کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


تاڵه‌بانی بڕنه‌وێکی خۆرکه‌ لێدراوه....

Monday, 30/03/2009, 12:00

1639 بینراوە


تاڵه‌بانی بڕنه‌وێکی خۆرکه‌ لێدراوه،‌ ته‌نانه‌ت ناتوانێ ته‌ره‌قه‌یه‌کیش به‌تقێنێ به‌ڵام قۆنا‌غ به‌ قۆناغ شه‌کر ده‌شکێنێ

(ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ونی شاعیرانه‌یه و‌ کوردایه‌تیش سه‌روه‌تی بنه‌ماڵه)

سه‌رانی بنه‌ماڵه و ده‌سه‌ڵاتداره‌ گه‌نده‌ڵه‌که‌ی کوردستان، زۆربه‌ی خه‌ڵکی رۆشنبیر و سایت و ڕۆژنامه‌ ئازادکان به‌وه‌ تۆمه‌تبارده‌که‌ن، که‌ دژی ئه‌وان ومێژووی پڕله‌ خیانه‌تیان ده‌نووسن..
ئه‌وه‌ی به‌دریژایی ئه‌م چه‌ند ساڵه له‌ سه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵه و بنه‌ماڵه‌کانیان نووسراوه‌ و ده‌نووسرێ، هه‌رهه‌موی ڕاستییه‌کی ‌حاشاهه‌ڵنه‌گره، له‌به‌رئه‌وه‌‌ ئه‌وان پێیان وایه به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی کورد به‌ ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه،‌ ده‌پارێزرێ و ئامانجه‌کانی دێته‌دی. کۆمه‌ڵگای کوردی کۆمه‌ڵگایه‌کی گه‌نده‌ڵ نییه‌ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات گه‌نده‌ڵ نه‌بێت، که‌واته‌ هه‌وێنی گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاته. .
به‌هه‌رحاڵ ئه‌م بیروبۆچونه‌ ئه‌مڕۆ به‌شی هه‌ره‌زۆری کۆمه‌ڵگای کوردی گرتوه‌ته‌وه‌ و له‌ به‌رچاونه‌گرتنیشی بناغه‌ی بوونمان له‌ق ده‌کات و ره‌نجی چه‌ند ساڵه‌ی کورد به‌فیڕۆده‌دات.


گوومانی تێدا نییه‌ خیانه‌تی ئه‌مجاره‌ش له‌ پیلانی  دژی پارتی کرێکارانی کوردستاندا  ده‌دۆزێته‌وه‌ و و له‌ سه‌رشانی کوردی باکوور، خۆی حه‌شارداوه.‌ ڕاسته‌ توورکه‌کان به‌ سیاسه‌تێکی فێڵبازانه‌ و غه‌دارانه‌ ده‌جووڵێنه‌وه،‌ به‌ڵام ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئه‌وانیش په‌یوه‌ندی به‌ کاردانه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رانبه‌ره‌وه‌ هه‌یه،‌ که‌ ئه‌ویش بێجگه‌ له‌ سه‌رانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه و‌ که‌سایه‌تییه‌کی قۆڵ..ی وه‌کوو جه‌لال تاڵه‌بانی نه‌بێ، که‌سێکی دیکه‌ نییه.

تورکیا دوای ڕووخانی رژێمی گۆڕبه‌گۆڕی سه‌ددام حسیین، بۆ ده‌ستخستنه‌ ناو کاروباری هه‌رێمی کوردستان‌ و به‌تایبه‌تی شاری که‌رکوک، چه‌ند رێگه‌یه‌کی تاقییکرده‌وه،‌ وه‌کو کارتی تورکمانه‌کان، پشتگیرییکردنی سوونه‌ و عه‌ربی هاورده،‌ به‌ڵام هیچکام له‌مانه‌ی بۆ نه‌چووه ‌سه‌ر . گوومانی تێدا نییه‌ تورکیا هه‌رگیز چاوی به‌وه‌ هه‌ڵناێه‌ت ئێمه‌ وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ له‌ وڵاتێکدا به‌ناوی کوردستان له‌ ئاسایش و ئارامیدا بژیین.له‌به‌ر ئه‌وه‌ تورکیا ئه‌مجاره‌یان بابه‌تی پارتی کرێکاران کوردستان ده‌ورووژێنێت
و زۆر به‌ نهێنی هه‌نگاوی بۆ ده‌هاوێژێ. بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌م مه‌به‌سته‌ گڵاوه‌ش، که‌س به‌باشتر نازانێت‌ له‌ که‌سایه‌تیکی بێ مۆڕاڵی وه‌کوو جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی عێراقی عه‌رو‌بی.
ئه‌ویش وه‌کووپیشه‌ی هه‌میشه‌یی له‌ یه‌که‌م هه‌نگاویدا و بۆ خۆشیرینکردن له‌ لای ئاغا تورکه‌کانی، یه‌کسه‌ر هاته‌گۆ و وتی ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ونی نێو ڕسته‌ی شاعرانه.
تاڵه‌بانی ده‌یه‌وێت به کورد بڵێت، نه‌ک هه‌ربۆ لێدانی‌ پارتی کرێکارانی کوردستان، ده‌ست له‌ سه‌ر سنگ هاوکاریی برا توورکه‌کانمم، به‌ڵکوو ئه‌وه‌ی ئێوه‌ به‌ درێژایی مێژوو خه‌وی پێوه‌ده‌بینن، ده‌یکه‌م به‌قوربانی بانگهێشتکی ئه‌نقه‌ره.
‌ئه‌گه‌رتاڵه‌بانی ده‌یه‌وێ به‌م بیرۆکه‌ هه‌رزه‌کارانه‌ی‌‌‌ خۆی شیرین بکات، ئه‌وه‌ با باش بیزانێت به‌ چوونی ئه‌م چه‌ند جاره‌ی بۆ لای براکانی، ده‌ریخست حسابی پارێزگارێکیشی بۆ ناکه‌ن، نه‌وه‌کوو سه‌رۆک کۆماری وڵاتێک.
به‌ڵام له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ دووکه‌ڵی ئه‌م ئاخا‌فتنه هه‌رزه‌کارانه‌ی‌ چوه‌ته‌ چاوی میله‌تی کورده‌وه‌‌ و که‌رامه‌تی تاکی کوردی پێ برینداربووه. ئه‌م سه‌رۆکه‌ نا سه‌رۆکه‌ له‌ کاتێکدا به‌ بۆینباخی سووره‌وه‌ ئه‌م قسانه‌ی ده‌کرد، که‌ سالیادی کیمیابارانکردنی هاڵبجه‌ی‌شه‌هیده‌ ، به‌ڵام له‌ کاتی ئێعدامی گۆڕبه‌گۆڕ سه‌ددام حسێندا، چه‌ند رۆژێک بۆینباخی ره‌شی پۆشی.
بێگوومان ئه‌م لێدوانانه‌‌ی تاڵه‌بانی هیچ به‌رهه‌مێکی نییه،‌ بێجگه‌ له‌ کوتانی ئاو له‌ ده‌سکه‌واندا و مێژوویه‌کی پڕ له‌ شه‌رمه‌زاری بۆ خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی نه‌بێت..!
  کۆپنهاگن 28.03.09


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)