کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چەند پەیڤێك بۆ فریشتە مستەفاى سەربەرز و بێژەرە هەست ناسك و خان و مانەكە

Sunday, 08/05/2011, 12:00







 سڵاو هاوڕێ دێریینەكەم ، ئازاد بوونت باش
  بڕیارى دەركردنەكەت چەندە ڕایچڵەكانم ئەوەندەش دڵنیاى كردم كەتۆ سەربەرزى و تەسلیمى هەوەس و ئارەزووى لاوەند جووندیانى كوڕو ئازاد جووندیانى باووك نەبوویت ، ئەوان حەز بەبینینى فریشتەى ئاسمان ناكەن ئەیانەوێت چواردەورییان سۆزانى و هەوەس بازى بێت جیاوازى تۆ لەگەڵ ئەوان ئاسمان و زەمینە تۆ نمونەى ئەخلاقى بەرز و ئەدەب بوویت بەبینی ئەوان نیگەران و دڵتەنگ ئەبوویت ئەوان ویستیان لەخشتەت بەرن و بەناوى خوول و گەشتى ڕۆژنامەوانییەوە بتبەنە ناو كۆشكەكانى ئانقەرەو ئەستەنبووڵ و چیینەوە شەوى سوورت لەگەڵ بەسەر بەرن بەڵام تۆیان پێ لەخشتە نەبراو بەبینینت قەڵس ئەبوون ...خانمەكەم ئەوان بەقەدەر چركە چركەى بەرنامەكانت قەرزارى پێڵاوەكانى تۆن ئەوان تەنها نانبڕین و ئەتكردنى مرۆڤەكانیان لەلاماوە ئەوەش نیشانەى كۆتاییانە تۆ جیاوازییت لەگەڵ ئەوانەى ترا زۆرە كەئەبن بەعەریف حەفلى سەیرانەكانى ئەزمڕییان دانیشتنەكانى ناو نادى و تیاتڕۆكانیان !! تۆ نموونەى مۆڕاڵى بەرزو ئەوانیش بێمۆڕاڵى بوون ، خەفەت مەخۆ فریشتە گیان ئێستا تۆ مەلێكى وبەئازادانە لەشەقەى باڵ ئەدەیت ژێكانى دەنگت دەكرێنەوە و گۆرانى بۆ سەربەست بوونت بڵێ دەستى دوو منداڵەكت بگرەو لەگەڵ هەستیارى هاوسەرتا پیاسەیەك بەناو باخى گشتى و پاركى ئازادیدا بكەن تف لەكەعبەى نان بڕو شەڕواڵپیسەكانى ڕاگەیاندنى بنەماڵەى ئازادى علووج بكەن ئاى و لەو سپڵانەى كە دڵیان بەنان بڕینى خەڵك ئاوو ئەخواتەوە من چاكم بیرە چۆن بەرگریت لێیان ئەكرد لەبەر ئەوەى یەكێتى بوون ! بەڵام ئەوان تۆیان دەركرد ئەوانەن یەكێتیەكانى ئەوساو ئێستاش لەناكاو دەستییان نابەڕووتەوە  نانى مناڵەكانتیان بڕى ئەمانەن ماهییەتى ئەو پیاوانەى كە هەمیشە فەسادى ئەخلاقى و بێمۆڕاڵى ناو ناونیشانییانە
 
 
 
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە