31 ئاب پیشهی ههمیشهیی بنهماڵهی بارزانی بووه
Saturday, 29/08/2009, 12:00
نووسینی: ش. شازادبنەماڵەى بارزانى خیانەتكارو ناپاك و مافیاى سەردەم، بۆ داگیركردنى كوردستان ودزین و بەتاڵانبردنى سامانى گشتى كوردستان 31 ئاب یان وەك پەڵەیەكى ڕەش بە ناوچەوانى مەسعودەوە تۆماركرد!
ئەوەتەى بیرو هەزرم پێگەیشتوەو راست و چەپى خۆمم زانیوە، ڕۆژێك بە بیرمدا نەهاتووە كە بنەماڵەى بارزانى بە مەلا مستەفاشەوە نە بۆ ڕۆژێك وەلێ بۆ ساتێك خەباتیان بۆ جەماوەرى كوردستان كردبێ، بەڵكو ئەمە تەنها دیدگاو تێڕوانینى من لە ئێستادا نەبووە، وەلێ ئەمە بۆچونى بابیشم بووە، كاتێ ماڵمان لە زێوێ بووە، و لە پاڵ بارزانیەكانیشدا هەمیشە ئەوەى نەشاردۆتەوە، گەر ڕۆژانێك كوڕانى مەلا مستەفا بۆیان بلوێت هیچ كاتێك كەمتر لە دوژمنەكانیان بە خەڵكى كوردستانى ناكەن و نەشیان كردوەو ، ئەمەشیان زۆر دەمێك ساڵانە بێسڵیمینەوەو ترسێك پەنایان بۆ بردوە!
لە سەردەمانى هاتنى خومەینى و هەڵگیرساندنى ئینقیلابى ئیسلامى، ئیدریس و مەسعود بە بڕیارى مەلاى باوكیان چەكیان دژى تێكۆشەرانى حزبى دیموكراتى ئیرانى و كۆمەڵەى زەحمەتكێشانى ئیرانى هەڵگرت و لە شارەكانى سنەو سەقز و بانەو مەهاباد و مەریوان و ڕەزائیە شان بەشانى پاسدارانى ئێرانى سەدان ڕۆڵەى بە ئەمەك و فیداكارى ئەو گروپانەیان شەهید كرد، بۆ چەند تومەنێك و مانەوەیان وەك پاسدار مۆقەتە لەناو خاكى ئێران ، بە كوردى و كورتى جامانە سورەكانى بارزانى بوونە جاشى پلە یەكى كۆمارى ئیسلامى و تا ئەو ڕادەیەى ئەدهەم بارزانیشیان كردە سەرۆكى حزب و ڵڵاى بۆ ئەوەى باشتر لەوەڕەكەیان ساز بكرێت و، هەموو كوردانى رۆژهەڵات وەك جاش پاسدار تەماشى ئیدریس و مەسعودو تاقمەكەیان دەكرد، بە ئەندازەیەك وەك پاسدارو بەسیجیش ئەركى پاسەوانیان بۆ دانرابوو!
موچەو خاروبارو (خۆراك و خواردەمەنى) وەك پاسدار بۆ بڕابووە!
كاتێ بابم لە زێوێ موچەو خاروبارى وەردەگرت، دڵى خۆش نەبووو چونكە دەیگووت ئەمەى ئێمە دەیگەین جاشایەتى یەو لە پاسدار كەمتر نیە!
بەڵام ناچاربوو لە 1961 دواى مەلا مستەفا كەوتبوو، شەرمى دەكرد وەك زێبارى و ڕیكانى و سورچى و هەركیەكان چەك دابنێ، ناچار چارەنووسى ئێمەشى لە خۆى باشتر دیارى نەكرد!
لە ساڵى 1985 دا بە هاوكارى جەندرمە توركەكان چەند جارێك پەلامارى گەریلاكانى پەكەكەى لە ناو خاكى توركیا دا، بابم گێڕایەوە ئەفسەرێكى تورك ناوى (ئایدن قەڵماس) بوو كە پلەى ڕائید بوو شەوێ هاتە ڕاژان بۆلاى مەسعود و ئیدریس تا هاوكاریان بكەن، بۆ لێدانى گەریلا خۆڕاگرەكانى پەكەكە و سەرۆك ئاپۆ، مەسعود بارزانى داواى 500 كڵاشینكۆف و 300 دەمانجەو خۆراكى 3000 كەسى كردبوو، ئەوانیش بە 19 ڕۆژ بۆیان جێبەجێ كردو، هەموو شتەكانیان بە دەست گەیشت و بەرامبەر بە دروست كردنى 5 مەفرەزەى پارتى بۆ لێدانى پەكەكەو لە ماوەى 38 ڕۆژدا 12 جار پەلامارى پەكەكەیان دابوو زیانى پەكەكە 6 شەهید و 4 برینداربوو، بەڵام زیانى جاشە كانى مەسعود كوژرانى 12 پارتى بوو ، دوایش نەیانگووت لە شەردا كوژراون بە خەڵكەكەیان گووت لە بەفردا ڕەقبوونەتەوە، بڕوانن شەرمەزارى لەسەر شەرمەزارى مەسعود و كوڕانى مەلا مستەفا بۆخۆیان تۆمارۆدەكەن!
لە شەڕى نەگریسى ناوخۆشدا، مەسعود و نێچیرى مراهیق بۆ ئەوەى كوردستان داگیربكەن و لە دەستى یەكێتى ڕزگاریان ببێ، لە 31 ئابى 1996دا پەنایان بۆ سەدام و ڕژێمى بەعس بردووەو ، ئەویش لە ڕێگەى ئازاد بەروارى یەوە لە 28 ئابدا نامەیەكى مەسعود بارزانى جاش خائینى گەیاندۆتە دەستى سەدام ، كە پریبووە لە پارانەوەو خۆبەدەستەوەدان و ڕیسواى و نۆكەرى تا ئەوەى ئامادەبووە مەسرورى كوڕى و نێچیرى برزاى بۆ دەستماچ كردنى سەدام ڕەوانەى بەغداد بكات، تەنها لە دەست یەكێتى و تاڵەبانى دەربازیان بكەن، وەك كورد واتەنى شەڕواڵەكەیان كەوتبووە خوار ئەژنۆیان و سەدام بۆى هەڵكێشانەوەو، لە بەرەبەیانى ئەو رۆژەدا بە سەركردایەتى نێچیرو ڕۆژ و زەعیم على و فرانسۆ هەریرى لە دواى دەبابە و مودەرعەكانى سەدامەوە بە جامانەى سورەوە، سروودى ئەیڕەقیبیان دەگووتەوە!! ئەوجا زۆر خوێڕیانەو ترسنۆكانە پەلامارى قەڵاو منارەو خەڵكى بەشەرەفى هەولێریان داو، گەورەترین خیانەتى مێژوویان بۆ خۆیان و بنەماڵەى مەلا تۆماركرد!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست