ئاری هەرسین به‌سه‌رخۆشی و بە دەمانچەوە دەچێتە هۆتيل نۆبڵ و رێگای پێنادەن
Monday, 30/01/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنێری هەولێرسهرچاوهيهكی نزيك له حوسێن به‌رواری خاوه‌نی هۆتێل نو‌بڵ له هه‌ولێر ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه كه له رۆژی ١٩ی كانونی دووه‌می ٢٠١٢ له كاتژمێر ١١ی شه‌و (ئاری هه‌رسين) به‌رپرسی لقی ٢١ی پارتی دوای مه‌يی خواردنه‌وه‌يه‌كی زۆر له جياتی بگه‌رێته‌وه شوێنی حه‌وانه‌وه، به‌سه‌رخۆشی چۆته هۆتيل نۆبل له نزيك چوار ريانی عه‌ينكاوه، له‌لايه‌ن ئيداره و پاسه‌وانه‌كانی ئه‌و هۆتيله ماوه نه‌دراوه تا به‌ده‌مانچه‌كه‌ی بچێته ژووره‌وه، ده‌بێتە هه‌را و شه‌ڕو په‌لاماردان و هه‌زارو يه‌ك سوكايه‌تی و جنيوی به بروسك نوری شاوه‌يس و كاروانی ژنبرای بروسك دەدرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هۆتيله مولكی حسێن به‌رواری و بروسكه شاوه‌يسه!
ئاری هه‌رسين سوێند ده‌خوات ده‌بێت به ده‌مانچه‌كه‌يەوه بچێته ناو هۆتيله‌كه ده‌نا ته‌قه له ئيدارە و پاسه‌وانه‌كان ده‌كات، تا ئه‌وه‌ی ئاری هه‌رسين هاواری كردووه من ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سلێمانی و به‌رپرسی لقی ٢١ و نوينه‌ری پاراستنمم چۆن ڕێگام ليده‌گرن؟!
ناچار ئيداره‌كه په‌يوه‌نديان به حوسێن به‌رواریيه‌وه كردووه و ئه‌ويش ووتويه‌تی با سومعه‌ی هۆتيله‌كه‌مان نه‌شكێت با ملی بشكێنيت و تا ئه‌وه‌ی ئاری هه‌رسين خۆي به مۆبايل په‌یوه‌ندی به حسێنه‌وه كردووه. وتوویەتی: من ته‌نها ده‌مانچه‌يه‌كم پێيه، به‌ڵام مه‌لا به‌ختيار به ١٢ پاسه‌وانه‌وه به چه‌كه‌كانيانه‌وه چوونه‌ته ناو بازاری ماجديی مۆل!
شایانی باسە دوای ئه‌وه‌ی نزيكه‌ی ٢ سه‌عات لە هۆتێلەکە دەمێنێتەوە ئەوەندەی دیکە خۆی سەرخۆش دەکات، دوایی به باوه‌ش به تاكسيه‌ك ده‌ينيرنه‌وه شوينی خۆی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست