رِۆزى انوه‌ر،چيرۆكى ئه‌و كچه ههلَهبجهييهيى به‌هۆى كه‌مته‌رخه‌مى دوو دكتۆرى عه‌ره‌به‌وه گيانى سپارد
Tuesday, 25/03/2014, 12:00
2344 بینراوە
باوك و دايكى رِۆزى هه‌رگيز بيريان له‌وه نهكردبويهوه،كه له رِۆژهكانى نه‌ورۆزى ئه‌م سالَ له‌برى خۆشى و ئاهه‌نگ گێرِان،به هۆى گيان له‌ده‌ستدانى كچه بچكۆلهكهيانهوه،ده‌نگى گريانيان بگاته كهشكهلانى فه‌له‌ك.
رِۆژى پێشتر كاتێك رِۆزى و باوكى له نه‌خۆشخانه گهرِانهوه،باوكى بۆ ئه‌وه‌ى رِۆزى كچه بچوكه‌كه‌ى رِازى بكات كه ئه‌و شروب و ده‌رمانانه بخوات كه دكتۆرێك له نه‌خۆشخانه‌ى "شه‌هيد فاتيح"بۆ "رِۆزى "نوسى بوو.برِيارى بهرِۆزى دا كه سهبينى لهگهلَ خۆى بيبات بۆ ئه‌و خانوه‌ى كه باوكى رِۆزى ده‌ستى كردووه به دروستكردنى بۆ ئه‌وه‌ى لهكريچێتى رِزگاريان بێت.رِۆزيش له‌به‌ر ئه‌و بهلَێنهى باوكى به خۆشحالَيهوه ده‌رمان و شروبهكهى خوارد.
"سه‌ر له ئێواره‌ى 22/3/2014 له پاش خواردنى ده‌رمان و شروبهكان كه دكتۆره‌كه بۆ رِۆزى نوسى بوو،رِۆزى ته‌مه‌ن (8) سالاَن ده‌ست ده‌كات به رِشانهوه و بار‌و دۆخى به‌ره‌و خراپى ده‌چێت،دواتر باوكى رِۆزى رِۆزى ده‌بات بۆ نه‌خۆشخانه‌ى فرياكه‌وتنى ههلَهبجه،له كاتژمێر 10ى شه‌و،له‌دواى ئه‌وه‌ى باوكى رِۆزى چه‌ند دهقيقهيهك به‌وته‌ى خۆى له دكتۆره‌كان دهپارِێتهوه تا بێنه لاى كچه‌كه‌ى و چاره‌سه‌رێكى بۆ بكه‌ن،پاشان "دوو" دكتۆرى "موقيم"ى عه‌ره‌ب به ناوه‌كانى (على و عه‌ممار) كه بۆ ته‌واو كردنى كاتى موقيمى و وه‌رگرتنى ئه‌زموون به‌سه‌ر خهلَكى به‌ش مهينهتى ههلَهبجهوه هاتبوونه شاره‌كه،دينهلاى "رِۆزى" و چه‌ند ده‌رمانێكى بۆ ده‌نوسن و به باوكى دهلَێن بيبهرهوه بۆمالَهوه هيج كێشه‌يه‌كى نى يه،وه‌ك باوكى دهلَێت:وتم دكتۆر چۆن بيبهمهوه ئه‌وه سه‌رجه‌م جه‌سته‌ى سارد بۆته‌وه و بووه به سههۆلَ،كه‌چى ئه‌وانيش چه‌ند جارێك له باوكى دوپات ده‌كه‌نه‌وه كه بيبهرهوه هيچ كێشه‌يه‌كى نى يه".هه‌موو ئه‌مانه ووته‌ى باوكى رِۆزين.
باوكى رِۆزى به‌ده‌م گريانه‌وه درێژه‌ى بهقسهكاني دا و ووتى:من به قسه‌ى ئه‌و دوو دكتۆره‌م كرد و كچه بچكۆله‌كه‌م هێنايه‌وه مالَهوه،به‌داخه‌وه ئه‌وه بوو نزيكه‌ى ده‌مه‌و به‌يانى كه له خه‌و به خه‌به‌ر خاتيتن ،ده‌بينين جگه‌ر گۆشهكهمان گيانى له‌ده‌ستداوه.
ئاماژه‌شى به‌وه كرد: به‌هۆى كه‌م ته‌رخه‌مى ئه‌و دوو دكتۆره‌وه جگه‌ر گۆشه كه‌ى من بووه قوربانى و گيانى له‌ده‌ستدا،له ئێستادا بهرِێوهبهرى گشتى ته‌ندروستى شاره‌زور پێم دهلَێت وه‌ره و شكات له‌و دوو دكتۆره بكه،بهلاَم من ناچم له دادگا شكات بكه‌م،بهلاَم شكاتى خۆم ده‌به‌مه به‌رده‌م باره‌گاى ئه‌و خودايه كه داواكارم له رِۆژى دوايدا حه‌قم بۆ وه‌ربگرێته‌وه.
ناسيح عبدالرحيم،فه‌رمانبه‌ر له نه‌خۆشخانه‌ى فرياكه‌وتنى ههلَهبجه له‌و باره‌يه‌وه رِايگهياند:من له دواى رِوداوهكه به ته‌له‌فۆن وه‌زيرى ته‌ندروستيم ئاگاداركرده‌وه،ئه‌ويش برِياريدا لهرِێگهى بهرِێوهبهرى گشتى ته‌ندروستى يهوه لێكۆلَنهوه له رِوداوهكه بكات.
ناسيح،وتيشى:"ئه‌وه‌ى من زانياريم هه‌بێت دكتۆره پسپۆرِهكان له ههلَهبجهدا به ته‌له‌فۆن نه‌خۆش رِهوانهى سلێمانى ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌شى به‌وه كرد:"من بۆخۆم وه‌ك كارمه‌ندێكى ته‌ندروستى تا ئێستا چه‌ندين جار به ته‌له‌فۆن و له چه‌ندين رِێگهوه وه‌زيرى ته‌ندروستيم ئاگادار كردۆته‌وه له نه‌بوونى دكتۆرى پسپۆرِله نه‌خۆشخانه‌كانى ههلَهبجهدا، به هۆيه‌وه خهلَك ناچار ده‌بێت برِواته عيادهكان، كه زۆر كه‌س له رِوى ماديه‌وه تواناى ئه‌وه‌ى نى يه.