کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


یه‌کێتیی و قه‌یرانه‌کان ناوخۆی و فانۆسه‌ سحریه‌که‌ی مامه‌

Wednesday, 03/10/2012, 12:00


ئه‌ندامێکی یه‌کێتیی


هه‌ندێک‌ له‌ سه‌رکرده‌ نایڤه‌کانی و کلاسیکیه‌کانی ‌ یه‌کێتیی نیشتیمانی کوردستان به‌ بیانوی کێشه‌کانی ناوخۆیان و، کوتله‌ کو‌تله‌کاریه‌کانیان و ناوچه‌گه‌رایه‌تیه‌کانیان و نه‌بوونی ڕێکخستنه‌کانیان و کزبوونییان، و واڵایه‌تی ناوخۆیان، پاڵده‌نێن به‌ ئه‌زمونی سیاسی کوردستان که‌ به‌ره‌و وێرانکردنی یه‌کریزی ماڵی کورد و وێرانکردنی ئه‌و که‌شو هه‌وایه‌ی که‌ کوردستانی تیدایه‌ ، له‌هه‌مان کاتدا به‌م هه‌نگاوانه‌ و هه‌ڵسوکه‌وتانه‌ی یه‌کێتییه‌کان ده‌بێته‌ هۆی درو‌ستکردنی بۆشاییه‌کی سیاسیو، به‌هێزکردنی به‌ره‌ی ئیسلامیه‌کانو، به‌هێزکردنی هێلێ ئیران له‌ ناو گۆره‌پانی سیاسی‌ کوردیدا، که‌ هیچ کاتێک پاپۆره‌که‌ی کوردستان،له‌ لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتییه‌وه‌ گرنگ نه‌بووه‌ که‌ ئه‌م پاپۆڕه‌ ژه‌نگاوه‌یه‌ ‌ ‌ به‌ره‌و کوێ سه‌وڵ لێده‌دات، چونکه‌ کێشه‌کانی ناوخۆیان، چونکه‌ بوونی که‌سانی ناشیاو له‌ سه‌رکردایه‌تیان و به‌رپرسه‌کانیان، چونکه‌ لابردنی که‌سانی باش و دوورکه‌وتنه‌وه‌یان لێیان، چونکه‌ خاوه‌ن مه‌لفه‌داره‌کانیان، چونکه‌ نه‌بوونی که‌سانێکی ئه‌کادیمیو لێهاتوو، چونکه‌ نه‌بوونی که‌سانێکی له‌ هه‌ڵقوڵاوی شاری سلێمانی، چونکه‌ نزیکبوونه‌وه‌ی که‌سانی سه‌رسه‌ری ،و ده‌ست بڕو، قاچاخچیو پاشه‌ڵ پییس لێیان،مافیا چیو په‌یوه‌ند دار به‌ ده‌ستگا زانیاری وڵاتانه‌وه‌ ،چونکه‌ نه‌بوونی سیسته‌مێکی هه‌ره‌می به‌توند هێز له‌ناوینادا، ئه‌م له‌که‌ ڕه‌شانه‌‌ هه‌مووی کاریگه‌رن له‌سه‌ر تێکچونی یه‌کێتیی و ته‌نک بوونه‌وه‌یان و ، بچوکبوونه‌وه‌یان . له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌، یه‌کێتیی په‌له‌قاژێ ده‌کات به‌ده‌ست و به‌ قاچو به‌ زمان شه‌رده‌کات، هێرش ده‌کاته‌ ئه‌ملاو ،ئه‌ولا، وه‌ هه‌وڵده‌دات بۆ به‌هێزکردنی لایه‌نی ئه‌لته‌رناتیڤه‌کانی تر، بۆ بێ ‌هێزکردنی هاوسه‌نگه‌رکانیان. ئایا ئه‌م خزمه‌ت به‌ دۆزی کوردی ده‌کات؟هه‌ر بۆ یه‌ش له‌ ئه‌تمۆسفێرای میدیای یه‌کێتیی ئه‌م ڕۆژانه‌ ،ده‌بینین که‌ به‌ فشاری سه‌رکردایه‌تیو مام جه‌لال هه‌ندێ له‌ سه‌رکرده‌کانیان و کادره‌کانیان هێرش و قسه‌ و قسه‌لۆکه‌و، کێشه‌کانی ناو کوردستان و ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌یننه‌ میدیای جیهان، به‌ تایبه‌تی میدیای دوژمنان. ئایا ئه‌م ڕاسته‌؟
گرنگ ئه‌وه‌یه‌ که‌ پارته‌ سیاسیه‌کانی کوردستان به‌ هه‌موو ڕه‌نگه‌کانیانه‌‌وه‌ له‌ کاتی کێشمه‌کان و ترس بۆ سه‌ر مه‌له‌فی نه‌ته‌وه‌یی کورد، هه‌موو کێشه‌کان و ڕقو کینه‌کانیان بشارنه‌وه‌، بکه‌ونه‌ یا‌رمه تیده‌ری یه‌کتر بۆ پاراستی ده‌ستکه‌وته‌کانی هه‌رێمی کوردستان،هه‌ر وه‌کو هه‌موو ولأتێکی پێشکه و‌توخواز‌ دیمۆکراتیزانه‌کان، یه‌کێتیی له‌ناو کۆمه‌ڵگای سلێمانیو چوارده‌وریدا دروستبوونی گیانی یه‌کڕیزی و یه‌ک هه‌ڵوێستی نه‌هێشتووه‌ به‌رامبه‌ر به‌ دوژمن، به‌ڵکو به‌رامبه‌ر هاوسه‌نگه ره‌کانی دروستی کردووه‌، یه‌کێتیی وایکردووه‌ ئێستا ‌ ململانێ و ناكۆكییه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ببه‌ستێته وه‌‌‌ به‌ به‌غداده‌وه‌ و مالیکی وه‌کو کۆنترۆڵیک ده‌مان جوڵێنێته‌وه‌، یه‌کێتیی با وازبهینێ له‌ جاوه‌ جاوه‌ و دڵه‌کوتێ و شپرزه‌یی به‌هانه‌‌ هێنانه‌و ،باشتر وایه‌ هه‌وڵ بدات که‌ ڕقه‌کان کاڵ بکاته‌وه‌، به‌ مه‌حکه‌مو عه‌قڵانیانه‌ هه‌ڵسوکه و‌ت بکات و هه‌وڵبدات بۆ تواندنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپه‌سته سه‌‌هۆڵیناویه‌ که‌ هه‌یه‌، خۆی ڕزگار بکات له‌و پڕجه‌نجاڵی و گرێ و گۆڵیه‌ی که‌ هه‌یه‌تی و تێوه‌ی گلاوه‌،واز ب‌هێنێت له‌ سوتماککردنی وڵاتمان، خه‌ڵکی هاننه‌‌دات بۆ یاری کردن به‌ هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی‌، باشتر وایه‌ له‌ سه‌رکرده‌کانیان وازبهینێن له‌ به‌ڵێنی زاره‌کیو ،کێ زۆرینیه‌ و کێ که‌مینه‌یه‌، واز بهیننن له‌ سیاسه‌تی زاڵده‌ستی وخۆسه‌پێنه‌ری،لێره‌دا کێ توانیویه‌تی سیسته‌مێکی موئه‌سه‌ساتی دروست بکات ،ئه‌و سه‌رکه‌وتو ده‌بێت. ته‌ماشی سه‌رکرده‌ خاوه‌ن ڕه‌ئییه‌کانی یه‌کێتیی بکه‌ن، کامیان ده‌توانن 2 قسه‌ی ڕێکو پێک بکه‌ن؟ مه‌حمود سه‌نگاوی، که‌ هه‌موو دووهه‌م قسه‌ی باسی کێر ده‌كات ؟، مچه‌ چاوڕه‌ش؟شێخ جه‌عفه‌ر،که‌ له‌ ڕسته‌یه‌کدا ده‌جار ده‌ڵێ گوده‌خوات؟عیماد ئه‌حمه‌د که‌ قسه‌ده‌کات،واده‌زانێ له‌ چایخانه‌کانی خانه‌قین دانیشتوه؟‌ سه‌عدی مه‌له‌ف دار و قومار چی؟ کۆسره‌تی نه‌گبه‌ت؟ که‌ یه‌ک ڕسته‌ ناتوانی بڵێ و، وه‌ ئەندامانی پەرلەمان‌و سەركردایەتی یەكێتی داوای دەسەڵاتەكانی ناوبراو دەكەن وەكو جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، یاخود وەستا رەسوڵ كە هاوكات بەنزیك لەكۆسرەت رەسوڵ هەژمار دەكرێت- وتی پێویستمان بەدیاریكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم‌و جێگرەكەیەتی بۆئەوەی كەس بەخێر دەسەڵات بەكەس نەدات، ئه‌مه‌ نه‌گبه‌تی کوردو کوردستانه‌، کاک کۆسره‌ت به‌ وێنه‌ ماوه‌، به‌ عه‌مه‌لی (فی مهب الریح)، کاک مه‌سعود چ متمانه‌یه‌ک بکات پێی؟ چۆن ده‌توانێ ئیداره‌ی کوردستان بکات، که‌ خۆیو ماڵو منداڵێ له‌ گه‌نده‌ڵیدا بۆگه‌نیان کردووه‌، کوڕه‌که‌ی سیمبۆڵی شاری سلێمان داگیر کردووه‌، وه‌کو ماڵی باوکی بێت، هه‌رخۆیان خه‌ڵکی شاری سلێمان بێت، قه‌سدم مالێ پارێزگاری شاری سلێمان جارانه.
یاخود قسه‌ی حه‌لق به‌له‌ق واده‌زانن مام جه‌لال فانۆسی سحر پێیه‌ که‌ ده‌ڵێن پەرلەمانتارێكی یەكێتی لەبەغدا، هۆشداری دەدات ئەگەر هەوڵەكانی تاڵەبانی بۆ كۆبوونەوەی نیشتیمانی سه‌رنه‌که‌وێ،وه‌ قه‌یران د‌روست ده‌بێت، ئه‌گه‌ر مام جه‌لال فانۆسه‌ سحریه‌که‌ی ئه‌وه‌ند به‌هێزو ده‌ست ڕۆیشتوه‌ با‌ بفه‌رموێ که‌ تاکو ئێستا لەجل‌وبەرگدا ئاسایشی پارتی بێرییەكەیان سوورە‌و هی یەكێتی سەوزە، لۆگۆی هەردوولا جیاوازە، هەردووكیان تەعلیمات‌و نوسراو لەدەزگاكانی خۆیان وەردەگرن نەك لەدەزگای ئاسایشەوە، ئیتر قه‌یرانی به‌غدادی چیو، گر حێوی چی. له‌ یه‌کێتیی نیشتیمانی کوردستاندا ته‌نها یه‌کێکی قسه‌زانیان هه‌یه‌ که‌ خه‌ڵکی سلێمانیه‌ دکتۆر به‌رهه‌م، ئه‌ویش به‌ هه‌موو سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتییه‌وه‌ دوژمنایه‌تی ده‌که‌ن، له‌وانه‌یه‌ پارتی زیاتر پشتی بگرێ وک له‌ یه‌کێتیی!!!!!! ئیتر یه‌کێتیی چیتان ده‌وێ له‌مه‌ زیاتر، که‌ خۆتان به‌ ده‌ستی خۆتان ماڵی خۆتان وێران کرد.





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە