستۆکهۆڵم

کومیتەی ئامادەکار لە ئەندامانی ئەم سێ ڕیکخراوە پێک هاتووە:
ریکخراوی مافی ژنی کورد- مافی مروڤ لە سوئد
کۆمەڵەی مافی مروڤی کورد لە ئوروپا
کۆڕی یاران لە ستوکهۆڵم
[email protected] پێوندی:





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە