کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاگاداری و ئامۆژگاری بۆ ئه‌و به‌رێزانه‌ی که‌ به‌ سه‌یاره‌ی خۆیان سه‌فه‌ری کوردستان ده‌که‌نه‌وه‌

Tuesday, 09/11/2010, 12:00


باوکی هه‌نار گۆمه‌شینی
بۆ ئه‌وه‌ی وه‌کو منتان لێنێت هه‌وڵ بده‌ن سه‌یاره‌ی به‌ جۆری به‌نزین کارده‌کات سه‌فه‌ره‌کانتان مه‌که‌ن. 2 جار به‌ سه‌یاره‌ سه‌فه‌رم کردووه‌ بۆ کوردستان ،هه‌ردوو جاره‌که‌ش سه‌یاره‌که‌م کێشه‌ی مه‌کینه‌ی بۆ دروست بوه‌ ، سه‌به‌به‌که‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ خراپی به‌نزین .جگه‌ له‌وه‌ش خۆشم دنیایه‌ک خه‌موو خه‌فه‌تم لێ خواردوه‌ . به‌ قسه‌ی خه‌لک کام به‌نزینخانه‌ به‌ناوبانگه‌ وه‌ک شێر ووزه‌ - ئاکار که‌ به‌نزینخانه‌ی هه‌ره‌ به‌ناو بانگی شاری هه‌ولێرن ، له‌ هه‌ر هه‌مویان به‌نزینم وه‌رگرت که‌چی یه‌ک له‌یه‌کی دی خراپتر بون . نه‌م ده‌زانی نهێنی خراپی به‌نزینه‌کانچیه‌ . خه‌لکیش هه‌ر که‌سه‌و به‌جۆره‌ک گله‌ی و گازانده‌ی ده‌کرد یه‌کێک ده‌ی گوت ئاوی له‌گه‌ل تێکه‌ل ده‌که‌ن یه‌کی دی ده‌ی گوت هه‌موی فرتو فێلی له‌گه‌ل ده‌که‌ن وات لێدێت له‌خۆت و له‌ سه‌فه‌ره‌که‌ت بێزار ده‌بییت ، خوا خواته‌ زوو بگه‌رێیته‌وه‌ و کوردستان به‌جێبهیڵیت . من به‌ جۆره‌ک له‌ده‌ست خراپی به‌نزین بێتاقه‌ت بوم که‌ په‌نا به‌رمه‌ به‌ر شکایه‌ت کردن ،به‌لام گوتم یه‌که‌م جار با بچم له‌ به‌نزینخانه‌کان خۆیان بپرسم بزانم بۆ واده‌که‌ن . بزانم سه‌به‌به‌که‌ی چیه‌ . کارمه‌نده‌کی به‌نزین خانه‌ی شێر گوتی هه‌موی چاو چنۆکیه‌ تێرناخۆن وه‌ کارمه‌نده‌کی به‌نزینخانه‌ی ئاکار گوتی کاکه‌ به‌را‌ستی دزن .هه‌ر هه‌مان کارمه‌ند تکام لێکرد که‌ به‌نزینه‌کی باشم بداتێ و سه‌فه‌رم له‌ پێشه‌ رێگاکه‌شم زۆر دوره‌ . گوتی یه‌ک ده‌قه‌ . چوه‌ ژوره‌وه‌و له‌ گه‌ل یه‌که‌کی تر هاته‌وه‌ لام . منیش حاڵ مه‌سه‌له‌ی به‌نزینه‌کانم بۆ گێراوه‌ .داوام کرد که‌ یارمه‌تیم بده‌ن. به‌رێزان ئه‌وه‌ له‌کاتێک بوو که‌ ته‌نها بۆ یه‌ک جاریش من به‌نزینی خراپ واته‌ عادی و بێجی م به‌کار نهێنابوو.ته‌نها سوپه‌ر نه‌بێیت . ئه‌و به‌رێزه‌ی کارمه‌ندی به‌نزینخانه‌ی ئاکار گوتی ئه‌و په‌مپه‌ی له‌ولاوه‌ به‌ته‌نهایه‌ ئه‌وه‌ زۆر به‌نزینه‌کی باشه‌ له‌سوپه‌ر سوپه‌ر تره‌ ته‌نها مه‌سوله‌کان له‌وه‌ تێده‌که‌ن . ئه‌م جاره‌ قه‌یدیناکات مادام سه‌فه‌ر ده‌که‌یت و رێگات دوره‌ له‌وه‌ بۆ تۆش تێده‌که‌ین . منیش سه‌یاره‌که‌م برده‌ پێش په‌مپه‌که‌ ، له‌ سه‌ره‌وه‌ی په‌مپه‌که‌ به‌ سه‌وزی نوسرابو ژماره‌ 92 ، پرسیاره‌کم له‌ کارمه‌نده‌که‌ کرد گوتم ئه‌و ژماره‌یه‌ مانای چیه‌ . خۆم زانیم جۆری به‌نزینه‌که‌یه‌ به‌لام گوتم با ته‌ئکید بکه‌مه‌وه‌ . هه‌ر واش بو جۆری به‌نزینه‌که‌ ده‌ر چوو . یه‌عنی باشترین جۆری به‌نزین له‌ کوردستان پله‌ 92 ئه‌وه‌ زۆر له‌ سوپه‌ر سوپه‌ر تره‌ . ئه‌ی قور به‌سه‌ری بێجی و عادی ده‌بی پله‌ی باشی ئه‌وان چه‌ند بێت . زۆر سه‌یره‌ له‌ ئه‌وروپا پله‌ی به‌نزین 95 به‌ نۆرمال داده‌ندرێت 98 و سوپه‌ریش هه‌یه‌ .لێره‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ر ده‌که‌وێت که‌ نۆرمالی ئه‌وروپا 95 که‌ی هێشتان به‌ 3 پله‌ له‌ به‌نزینه‌ هه‌ره‌ باشه‌که‌ی کوردستان باشتره‌ . له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌وڵ بده‌ن سه‌یاره‌ی به‌نزین به‌کار مه‌هێنن . ئه‌گه‌ر هه‌ر سه‌فه‌ریشتان کرد به‌ سه‌یاره‌ ئه‌وه‌ تا بۆتان ده‌کرێت ئه‌و سه‌یارانه‌ ی که‌ دیزل(گازوایل) ده‌خوات به‌کار بهێنن .بۆ ئه‌وه‌ی سه‌یاره‌کانتان توشی کێشه‌ نه‌بێت. من خۆشم تۆبه‌م کردوه‌ که‌ جارێکی تر به‌ سه‌یاره‌ی به‌نزین سه‌فه‌ر نه‌که‌مه‌وه‌ .


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە